سه‌رنجێک له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی قایمقامی شه‌قڵاوه‌ ...!!!

Tuesday, 12/01/2010, 12:00



شیلان شه‌قڵاوه‌یی :

......له‌ده‌ره‌وه‌ خه‌رێکی کارکردن بووم به‌رله‌وه‌ی بیمه‌وه‌ ماڵ گوێم له‌ زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌م بوو که‌ ته‌ماشای ناوه‌که‌م کرد کوڕی براکه‌مه‌ له‌شه‌قڵاوه‌ ، زۆر دڵم خۆش بوو که‌ زانیم ئه‌وه‌ !!! چونکه‌ هه‌موو جار که‌ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆم ، دوایی سڵاو کردن نوکته‌یه‌کی خۆش بۆم ئه‌گیریته‌وه‌ ، ئه‌م جاره‌ من ده‌ست پێشخه‌ریم کرد ووتم ها ئاخر نوکته‌ی نوێ چی یه‌ ووتی هاهاها زۆر پێکه‌نی ووتی ئه‌م جاره‌ نوکته‌ نی یه‌ قایمقامه‌ زۆر له‌ نوکته‌ خۆشتره‌ ئه‌وه‌ بابه‌تێکم بۆ سکان کردی له‌گۆڤاری شه‌قڵاوه‌دا بڵاوبۆته‌وه‌ بیخوینه‌وه هه‌مووی نوکته‌یه‌ به‌ر له‌ خواحافیزی کردن ووتی داده‌ شیلان ئه‌گه‌ر بابه‌تت نووسی زۆر ئه‌گات له‌ دلاوه‌ری هه‌ست ناسکی قایمقامی شار بێت چونکه‌ کاتی زۆر که‌مه‌ هه‌ر له‌ مه‌حکه‌مه‌یه‌ تۆش زیاتر کاتی مه‌گره‌ تا زیاتر خزمه‌ت به‌ شاره‌که‌مان بکات دوایی خویندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ خۆم ئاماده‌کرد بۆ نووسینی بابه‌تێک که‌زیاتر له‌ من تێ بگات جه‌نابیان،له‌ بابه‌ته‌که‌ی پێشوم دا دلاوه‌ر نامه‌یه‌کی بۆم نووسی بوو که‌ خۆی وا ده‌رئه‌خست که‌که‌سێکی باش و هێمن و پیاوێکی له‌سه‌ر خۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر بابه‌تی له‌سه‌ر نه‌نووسم ،ووشه‌ی وای نووسیه‌وه‌ بۆم سه‌ره‌تا وام زانی منی خۆش ئه‌وێت نه‌مزانی ئه‌یه‌وێت خۆیی لێم نزیک ئه‌کات بۆ مه‌رامی خۆیی . بۆیه‌ لێره‌دا ده‌ڵێم پرۆسه‌ی نووسین کارێکی ئه‌خلاقی و مه‌بده‌ئی هه‌ر نوسه‌رێکه‌ هه‌ر که‌سێکیش ده‌توانێ ببێت به ‌نووسه‌ر یا رۆژنامه‌نووس بێ گوێ دانه‌ بروانامه‌ و ته‌مه‌ن ئه‌مه‌ یاسایی رۆژنامه‌گه‌ریه‌ له‌دونیای ئه‌مرۆی جه‌نجاڵدا که‌ جه‌نابت و له‌ تۆ به‌رزتر یاسا دارێژی ده‌که‌ن له‌رۆژگاری ئه‌مرۆماندا ته‌نها گه‌ردیله‌یه‌ک وون نابێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ نه‌شیاوبێت یاخود گه‌نده‌لی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ بێت به‌یارمه‌تی که‌سی نزیک ! ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ساده‌ بێت به‌ قسه‌ی قایمقامی شه‌قڵاوه‌ (دلاوه‌ر ئۆمه‌ر) ئه‌وا (10) ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مرۆ راست ده‌که‌ی که‌له‌ گۆڤاره‌که‌ی خۆت (شه‌قڵاوه‌ / ژماره‌ 1) بڵاوت کرده‌بوه‌ ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت منه‌ که‌ له‌و سایته‌ به‌رێزانه‌دا لاپه‌ره‌ی چالاکیه‌کانت و داروده‌سته‌ت هه‌لده‌ده‌مه‌وه‌ من خۆشحاڵم که‌دیسان کۆمه‌لێک چالاکی !!؟؟ دیوانه‌که‌ت هه‌ڵده‌مه‌وه‌ هه‌ر له‌ وه‌رگرتنی (400) بلۆک له‌ (ع . ج) له‌جیاتی دروست کردنی خانوی ته‌جاوز یان وه‌رگرتنی (7.000.000) ملیۆن دینار له‌ شه‌هاب کوری (ابو شه‌هاب) ی خاوه‌نی خواردنگه‌ له‌ هه‌ولێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری ئاوی بۆ ناو هۆتێله‌که‌ی لێده‌دات یان به‌ به‌خشینی (4) پارچه‌ زه‌وی بۆ پاسه‌وانه‌کانی هیوا ماوه‌رانی تاوه‌کو پشتگیرت بکات له‌ لای به‌رپرسان ، دروستکردنی خانویه‌کی سیاحی له‌سه‌ر چیایی سۆرک که‌به‌ ناوی خۆت ده‌که‌ی ئیستا له‌ معامه‌لاته‌ ، به‌خشینی (12000)$ به‌رتیل بۆ خاوه‌ن کۆمپانیایه‌ک که‌ گه‌راجی حکومی له‌ شوێنیک به‌ناو ته‌نده‌ری مزایده‌ویه‌ بداته‌ برای قایمقام ته‌نازول بکات ،راپێچانی که‌سێکی راگه‌یاندنکار وه‌کو (رزگار شمعون) بۆ به‌رده‌م قایمقامیه‌ت و دادگا به‌تۆمه‌تی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی قایمقام چونکه‌ لاپه‌ره‌ی گه‌نده‌لی له‌ سایته‌کان نوسیبوو!! ئاخر کامه‌ وێژدان ئاسوده‌ت ده‌کات که‌ تۆ و قایمقامه‌کانی به‌ر له‌ تۆش له‌سه‌ر بنیه‌ی ئابووری ئه‌م شاره‌ ده‌بن به‌بازرگان ، رێگه‌پێدانی که‌سانێک که‌ ته‌جاوز بکه‌ن چونکه‌ له‌بنه‌ماڵه‌ی (س) و(‌‌هـ ، ز) ه‌ رۆژێک وه‌کو بینه‌رێک و بێسه‌رێک سه‌رێک بده‌ له‌داهاتووی ئه‌م شاره‌ بزانه‌ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یکه‌ی پێی ده‌ڵین (جورئه‌ت)یان (پیاوه‌تی)یان(ئازایه‌تی)یان (سیاسه‌ت)یان (عه‌نته‌ری) ئاخر نه‌ترسان له‌ ره‌ئی خه‌ڵک و نوسینی نووسه‌ران مانای پاکی و دروستی کاره‌کانت نیشان نادات ...... له‌و باوه‌رادام وه‌کو تاکێک که‌ دوور له‌ده‌سته‌ڵات سه‌یری کاره‌کان ده‌که‌م ئاوا قه‌لێم پێتان ئاوات به‌وه‌ ناخوازم قه‌د بگه‌رێمه‌وه‌ تا گه‌نده‌لچیان سه‌ربه‌رزبن له‌شاره‌که‌م ، له‌کۆتایدا داوا له‌خه‌ڵکی به‌رێزو خۆشه‌ویستی شه‌قڵاوه ده‌که‌م،‌ ئه‌ڵێم جورئه‌ت بکه‌ن هیمه‌ت بده‌ن به‌خۆتان له‌هه‌موو کون و کوشبنیک له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نده‌له‌ بابه‌ت بنووسن تاکه‌ی بێ ده‌نگ ئه‌بن له‌م هه‌موو خه‌دره‌ی که‌لێتان ئه‌کرێت هه‌ڵسن برۆنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان خۆتان نیشانی هه‌موو جیهان بده‌ن له‌به‌رده‌م زوومی کامیراکان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە