کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەک لە شێخی نەمرەوە بۆ سەرۆکەکان

Thursday, 21/04/2011, 12:00




 



کە فیشەکت بە ڕووی ئازادیدا تەقان
کە چەکدارت لە سەراکەی مندا چەقان
کە ئاگرت سوتاندی خێمە و سەکۆکان
کە هەڵماتت بە سەر لاوانمدا باران

بە داخەوە
مانای وایە
 تێنگەیشتن سەرۆکەکان
لە مانای نۆیی خۆپیشاندان
لە اللە و ئەکبەری...کامەران
لە ئازادی.....ئەنجومەنی گشت سەراکان
لە نەغمەی گەروی ناسکی کچانی هەموو زانکۆکان

مانای وایە
تێنەگەیشتن سەرۆکەکان
لە نامەی نۆێ ی پڕ هاواری
یەکەم شەهید کاکە رێژوان

مانای وایە
تێنەگەیشتن سەرۆکەکان
لە گەمەی چاوشارکێ و خۆپیشاندان
لای نەوەی نۆێ ی ،شەهید گەرمیان

مانای وایە
تێنەگەیشتنسەرۆکەکان
لەکڕینی قوتوە شیرێک لای ئومێدم
بۆ(ئەنەس) گیان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە