پرۆژەى رووناكى و هەواگۆركێی تونێلی پێشڕەو
Monday, 18/02/2013, 12:00
پاش بڵاوبوونهوهی ئهو ههواڵ و زانیارییانهی خوارهوه لهسهر تونێلی پێشڕهو (ئهزمڕ)، دیسان جارێکی تر لهسهر ئهو پرۆژهیه دوو دۆکۆمێنتمان بۆ هاتووه به پێویستمانزانی ههمان بابهت لهگهڵ بهڵگهکان بڵاوبکهینهوه، یهکهمیان بریتییه له گرێبهستهکه. دووهمیان ناساندنی بهڕێوهبهری کۆمپانیا تورکییهکه.
******************
هەروەك بەڕێزتان ئاگادارن كە پرۆژەى ناوبراو بە شێوەى بانگهێشتى راستەوخۆ خرایە پرۆسەى تەندەرینەوە و لە بەروارى 10/2/2010 بە بەشدارى ئەم كۆمپانیایانەى لاى خوارەوە تەندەرەكە كرایەوە و دەرەنجامەكەى بەم شێوەیە بوو:
ژ ناوى كۆمپانیاى بەشداربوو بڕی پێشنیار كراوى تەندەر (دۆلار)
1 ITSC ى بەریتانى 8,064,935
2 IZOPOLI ى توركى 8,475,000
3 MOA ى ئێرانى 9,572,215
4 GUN GEN ى توركى 10,691,544
5 ڕێناس 12,637,301
6 ULTRA ى توركى 12,748,778
7 TECNO F ى ئیگالى 21,059,242
لە دواى مانگێك لە كردنەوەى تەندەرەكە و لێكۆڵینەوەى بەڵگەنامە پێشكەشكراوەكان كۆمپانیاى IZOPOLI ى توركى كە پلەى دووەمى هەبوو لە ریزبەندییەكەدا بە شێوەیەكى تەمومژاوى بە براوەى پرۆژەكە ڕاگەیێندرا گوایە كۆمپانیاى ناوبراو لە بڕگەى مەدەنى پرۆژەكەدا نزیكەى 700,000 دۆلارى بە هەڵە نووسیوە لە كاتێكدا كۆى ئەو بڕگەیە كەمتر بوو لە هەڵەى ئاماژە بۆ كراو ، سەرەراى ئەوەى كۆمپانیاى IZOPOLI كارى تەنها بریتییە لە بەرهەمهێنانى ساندویچ پەنەڵ و دروستكردنى بیناى ئامادە و پسپۆرە لەو بوارەدا و پێگەى ئەلیكترۆنییەكەشی بریتییە لە (WWW.IZOPOLI.COM) و دەتوانن سەردانى پێگەكەى بكەن و دڵنیا بن لە جۆرى كارى كۆمپانیاكە و پێشینەى كارەكانى كە هیچ جۆرە پەیوەندی و شارەزاییەكى لە بوارى پرۆژەى ناوبراوى سەرەوەدا نییە بەڵام وەكو كۆمپانیایەكى بە ئەزموون حسابی بۆ كرا و لە بەروارى 11/7/2010 گرێبەستى جێبەجێكردنى پرۆژەكەى بە بڕی (7,839,888 دۆلار) واژۆ كرد و بە پێی گرێبەست دەبوایە لە دواى240 رۆژ (واتەلە مانگى 3/2011)پرۆژەكەى تەواو بكردایە بەڵام تا ئەو بەروارە تەنانەت 20% ى پرۆژەكەشی جێبەجێنەكردبوو و بڕیار بوو كە كارەكەى لێ بسەندرێتەوە چونكە بە پێی بڕگەى 20 ى گرێبەست (لە كاتى هەبوونى جیاوازى سەروو 25% لە نێوان پلانى بەرەو پێشچوونى راستەقینەى كارەكان و لەگەڵ خشتەى كارەكان ئەوا خاوەن كار بۆى هەیە بە بێ گەڕانەوە بۆ یاساو ئاگاداركردنەوەى بەڵێندەر كارەكە بكشێنێتەوە) یا خود بە پێی مادەى 25 مەرجە گشتییەكانى بەڵێندەرایەتى دەبوو (سحب العمل)ى لێ بكرایە ، بەڵام ئەو كارە نەكرا و كۆمپانیاى ناوبراو كە بە شێوەیەكى تر و بە كۆمەڵى رووخسارى نوێوە (كە كەسانێكى خۆماڵی خۆیان وەكو خاوەنى پرۆژەكە ناساند و رایانگەیاند كە كۆمپانیاى ناوبراو هەموو مافێكى داونەتێ و بەڵێندەرى لاوەكیش هاوكارە لە پرۆژەكە بە ڕێژەى 30% لەگەڵیاندا) هاتنەوە مەیدان گوایە كارەكە تەواو دەكەن ئەوەبوو خاوەنكار بەڵًێننامەى لێوەرگرتن و بە نووسراوى ژمارە 5472 ى بەروارى 20/7/2011 دەرفەتێكى نوێی بۆ ئەم ستافە نوێیە رەخساند بە مەرجێك لە ماوەى 2 مانگدا هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانیان بكرێت ئەوەبوو لە پێناو سەرخستنى پرۆژەكە هەموو هاوكارییەكیان كرا و تا ڕادەیەك چاوپۆشی لە كۆمەڵی كارى نایاسایی كرا و كۆمپانیاش پلانى نوێی كارەكانیان پێشكەش كرد كە تاوەكو نەورۆزى 2012 پرۆژەكە تەواو بكەن ئەوەبوو كارەكان تا رادەیەك جۆڵەیەكیان پێوە دیار بوو و هەندى لە بڕگەكانى پرۆژەكە بە رێژەیەك ئەنجام درا ، لەم كاتەدا كۆمپانیاى IZOPOLI وادەى بارمتەى یاسایی (دەستەبەرى بانكییەكەى) بە سەر چووبوو و لە ماوەى پرۆژەكەش لایدابوو ، پێشتر پێشینەیەكى پێشەكى بە رێژەى 10% ى بڕی گشتى پرۆژەكە وەرگرتبوو و كارە ئەنجامدراوەكانیشی زۆر لەو رێژەیە كەمتر بوون ، بۆیە دیسانەوە هاوكاری كرا و بە وەرگرتنى بەلًَێننامە و چەكى بانكى (چەكى تایبەتى كەسێتى) و نوێكردنەوەى بارمتەى یاساییەكەى پێشینەیەكى ترى بۆ سەرفكرا لە برى كارە ئەنجامدراوەكان و پرۆژەكە لە بڕگەى مەدەنى و بەشێكى كەم لە كارەبا و میكانیك بەرەو پێش چوونى بە خۆوە بینى ، بەڵام پاش ماوەیەك دیسانەوە سست بوونەوەیەك لە كارەكان بە دى كرا و پاساوى یاسایی بۆ پرۆژەكە بە دەستەوە نەما بۆیە چەند جارێك لە لایەن لیژنەى سەرپەرەشتیار و خاوەنكرا (بەرێوەبەرایەتى گشتى رێگاوبان)ەوە داوا كرا كە پرۆژەكەیان لێبسەندرێتەوە بەڵام دیسانەوە بە تەداخولى دەرەكى ئەو كارە نەكرا ، لێرەدا جێی خۆیەتى باسی ئەوە بكرێت كە كۆمپانیاى IZOPOLI لە پرۆژەى فرۆكەخانەى سلێمانیش دووچارى گرفت بووە (كارى دروستكردنى كەمپەكانى فرۆكەخانەى هەبوو) و چەندین سكاڵای یاسایی لە سەرە و تاوەكو ئێستاش ئەو پرۆژەیە بە تەواوەتى استلام نەكراوە و گرفتى زۆر لە جێبەجێكردنیدا هەیە و كێشەى یاسایی هەیە تەنانەت بە هۆى كەمترخەمى كۆمپانیاى ناوبراوەوە زیانى گیانى لەو پرۆژەیە روویدا بوو و تاوەكو ئێستاش لیژنەى بۆ پێكهێنراوە و یەكلایی نەبۆتەوە.
ئەوەى جێی تێرامانە كۆمپانیاى ناوبراو بە شێوەیەكى عملى بوونى نییە و تەنانەت ئۆفیس و نووسینگەكەشی نەماوە و بەڵگەنامەكانیشی لە بەرێوەبەرایەتى تۆمارى كۆمپانیاكان كەموكورتن و دۆسیەكەى ناتەواوە ، ئەو كەسەى ئێستا وەكو بەرێوەبەرى كۆمپانیاكە ناسێندراوە لە رووى یاساییەوە رێگە پێدراو نییە چونكە گرێبەستى بەڵێندەرایەتى پێویستە لە لایەن بەرێوەبەرى كۆمپانیاوە واژۆ بكرێت و كۆمپانیاكەش بەرپرسە لە ووردەكارییەكانى و بەرێوەبەرى فەرمى لقی كۆمپانیا واژۆى گرێبەستى كردووە ، كەچی بە شێوەیەكى نایاسایی و بە وەكالەت و نووسراوى لقى كۆمپانیا كەسێكى تر بەرێوەبەرى كۆمپانیاو پرۆژەكەیە كە هیچ شارەزاییەكى لە بەلًێندەرایەتى و مەرجەكانى نییە و تەواوى نووسراو و بەڵێننامەكانیش بە واژۆى ئەم كەسە ئەنجامدەدرێت كە ئەمەش لە رووى یاساییەوە رێگەپێدراو نییە چونكە بە پێی یاسا دەبێت بە نووسراوى فەرمى نووسینگەى سەرەكى كۆمپانیا كەسێك وەك بەرێوەبەرى لقی كۆمپانیا بناسێندرێت و سنورى دەسەڵاتەكانى دیاریكراو بێت تەنانەت ئەو نووسراوە پێویستە دەرچووى ئەو ووڵاتە بێت كە نووسینگەى سەرەكى كۆمپانیاكەى لێیە و وەرگێڕاوى نووسراوەكەش لە لایەن سەفارەتى عێراقی لە ووڵاتى مەبەست و فەرمانگەى پەیوەندییەكانى دەرەوە و وەزارەتى دادى هەرێمى كوردستان پەسەند بكرێت و ئەو بەرێوەبەرەش بە بێ مۆڵتى فەرمى نووسراوى كۆمپانیاى سەرەكى بۆى نیە كەسێكى تر بكاتە بریكار،ئەوەى جێی سەرنجە بەرێوەبەرى لقی كۆمپانیا (كە بە فەرمى وەكو بەرێوەبەرى لق ناسێنراوە) هەموو مافێكى كۆمپانیاى داوە بە كەسێكى تر و ئێستا ئەو بەرێوەبەرە كە ئەمەش 100% پێچەوانەى یاسایە ، ئەگەر بە دواداچوون بكرێت بۆ ئەم كارە بۆتان روون دەبێتەوە كە كۆمپانیاى izopoli لە توركیا بە هەموو شێوەیەك بێ ئاگایی خۆى لەم پرۆژەیە ڕادەگەیێنێت و هیچ بەرپرسیارێتییەك ناگرێتە ئەستۆ (ئەتوانن لە رێگەى ژمارە تەلەفۆن 00905334112523 (ئەندازیار: بورهان : بەرپرسی بەشی فرۆشتن لە كۆمپانیاى ناوبراوە و زمانى عەرەبى بە باشی دەزانێت) و ئیمەیلى كۆمپانیاى ناوبراو لەو راستییە دڵنیا بن) ئەكرێت بووترێت لەم پرۆژەیەدا كۆمپانیاى ناوبراو تەنها وەكو ناو لە سەر كاغەز بوونى هەیە بۆ مەسەلەى نووسینگە و بەڵگەنامەكانى تری كۆمپانیا ئەتوانرێت زانیارى لە بەرێوەبەرایەتى تۆماركردنى كۆمپانیاكانەوە وەربگیرێت.
ئەوەى ماوەتەوە بووترێت ئەوەیە كە ماوەى زیاتر لە سێ ساڵە ئەم پرۆژەیە دراوەتە دەست ئەم كۆمپانیایەو تاوەكو ئێستا رێژەى سەدى هەموو كارە ئەنجامدراوەكانى ئەم سێ ساڵە نەگەیشتۆتە ڕێژەى 50%ى پرۆژەكە و پرۆژەكەش دووچارى شكستێكى گەورە بۆتەوە و خزمەتگوزارییەكانى لە ئاست پێویستدا نین و بەدڵنیاییەوە ئەم شێوازى كاركردن و نەشارەزاییە لە ئایندەشدا گرفت بۆ پرۆژەكە و مەترسی بۆ ژیانى هاووڵاتیان دروست دەكات چونكەستاف و كۆمپانیاى ناوبراو نامۆن بەم پرۆژەیە و هیچ شارەزاییەكیان لەم بوارەدا نییە.
هەموو ئەو كارانەى لە ماوەى ئەم سێ سالەدا كراوە بریتیە لە هینان و هەڵواسینى ساحیبەكانى هەواگۆڕكێ ، هێنانى محاویلەى هەر دوو دیوى تونێلەكە و هێنان و هەڵواسینى كێبڵ ترەى و ئەنجامدانى رێژەى 90% ى كارى بیناسازى بیناكان و ئەنجامدانى هەڵواسینى بۆرى ئاو و ێندوقی ئاگركوژێنەوە، و لە برگەكانى بۆردى كارەبا و كێبڵ و ئۆتۆمەیشن و پەیوەندى و پەمپی ئاگر كوژینەوە و سێنسەر و سیستمى چاودێرى و ... هەنگاوێكى ئەوتۆ نەنراوە و نەگەیشتۆتە پێگەى پرۆژە و بەدڵنیاییەوە تا كۆتایی ئەمساڵیش ئامادە نابێت هەر بۆیە بێگومان كارەكانى ئەم پرۆژەیە ئەكەوێتە ساڵی 2014 و تا ئەو كاتەش هەموو ئەو كەرەستانەى تاوەكو ئێستا هێنراون رێژەیەك لە تێكچوون و خراپ بوون دیانگرێتەوە و دواتر لە كاتى كارپێكردندا گرفتیان دەبێت پاشان هیچ گرنتییەك بۆ سەركەوتنى پرۆژەكە نییەچونكە نە كۆمپانیا و نە ستافەكە شارەزاى ئەم پرۆژەیە نین.
لێرەدا بە پێویست دەزانرێت كە رێگە لە بە هەردەر چوونى سەرمایەى میللی بگیرێت و پرۆژەیەكى ئاوا گرنگ كە پەیوەندى بە ژیانى خەڵكەوە هەیە وەكو پێویست ئەنجام بدرێت ، ئەگەر زیاتر بچینە بنج و بنەوانى كۆمپانیا و كارەكە بۆمان روون دەبێتەوە كە ئەو كەسەى كە ئێستا خۆى بە خاوەنى پرۆژەكە ئەزانێت دانیشتووى شارى سلێمانییە و شریكى كۆمپانیاى izopoli یە لە پرۆژەكانى ئێستا و پێشووترى وەكو (دروست كردنى كەمپەكانى فرۆكەخانەى سلێمانى و ئەم پرۆژەیەش) و ئێستاش ئەو كەسە بانگهێشتى ئەوە دەكات گوایە كۆمپانیاى ناوبراو هەڵى خەلەتاندووە كە ئەمەش ناگونجێت چونكە تا كاتێك سوودمەند بوون لە فرۆكەخانە گرفت نەبوو بەڵام لەم پرۆژەیەدا نەیان توانى مەبەستەكەیان بپێكن بۆیە شكستیان هێنا ، (مەبەستیان بوو كەرەستەكانى پرۆژەكە بە پێچەوانەى بەڵگەنامەى تەندەرەوە بە كەرەستەى توركى بكەن و قازانجێكى زۆریان دەست بكەوێت بەڵام نەیانتوانى و ئەو كەسەشی پشتیوانى لێدەكردن بە هۆى گۆڕانكارییە سیاسیەكانى ناوچەكەوە نەیتوانى چیدى كارئاسانیان بۆ بكات) ،راستى ئەم بابەتەش لە بەڵگەنامە سەرەتاییەكانى پرۆژەكە و پێداگیرى زۆرى كۆمپانیاكەوە دەردەكەوێت لە سەر بە كار هێنانى كەرەستەى توركى.
باشترین كارێك كە بتوانرێت ئێستا بۆ پرۆژەكە بكرێت و نەبێتە هۆكارى بشێوى و تاڕادەیەكیش بەڵێندەر (كەسی مەبەست كە ئێستا خۆى كردووە بە خاوەنى پرۆژەكە و بانگەشەى ئەوە ئەكات كە كەسێكى دەست رۆیشتووە و كەس ناتوانێت پرۆژەكەى لێ بسەنێتەوە) كەمترین زیانى پێدەگات بریتییە لە وەرگرتنەوەى كارەكە لە بەڵێندەر سپاردنى بە لایەنى سێیەم (كۆمپانیایەكى تر یا خودى خاوەن كار) تاوەكو كەرەستەكانى تر لە دەرەوە بهێنرێت و لە لایەن ستافێكى شارەزاى ئەم بوارە ئەو كەرەستانە دابمەزرێنرێت چونكە ئەو كەسانەى ئێستا پرۆژەكە بەرێوەئەبەن تەنانەت ئەندازیاریش نین و شارەزاییان لە پرۆژەكەدا نییە تەنها بە پێی ممارەسە لە كارى ترى جیازازدا دەستیان بەم كارە كردووە و یەكەمین ئەزموونیانە لەم جۆرە پرۆژانە.
ئەو پێشینانەى تاوەكو ئێستا بەڵًێندەر وەریگرتووە: بریتییە لە 3 پێشینە(پێشینەى بەگەڕخستن (783,000$) + پ 1 ($ 629,000)+ پ 2($ 978,000) + پ 3($ 726,049)) كە بڕە گشتییەكەى نزیكەى دوو ملیون و نیو دۆلار (برى 600,000 دۆلار لە پێشینەكانى بەڵیندەر لە برى دانەوەى پێشینەى بە گەرخستن كەم كراوەتەوە) و نزیكەى 6ملیون دۆلار بودجەى پرۆژەكەش ماوەتەوە .بە هیواى ئەوەى ئەم زانیاریانە سوود بگەیێنێت بە بەرژەوەندى گشتى و سزاى لایەنى كەمتەرخەم بدرێت تاوەكو چیتر كەسانێك دەست نەخەنە كار و پرۆژە حكومییەكان و بە ئارەزووى خۆیان یارى بە ژیان و قووتى خەڵكى بكەن لە پێناو مەسلەحەتى تایبەتى خۆیاندا.
چەندین ساڵە لە میدیاكانیشەوە باس لە گرفت و سستى پرۆژەى خزمەتگوزارییەكانى تونێلى ئەزمەر و كەمتەرخەمى كۆمپانیاى جێبەجێكار دەكرێت بەلاًَم تاوەكو ئێستا كەس خۆى ناكات بە خاوەنى هەمووان خۆیان لێ بێدەنگ كردووە و چاوپۆشی لەم بابەتە دەكرێت.
بهڵگهکان:
1)
گرێبهست2)
ناساندنی بهڕێوهبهری کۆمپانیا تورکییهکه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست