نامه‌ی ریسوایی شه‌رمه‌زاری بۆ به‌رپرسانی شه‌قلاوه‌

Thursday, 08/10/2009, 12:00


دڵ خۆش بوین ئێمه‌ له‌ تاراوگه‌ که‌ ده‌مانبینی که‌سانێک به‌ نوکی تیژ بابه‌تیان ده‌نوسی لاپه‌ره‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یان هه‌لئه‌دایه‌وه‌ که‌ گه‌نده‌ڵ و دزو و داوێن پیس بون ....هتد. ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر کردنه‌ که‌ که‌مێک له‌سه‌ری بوه‌ستین بزر بوونی نوسه‌ر کاک (هه‌رێم شه‌قلاوه‌ی)ین که‌ ده‌مێکه‌ له‌بن به‌ردی که‌ڕ نوستووه‌ و به‌رهه‌مه‌کانی دیار نیه‌ ره‌خنه‌کانی نابینرێن له‌ هیچ شوێنێک دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێکی هه‌ستیار به‌رێزیان بزر بوون!! منیش به‌ئه‌رکی خۆمم زانی وه‌ک و کچه‌ کوردێک دواتر وه‌کو شه‌قڵاوه‌یه‌ک که‌ سۆراخێکی بکه‌م نامه‌یه‌کم بۆ نارد و وتم بۆ دیار نی دیار بوو وڵامی دایه‌وه‌ گوتی((بۆشمان وه‌رده‌گری زۆری وه‌ک و تۆ لێم ده‌پرسن و دواتر ده‌مترسێنن به‌ کوشتن که‌ چیتر نامه‌ بنوسم)) منیش گوتم بۆئاگاداری ده‌سته‌ی سایته‌کانت ناکردیته‌وه‌ مادامه‌کی وایه‌ ووتی کردوومه‌.به‌هه‌ر ‌‌حاڵ دوایی که‌ ته‌واوه‌کی منی ناسی که‌من خۆم لێی ئاشکراکرد ئینجا ووتی پێیان وتوومه‌ که‌ سنوری خۆم بزانم منیش بابه‌ت نانوسم که‌ که‌س و کارم بکه‌وێته‌ حاڵه‌تێکی ترسناک له‌ شه‌قڵاوه‌یی بووک!! به‌راستی سه‌ره‌رای ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ی که‌ کردی من ره‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گرم مادام هه‌ستێکی ویژدانی و ئه‌خلاقی تۆی جولاند که‌ تۆ شت بنوسی وه‌ مادامه‌کی له‌ زه‌مانی زوه‌وه‌ پێشمه‌رگایه‌تیت کردووه‌ به‌راستی شه‌رمه‌ رێگا به‌که‌سانێک بده‌ی که‌ به‌هه‌وه‌ستی خۆیان ده‌میان له‌ خیانه‌ت و دزی و گه‌نده‌ڵی بنێن من ماوه‌یه‌که‌ دڵسۆزانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ مه‌سێج ده‌نێرن بۆ ئیمایله‌که‌م هه‌واڵی هه‌رچی هه‌یه‌ له‌م شاره‌ له‌فه‌زاحه‌ت و گه‌نده‌ڵی ئاشکراده‌که‌ن هه‌موویان خه‌م خۆریان له‌ نوسینه‌کانیان دا پێوه‌ دیاره‌ ده‌لێن ئیمایل ده‌که‌ین بۆ هه‌رێم شه‌قڵاوه‌یی گه‌رچی ئه‌نجامی نیه‌ وه‌ له‌کاتی نوسینی بابه‌ته‌کان گه‌نده‌ڵجیان زۆر قه‌ڵس بوون وه‌ باسی گه‌نده‌ڵی راگری په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی شه‌قڵاوه‌ی ده‌کرد که‌ جۆن خانووی خۆی به‌کرێ بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ ده‌بێت دایتیه‌ په‌یمانگه‌ به‌بێ موزایده‌ به‌ (900$) بۆ هه‌ر مانگێک گه‌رچی جه‌ردی شت و مه‌که‌کیان کردبوو بایی (1000$) بۆ زانیاری ناوبراو حاجیه‌!!! ئه‌ی قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ به‌رێز کاک(دلاوه‌ر ئومه‌ر) ره‌شووه‌ و به‌رتیل هه‌تاوه‌کو قورگی هاتووه‌ هه‌موو شاره‌که‌ی ته‌سلیم به‌ بێگانه‌ کردووه‌ ئاماده‌یه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌نیا پێی بڵی ئه‌مه‌ راستره‌ (10) رۆژ زیندانی بخوات به‌راستی به‌داخه‌وه‌م...ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌کانی شه‌قڵاوه‌ش هه‌ڵبده‌یه‌وه‌ به‌قه‌د بیستی وسێ شه‌هیدانی شه‌قڵاوه‌ ئه‌سرین له‌ باڵات ده‌چوڕێ که‌ له‌ ناویاندا (3) گرێبه‌ستی وه‌همی به‌نزین فرشتن واژوو کراوه‌ که‌ له‌سه‌ر رێگای سۆرک مۆڵه‌ت دراون که‌ هه‌فتانه‌ به‌هه‌زاران لتر به‌نزین له‌ پارێزگار وه‌رده‌گرن و گه‌رچی وه‌همیشه‌ شوێنی تور چاندنیش نیه‌!! ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ ته‌جاوزێک دروست بکرێت ئه‌وا سه‌فه‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌کات به‌مه‌به‌ستی چاککردنی نه‌زۆکی؟ ئای که‌ خه‌لکێکی داماومان هه‌یه‌ که‌ هه‌ویره‌که‌یان زۆر شل بووه‌... له‌وانه‌ش سه‌یرتر ده‌نگۆی کاندیدی نوێ هه‌یه‌ بۆ قایمقامی قه‌زای شه‌قلاوه‌ ئه‌م جاره‌ که‌ندیدی ماندوو نه‌ناس هاتونه‌ته‌ مه‌یدانی کار کردن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر دۆخی ئاسایی خۆیی!!!!!!؟؟؟؟ یه‌که‌میان: به‌رێز فه‌رهاد خه‌یات!!!ئه‌م کابرایه‌ هیچ نه‌ما نه‌کات بۆ پۆسته‌ به‌رزه‌کان گه‌رجی بۆی ناکرێت به‌ڵام ناوبراو رویی زۆر ئه‌ستوره‌ جونکه‌ هێشتا (4) پارچه‌ زه‌ویه‌کانی که‌ بۆ مه‌به‌ستی کرینی شت و مه‌کی وه‌رزشی وه‌رگرتبوو له‌ قایمقام له‌ ناوجه‌ی پیشه‌سازی جووه‌ ناو قاسه‌ی گیرفانی منه‌تی که‌سیشی نه‌زانی ته‌نانه‌ت رونکردنه‌وه‌ی سه‌رزاره‌کی نادات؟؟ مووجه‌ی (3) ساڵی (19) پۆلیسی وه‌رده‌گرت ده‌یخوارد پاشان ئاشکرابوو هه‌ر گوێشی به‌ قسه‌ی خه‌لک نه‌دا!! ده‌لێن ناوی له‌ خۆی ناوه‌ خه‌مخۆری شه‌قلاوه‌! نازانم بۆ که‌ ده‌لێن کاک فه‌رهاد ده‌بێته‌ قایمقام پێده‌که‌نم؟؟یان ده‌لێن ده‌بێته‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ر زۆر پێده‌که‌نم؟؟ دووه‌میان: کاندیده‌که‌ی هه‌ژار زه‌خۆکه‌!که‌ ئه‌مه‌ش ده‌ستی به‌ کوشتنی خه‌لکی سووره‌ وه‌کو کوشتنی هه‌ڤاڵی تێکۆشه‌ر(کمال عه‌جه‌م) که‌رکوکی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌فس نزمێک تیرۆریان کرد ئێمه‌ وه‌کو کورده‌کانی ئه‌وروپا دره‌نگ زانیمان پاشان که‌رکوکیه‌کان هه‌ژار زه‌خۆکیان ته‌هدید کرد له‌ گه‌ڵ (فه‌رمان مسته‌فا) ناسراو به‌ فه‌رمان قیقی جه‌ند که‌سێک بۆیه‌ داواکارم که‌ خه‌لکی شه‌قڵاوه‌ ناره‌زایی به‌رامبه‌ر کاری نه‌شیاو که‌ خزمه‌ت به‌ دیمۆگرافیا و سوعه‌ و ژێر خانی ئابووری شه‌قڵاوه‌ نه‌کات ریسواو شه‌رمه‌زاری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیدانه‌ی به‌رێز هه‌رێم شه‌قلاوه‌یی بکه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌وێرن وێژدان به‌هه‌واڵ ناردن ئاسووده‌بکه‌ن جونکه‌ خۆ کڕ کردن له‌ ئاست تاوان وه‌کوو ئه‌وه‌ وایه‌ تۆ تاوانت ئه‌نجام دابێت...
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە