کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ ڕووداو کوردستانپۆست بۆ درۆزنه‌؟

Saturday, 01/05/2010, 12:00


سه‌رنووسه‌ری ڕووداوی به‌شی هۆڵه‌ندی له‌ نووسینێکیدا به‌ هۆڵه‌ندی ده‌نووسێت: 'کوردستانپۆست به‌وه‌ ناسراوه‌ که‌ درۆزنه‌'. باشه‌ ئه‌گه‌ر کوردستانپۆست درۆزنه‌، بۆ هه‌مان سه‌رنووسه‌ر دانی به‌ فه‌زیحه‌یه‌ دا که‌ ساڵی پار کوردستانپۆستی بوێر له‌ سه‌ریانی بڵاو کرده‌وه‌؟ سدار بنگین ئه‌پۆزدمیری سه‌رنووسه‌ر له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ڕاسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ ڕادێوی کوردۆنیای هۆڵه‌ندی دانی به‌وه‌دا نا که‌ 'به‌ڵێ ئه‌وان پاره‌ له‌ نێچیرڤان به‌رزانی وه‌رده‌گرن' . ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی کوردستانپۆست له‌ ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان مه‌عقول نییه‌ پشت گوێ بخرێت! که‌سانێک که‌ شه‌و و ڕۆژ بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان باوکی خۆشیان ناناسن، ناکرێت پێیان بلێین 'درۆزن' کاکی ڕووداو.

فه‌زیحه‌که‌
ڕووداو نێت، وه‌ک سایت و هه‌فته‌نامه‌، له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا که‌س نه‌یده‌زانی سه‌ر به کێیه‌. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو که‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر(نورەدین وەیسی و ئاكۆمحمەد) پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی له‌ بنه‌ماڵه و پاراستن وه‌رده‌گرن. بۆچی؟ تاوه‌کو له‌ سه‌ره‌تادا وه‌ک هاوڵاتی، ئاوێنه‌، لڤین، سبه‌ی بنووسن و له‌ کاتژمێری سفردا بایبده‌نه‌وه‌و بچنه‌وه‌ باوه‌شی ده‌سه‌ڵات. هه‌رچه‌نده‌ ئاکۆ محه‌مدیش قه‌تیش نکۆڵی له‌وه‌ نه‌کردووه‌ که‌ پیاوی نێچیرڤان بارزانی نه‌بێت.ساڵی پار کاتێک که‌ هات بۆ هۆڵه‌ندا له‌ یادی دامه‌زراندنی ڕووداوه‌کی پاشکۆی بنه‌ماڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ ستایشی نێچیری کرد، هه‌ندێک له‌ ئاماده‌بووه‌ کورده‌کان ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریان ده‌کرده‌وه‌. به‌ قسه‌‌کانی ئاکۆ محه‌مه‌د بوایه‌ نێچیر نه‌بێت میدایی کوردی سه‌گ ده‌یخوات!

هه‌تا کۆتای ساڵی پاریش زۆر ڕوون نه‌بوو کێن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌م پاره‌ خه‌یاڵییه‌ ده‌خه‌نه‌ قوڕگی ڕووداو و کادرانی پاراستن که‌ خۆیان به‌ ڕۆژنامه‌نووس له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. کوردستانپۆست هه‌روه‌ک نه‌ریتی خۆی بۆی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ی کرد. له‌ کۆتای ساڵی پار کوردستانپۆست ڕاپۆڕتێکی دوورودرێژدا ته‌مویلاتی ڕووداویان ئاشکرا کرد. ڕاپۆرته‌که‌ پاراستنی شپرزاند، چونکه‌ داڕێژه‌ری ڕاپۆڕته‌که‌ کادرێکی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتی خۆی بوو. به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆڕته‌ 70 ملێۆن دینار میزانیه‌تی ڕووداوه‌ که‌ ئه‌و کات له‌ نووسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانیه‌وه‌ ته‌مویل ده‌کرا. تا ئه‌و کاته‌ش ڕوودای پاشکۆی پاراستن ئێمه‌ی به‌ گێل ده‌زانی و د‌ه‌یگوت ' ئێمه‌ پاره‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرین'. پرسیارێکی گرنتر ئه‌وه‌ بوو باشه‌ کاتێک که‌ نێچیرڤان له‌ حکومه‌تدا نه‌ما، ئه‌م پاره‌یه‌ له‌ کوێوه‌ دێت؟ تا ئێستا ڕووداو نێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌دزیه‌وه له‌م پرسیاره‌. تاوه‌ک و له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ڕاسته‌وخۆی ڕادێوی کوردنیا سه‌رنووسه‌ره‌ بێ ئه‌زموونه‌که‌ی به‌شی هۆڵه‌ندیان خۆی گووتی که‌ پاره‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی وه‌رده‌گرن. ده‌ک ئافه‌رم پاراستن بۆ خۆتان و پێگه‌یاندنی کادرتان!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە