کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژی چوارشەم رێكەوتی 24\8\2011 كاتژمێر چوارونیو لە گەڕەكی شۆرجیەی كەركوك بەردەم پەیكەری مامە ریشە خۆپێشاندن و كۆبونەوەیەكی جەماوەری بەرێوە دە�

Wednesday, 24/08/2011, 12:00


بەیاننامە
بۆ بەرێزان ......
سەرۆكى كۆماری عێراقی فیدراڵ
سەرۆكى هەرێمى كوردستان
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
پەرلەمانى كوردستان
جەماوەری بەشەرەفی شاری كەركوك ...............
سەرەڕِای بەردەوامى تۆپبارانەكانى دەوڵەتى ئێران، فرۆكە جەنگیەكانى توركیاش ماوەى چەند رۆژێكە بە چڕِیو بە بەردەوامى بۆردومانكردنى كوندنشینەكانى ناوچە سنوریەكانی هەرێمى كوردستانیان دەستپێكردوە ،بەهۆی بۆردومانەكانى هەر یەك لە ئێرانو توركیا تائێستا بەدەیان گوند بەرئاگری ئەو هێرشو پەلامارانە كەوتونو سەدان گوندنشینى ناوچە سنوریەكان رووبەرووی زیانی گیانی وماڵی بوونەتەوە، رۆژی (21) ى ئابیش (7) ئەندامى یەك خێزان بەپیاوو ژنو منداڵەوە بەر شاڵاوى فڕۆكەكانى توركیا كەوتوونو بوونە قوربانى ئەو تاوانەو گیانیان لەدەستدا، ئەمە لەكاتێكدایە هەردوو دەوڵەتى ئێرانو توركیا بەبەرچاوى حكومەتى عێراقو هێزەكانى ئەمریكاو كۆمەڵگەى نێودەوڵەتیەوە درێژە بەو دەستدرێژكاریانە دەدەنو دەست لە بەكارهێنانى هێزو لەشكركێشی هەڵناگرنو سەروەریەكانی سنووری هەرێمى كوردستان پێشێل دەكەن، (ئێمەى حزبو لایەنە سیاسیەكان كە ناومان لە خوارەوە هاتووە) لە رێكەوتی 24\8\2011 لە بارەگای كەركوكی حزبی زەحمەتكێشان كۆبووینەوە، وێرای ئەوەى بەتوندى ئەم دەستدرێژیانە بۆ سەر هەرێمى كوردستان ڕیسواو مەحكوم دەكەین داوا لە حكومەتی فیدراڵی عێراق دەكەین چیتر لەئاست كردەوە سەربازییەكانی ئەم وڵاتانە بێدەنگى هەڵنەبژێرێتو بە فەرمى داوا لە ئێرانو توركیا بكات كە بۆردومانكردنی ناوچە سنوریەكان رابگرنو كێشەكانیان بە لۆژیكى سیاسیانە لە رێگەى دیالۆكەوە لە نێو خۆیاندا چارەسەر بكەن ،ئەو دەستدرێژیانەى ئێرانو توركیا هەڕەشە لە ئاسایشو ئارامى خەڵكى كوردستان دەكات، تائێستا دەیان گوندنشین بوونەتە قوربانیو ژیانو سەرو ماڵی سەدانى دیكەش لە مەترسیدایە، بۆیەپێویستە گشت خەڵكى كوردستان بە هەموو چینو توێژەكانیەوە پەرە بەچالاكیو هەڵمەتى شەرمەزاركردن بدەن،بۆیە دەبێت پەرلەمانى كوردستانو حكومەتى هەرێمى كوردستانیش بە هەموو شێوازێك رووبەڕووى ئەم پیلانو دەستدریژكاریانە ببنەوە بۆ پێشگرتن بەم تاوانانەو فشاری سیاسیو دیبلۆماسیو ئابووری بخەنە سەر هەردوو وڵات .
1- حزبی شیوعی كوردستان
2- حزبى سوسیالست دیموكراتى كوردستان
3- پارتى كرێكاران و رەنجدەرانى كوردستان
4- كۆمەڵی ئیسلامى كوردستان
5- بزوتنەوەی ئاشتیخوازانى كوردستان
6- یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان
7- پارتی چارەسەری دیموكراتى كوردستان
8- بزوتنەوەى دیموكراتى گەلی كوردستان
9- حزبی زەحمەتكێشانى كوردستان
سەبارەت ئەو كردە نامرۆڤایەتییەی هەردوو دەوڵەتی داگیر كەری ئێران و توركیا، ئەو پارت ولایەنانەی لەو بەیاننامەیە ناویان بڵاكراوەتەوە، رۆژی چوارشەم رێكەوتی 24\8\2011 كاتژمێر چوارونیو لە گەڕەكی شۆرجیەی كەركوك بەردەم پەیكەری مامە ریشە خۆپێشاندن و كۆبونەوەیەكی جەماوەری بەرێوە دەچێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە