کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زانكۆكانى كەلار لە ژێر فشارى ئەخلاقى یان بێ مەنتیقى دكتۆر بەهرۆز

Saturday, 31/01/2009, 12:00


لەگەڵ دەست پێكردنى بەرنامەكانى زانكۆكانى كوردستان و بەرەو پێشچونێكى مەعریفى بەرچاو لە زانكۆكان بە تایبەتى زانكۆى عیلم و تەكنۆلۆژیایەكەى كەلار كە بەناوى مەعریفەى روحى ئەخلاقى ئینسانى چەندین كارى نامەنتیقى دەكرێت كەسیش ناتوانێت قسە بكات لە بەر هۆكارى پێشرەوى حزبەكانى كوردستان بەتایبەتى یەكێتى و پارتى كە چەندین لق و شانەكانى بەسەر شارو شارۆچكەكاندا دابەش بوون .بەڵام ئێمە لە سەرەتاى دەست پێكردنى دەوام و رەسمیاتى لە زانكۆى كەلار .دەچینە سەر ئەو زانكۆیەى كەبە(لیواكە)ناسراوە هەتاوەكو لەم ماوەیەدا ناوەكەشى لێنرا ئەم زانكۆ زانكۆكانى تریش لە كەلار بگرە بەكەمى مەعریفەى سەردەمیانەى تێدا بڵاو بووتەوە بەهۆى گوشارى گەندەڵى لە سەرەوەى سەركردەكان و لە بیركردنى حقوقى تەلەبەكان لە زانكۆكان .لیواكە یەكێكە لەو بینایەى كە پێشتر یە كێك بووە لە مەعسكەرەكانى ڕژێم شێوێنێكى زۆر كۆنە بە زستان دەبێت بە كەشتى لە دەرگاى گەورەوە هاتوچۆ بكەیت لەبەرى قوڕو لیتەى ناو مەعەسكەرەكە .ئەمە لەڕووى بینایەكەیەوە لە رووى چۆنێتى دكتۆرو مامۆستاكانەوە هەندێكیان هەر چاوەروانى پارووى ئێوارەیان دەكەن كە هەر بیریان لە ماڵ چۆن دڵى ماڵەوەیان ڕازى كەن هەر بەناو مامۆستان .ئەگینا هیچ نازانن تەنانەت نازانن بۆچى هاتونەتە زانكۆ .بێ ئەوەى بیر لەو هەموو قوتابیە هەژارانە بكەنەوە كە ئەنجامیان هیچەلەژێر دەستى ئەم وانە بێژانە .هەندێ قوتابى ئارەزووى ئەوەى كردووە كە بچێتە زانكۆ ئایندەیەكى گەش بۆ خۆى دیارى دەكات بەڵام زانكو بەتایبەتى زانكۆى كەلار واتا سەنتەرى گەندەڵى پارەكۆردنەوەى گەندەلچیەكان بەتایبەتى (ئەودكتۆر بەهرۆزەى كە سەرۆكى زانكۆكانى كەلار تا ئێستاش نازنێت كێشەى زانكۆكان چیە لەكەلار .یان ناپرسن بۆچى تەلەبەكان هەتاوەكو ئێستا بۆچى دەرمالەیان پێنادەن كەواتە لەم كارنەوە بۆمان دەردەكەوێت بێجگە لە تەلەبەیەكى زۆر نارازیە لە زانكۆكان مامۆستاو بە تایبەتى دكتۆر بەهرۆز ئەمانە ئیش و كاریان نیە هەر كە كێشەیەكت دەبێت و دەچیتە لایان دەڵێن جارێك كۆبوونەوەمان هەیە .ئەمانە شەرم ناكەن ئەوەندە درۆدەكەن وادەزانن خەڵكى بە كارە چەپ و گەندڵیەكانیان نازانێت كەوا خەڵكیان كردووە بە قوربانى رۆژگارو ئەمانە بوونەتە سەبب بۆ ئەوەى رۆژگار بوەستێنن و خەڵكى تووشى بێبەختى بكەن .جا هەندێك جار لە یەكێك لە زانكۆكانى كەلار بەناوە ئەنتەرنێتێكیان داناوە بەو نیازەى كە حزمەتى تەلەبە بكات .كچێكى تەم ڕووتیان داناوە هەر دەڵى بەپارە وەڵام دەداتەوە هەر خەریكى ئەوەتا كە پۆز بەسەر تەلەبەى هەژارەوە لێبدات .خۆى دەبێت دەوامى لە گەڵ زانكۆیا بێت بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم كچە گەورەو بەرێزە هەر بە ئاەزووى خۆى دێت ئاخر ئەوە كەى كەى ویژدانە ئەمانە زەمانیان هەیە بە هیچ شتێك تێر نابن بگرە بەو بەشەى كە تەلەبەكان وەرى دەگرنیش .بەراستى ئەم هۆكارانە دەگەرێتەوە بۆ پشت گوێ خستنى دكتۆر بەهرۆز بڵێ تۆ ناتوانیت كارەكەى خۆت بە رێوە ببەى بۆ دەیكەى و ژیانى چەند هەزار تەلەبەى هەژار بەرەو جەهەنمەكەى خۆت راپێچیان دەكەى .بەراستى لەبەر ئەوەى ئەم باسانەم كرد چونكە ناعەدالەتى زۆر لە زانكۆكاندا دەبینین هیچمان پێناكرێت بەس دەتوانین لە رێگەى قەلەمەكەمانەوە كارێك بكەین داواى حەق و مافى خۆمان بكەین لەوەش بە ئومێد بن هەتاوەكو دەست و قەڵەمەكانمان بنوسێت هەر دەنووسین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە