پارتى ودەزگاى پاراستن كەسانى سەر سندوقەكانى دەنگدان دیارى دەكەن
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
كۆمسیونى نا سەربەخۆى هەلبژاردنەكان ئەم جارەش نەیتوانى بێ لایەنى خۆى دەرببریت بەرامبەر بە دیاریكردنى جاودێرى سەر سندوقەكانى دەنگدان وە ئامانجى پارتى لێرەدا ئەوەیە كە بتوانن زۆرترین كەسى خۆیان لەسەر سندوقەكان بیت بۆ ئەوەى كە هەم تەزویر بكەن و هەم چاو پۆشیشى لێ بكرێت من وەكو مافناسێك فۆرمى چاودێرى سە سندوقم پركردبۆە بەشێوەیەكى یاسایى كەچى لە كاتى دەرچونى ناوەكاندا ناوى من تێدا نەهاتەوە لەبەر ئەوەى كە پارتى نیم سەر بە هیچ حزبێك نیم لەگەڵ ئەوەى كە من لە دوو هەڵبژاردنى پێشودا بەشداریشم كردووە وە بە تەنها ئەو كەسانە دەرچواندبوو كە سەر بە نەقابە مافپەروەریەكانى سەر بە حزبى خۆیان وە فۆرمیان لەم نەقابانە وەرگرتبوو وە تەسلیمى ئەوانیشیان كردببوە وە ئەمەش پێچەوانەى یاسایە و ئاماژەیەكى ئاشكرایە بۆ نیەتى خراپى ئەوان بۆ دێژەدان بە دەسەڵاتى مافیاى بنەماڵەى وە بەردەوامبونیان لەسەر دزى وتالان كردنى سەروەت و سامانى میللەت جا بە هەر نرخێك بێت بۆ یە ئەمەوێت لەم سەكۆیە ئازادە نارەزاى خۆم بەرامبەربە نا سەربەخۆى كۆمسیونى باڵاى هەلبژاردنەكان دەرببرم و ئاگادارتان بكەمەوە لەم تاكتیكەى پارتى.
8/7/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست