گڕکانی سەهۆڵەکە
Wednesday, 14/08/2019, 22:42
سەهۆڵەکە نە بە فوو و باوەشێنی ئێوە هێور دەبێتەوە
وە نە بە ئاگری نەزانیتان دەتۆێتەوە
سەهۆڵەکە
بەستەڵەکێکە لە ڕق
و
لە دوا پاش ماوەی مێژوودا
وەک دوا وەچە
ئێوە ش فڕێ دەداتە دەرەوە
،،،
سەهۆڵەکە
وەک هەمیشە
لە بری فێنکی
تاڵاوێکە
هەر وەک گڕکانی سوتێنەر
داهۆڵەکانتا ن
دەتوێنێتەوە .
..................................
سەرنجی ئەم وێنەیە بدەن لە پشتی ئەو دیوارە تا دوێنێ بوو ماڵی گشتی بوو ، داگیر کرا ...ئیمڕۆ دیوارەکەی دەنەخشێنرێت بە وێنەی ئوتێلێک کە زۆرینەی گەنجی ئەم شارە تامەزرۆی بینی ناو ئوتێلەکەن بەڵام بووە بە لانەی گفتوگۆ و ئەشق بازی مشەخۆرەکان .
..لە کوێ ی دنیا هۆتێل بوە بە ڕەمزی ڕۆشنبیر و مرۆڤایەتی و جوانکاری ..
..گەر نالی و سالم و مەحوی بێنەوە ..نەک بەرەو ئەستەنبوڵ ئەم جارەیان بەرەو ئەفەریقا سەری خۆیان هەڵدەگرن لە داخی نەزانی و مشەخۆریتان .
.. گەنجەکانی سەهۆڵەکە ، بڕیار دەرن سبەینێ چی لەسەر ئەو دیوارە نەخش دەکرێت .. نەک ئێوەی مشە خۆر ...
.... زۆر بە داخەوە بۆ ئەو بە ناو هونەرمەندەی کە بە فڵچەکەی ئەو دیوارەی پیس کرد و لە بری دوو ڕستەی جوان بە دڵی گەنجان ، بوو بە خزمەتکاری مشەخۆران .
......هیوادارم ئەم نوسینە لە سوچێکی ئەم دیوارە جێگەی بکرێتەوە لە بری وێنەی ناوازە ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست