کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گورزێکی دیکەی پێشمەرگەی شۆڕشگێڕان لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

Sunday, 14/09/2014, 12:00


راگەیاندراوی کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە فەرماندەیی دەستەی پێشمەرگەکانی ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی 11 لە سەر 12ی سێپتامبر بەرانبەربە 20 لە سەر 21ی خەرمانان، دەستەیەک لە پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی یەکێتیمان، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کە بە مەبەستی گەشتی سیاسی و نوێکردنەوەی دیدار لە گەڵ خاکی رۆژهەڵاتی نیشتمان و بە سەر کردنەوەی شانە نەهێنییەکانی رۆژهەڵاتی یەکێتی شۆڕشگێران، لە گەشتدا بوون.
هێزیکی زۆری سپای پاسداران بە هاوکاری سەربازگە کانی سنوورە دەستکردەکانی نێوان شاری سەردەشت و قەڵادزێ هێرش دەکەنە سەر دەستەی پێشمەرگەکانی یەکێتیمان، بەڵام هەر وەک هەمیشە رۆڵە خۆ نەویستەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەنگاریان دەبنەوە و هەر لە کات ژمێر 2/5 ی نیوە شەوی پێنچ شەممە تا کوو 7/15 ی سەر لە بەیانی رۆژی هەینی شەڕ و پێکدادن دەخایانێت و پێشمەرگەکانی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان هاوکات لە گەڵ وەشاندنی گورزی گورچوبڕ لە پاسداران، کاتژمێر 7/15 پێشمەرگە قارەمانەکانی نیشتمان توانیان سەرکەوتووانە و سەربەرزانە مەیدانی شەڕ بە رەو قوڵایی رۆژهەڵاتی کوردستان جێ بهێڵن.
لەم شەڕە قارەمانانەیەدا یەکێک پێشمەرگەکان بە سووکی بریندار دەبێت و رۆژی دواتر لەلایەن تەشکیلاتی ناوخۆ و خەڵکی پێشمەرگە پەروەری ناچەکە چارە سری تەواوی بۆ دەکرێت و لە ئیستاشدا باری تندرووستی بەتەواوی جێگیر و دوو لە پێشمەرگەش بە هۆی ئەوەی کە لە تیمکە دادەبڕێن ، روولە باشووری کوردستان دەکەن و ئێستاش گیانیان پاریزراوە.
جیگای ئاماژەیە کە بە شێکی زۆری شەڕەکە لە نێوان شنێران و شێنێ سەر بە شاری سەردەشت روویداوە و ، بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نزیک گوندی شنێران 3 پاسداری داگیرکەری نیشتمانەکەمان کەلاکیان دەکەوێت و 5 ی تریشیان لێ بریندار دەبێت ، هەر وەها لە درێژەی شەڕەکەدا و سەربازگەی شێنێش وەک شایەتحاڵەکانی دەیڵێن پتر لە 4 پاسدار کەلاکیان کەوتووەتە سەر خاکی داگیرکراوی کوردستان.
بژی پیشمەرگە بازووی بە هێزی گەڵ
بژی کورد
پایەداربێت کوردستان
کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
2014/9/13

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە