بانگەوازێک بۆ هەموو کوردانی جیهان...راپەرن...راپەرن
Monday, 31/01/2011, 12:00
راپەرن...راپەرن هەموو کوردان لە هەمووپارچەکانی کوردستان.... روخانی داگیر کەران و دیکتاتۆران زۆر نزیکە و بەرێوەیە
بەرێزان رۆڵە نەبەردەکانی گەلی کودر لەهەر قوژبنێکی ئەم جیهانەدا نیشتەجێن، خوشکان برایان دایکو باوکانی جەرگ سوتاوی دڵسۆزی نیشتیمان، گەریلاو پارتیزانو پێشمەرگە رۆح لەسەردەستەکان، شوانو سەپانو جوتیارو کرێکارو پیشەگەرو دەوارنشینو کۆچەری کوێستانو گەرمییان گەرەکان، خوێندکارو مامۆستاو ماستێراودوکتوراو زاناو خاوەن ئەزمونەکان،دادوەرو وەکیلوبارستەکان، فەقێوو مەلاو وتارخوێنو نوێژکەرەکان،کەسانی دونیا دیدەو شارەزا لە بووارە جیاجیاکان.
ئێمە هەموومان رۆڵەی نیشتیمانێکین کە دەبێت هەموومان شانازی پێوەبکەین و سەربلندبین وەک لوتکەی چیا بەرزەکانی، بەڵام بە داخەوە ئەو نیشتیمانەی ئێمە شانازی پێوەدەکەین لە مێژە لەژێر پۆستالی رەشی دوژمناندایە لە چوارلاوە چوار درندەی تێنووی خوێن چنگیان لە چەستەی نیشتیمان گیرکردووەو دەمیان ناوەتە برینی پر خوێنی هەروەک(شەرابەن گەهوورەکەی) خوداکەیان مژدەی پێداون لووشی دەکەنوو پێی سەرمەستن. هەر چۆن لەورۆژەوەی شەراب لەعەرەبە پێخاوسەکانی قورەیشو دەشتی حیجاز حەرام کرا خوداکەیان مژدەی خوێنی ئێمەی پێدان وەک نیعمەتو غەنیمەت، قەتلوعامو رەشەکوژیو لەسێدارەدانو کیمیابارانو ئەنفال مشتێک لە خەروارێکی ئەو مژدانەن. وە پاش فتوحاتی بەینی دووروبارو تاڵانو خاپورکردنی شارستانیەتەکەی پاشان لێشاوی ئەو تاڵانو برۆیە بەرەو ئێرانو کوردستان لەلایەن عەرەبە سەر وشکەکانەوە بوو بە هۆی رەگی دووبەرەکی ئاینیو مەزهەبیو نەتەوەیی هەرچەندە پێشتریش هەبووە بەلام رەگی داکوتاو بوو بەهۆی ئاژاوەیەک کە ئێستاش هەرەشە لە ئاسایشی بگرە هەموو جیهان دەکات بە هۆی ئەودەستە رەشەی عەرەبەکان بۆ بەدناوترین رێژیمی ئسلامی ئێرانی جینایەتکاریان جێهێشت کە رەگی تێرۆرو تۆقاندنە و سەرەرای ئەوەش بە شۆرشگێرەکانی رێگەی ئازادی ئێمەش دەلێت تێرۆریست. هەروەک دەبینن ئێستا رۆژ نییە خوێنی سەدان رۆڵەی ئێمە نەرێژن رۆژنییە ملی سەدان لاوی ئێمە بە پەتدانەکەن بە بەرچاوی خەلکەوەو لە بازارو شوێنە گشتییەکان تەنها لەبەرئەوەی کە کوردینو شیعەنین ئەمە لەلای ئەو سەربە عەمامەو ئاخوندانەی رێژیمی دێکتاتۆری ئێران ئیتر کوفرەو دەبێت بە پەتدا بکرێینو سەرکوتو سەرنوگومکردنو لە سێدارەدانو زیندانی کردن تەنها لەبەر ئەوەی کە کوردینو داوای مافی رەوای خۆمان دەکەین بەلایانەوە ئاوخواردناوەیە. وە پاش دەرکەوتنی ئاقو قەرەقۆینلوو گواستنەوەی خەلافەت بۆ دەستی رەشی عوسمانییەکان و هێرشی درندانەیان بۆ سەر رۆژهەلاتی ناوەراست کە سەرەتای خوێنرشتنیان لە کوردستانەوە دەست پێکرد ئیتر ئەمانە تەنها پەیامی خوێن رشتنو قەتلوو عامیان پێبوو هیچیتر لەمانە نەدەوەشایەوە شاهیدحالی کوشتنو برینی ئەمانە پەنا هەر داروبەردێکی کوردستانە، پێبەسەر هەر مێرگو دەم جۆگەیەکی چالدێراندا بنێ هاوارەکات دەلێت من شەهیدی دەستی رەشی خوێنرێژەکانی عوسمانیو سەفەویم، ئێستاش هەموو هەولوو تەقەلای رەگەزپەرستانەی دەولەتی تورکیا چرکردنەوەی تواناکانیانە بۆبەدناوکردنی گەلی کوردو چەواشەکردنی دۆزە رەواکەی. هەروەها چەندان ملیۆن کورد لە کوردستانی ژێردەستی تورکان لە ساددەترین ماف بێبەشن وە رۆژانە چەندین رۆلەی رۆح فیدای ولاتمان لێ شەهید دەکەنو پاشان بە تێرۆریست ناومان دەبەن .
ئیتر ئەی گەلی کورد زۆر درەنگە لە خەو رابن با ئێمەش وەک گەلی هاوشێوەمان جولەکەکان چۆن بانگەوزێکیان بۆ هەموو جووەکانی جیهان کرد کە کۆبنەوە لە چوارچێوەی سنورێکداو دەولاتێکی جولەکەی تۆکمە دامەزرێنن ، وە کردیانو سەرکەوتوو بونوو ئێستا وەک درکێکی تیژ وەستاون لە روی دوژمنەکانیان کە هەمان ئەو دوژمنانەی ئسرائیل دوژمنی بابە کوشتەی ئێمەشن ئیتر بۆ ئێمە دۆستو هاوکاری گەلی ئیسرائیل نەبین کە هاودوژمنین. یان بە رای خۆم هەرچەندە زۆر عەیبە ئێمە لە عەرەبەوە شت فێربین بەلام خۆ هیچنەبێ دەکرێت راپەرێنە مەزنەکانی تونسو میسرچاولێبکەین زۆردرەنگە زۆر عەیبە لە ئێستە بەدواوە بهێلین هیچ دوژمنێک بە پیادەش بە خاکمانا رەت بێت یان بهێلین هیچ زۆڵە کوردێکی نۆکەری دوژمن سەرکردەی شۆرشی کورد بیت. با لە دوابستی نیشتیمانەوە بڵێسەومەشخەڵی ئازادی هەلکەین. دەبا ئێمەش ئەزمونی ئەوان دووبارە بکەینەوەو بانگهێشتی هەموو کوردانی دەرەوەی ولات کە بە هۆی ئاوارەییو دەربەدەریەوە پەنابەری ولاتان بونوو کەسانی زۆر بەتواناو خاوەن ئەزمونو کەسانی رۆشن بیریان تیا هەلکەوتوە بەکەلک وەرگرتن لە خوێندنو ئەزمونی ولاتان، باکەلکیان لێوەرگرینو سازیان بدەینو هەستی نیشتیمانیان لەلا زیندوو بکەینەوە پێکەوە هەموومان گەورەو بچوک ژنو پیاو هەموو چینوو توێژەکانی گەل بازوی لێ هەلمالینو خۆمان سازدەین بۆ خەباتێکی یەکلای کەرەوەی چارەنوس سازی گەلەکەمان، با خوێنکاران نوکی پێنوسەکانیان تیژکەنو رووی بکەنە دوژمن با چوتێرو شوانو سەپانو کرێکاران داسو تەورو چەکوشو بێلو گۆچانەکانیان هەلبرنو روی بکەنە دوژمن ، گەریلاو پارتیزانو پێشمەرگەکانی وڵات لولەی تفەنگەکانتان ڕژد کەن ئامادەبن روولەدوژمن چاو نەتروکێنن، بەلکو بە هەولوو تەقەللای گتشمان راپەرینێک یان خەباتێکی نەپساوە سازدەین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیو وەدەرنانی دوژمنانی ناپاکی گەلو وڵاتمان و برینی دەستی ناپاکی حکومەتی داگیرکەری جینایەتکاری ئێرانی ئسلامی لە رۆژهەلاتەوە تورکییای رەگەز پەرستو داگیرکەر لە باکورەوەو عەرەبە مێشک وشکو داوێن تەرەکانی سوریەو عێراق لە رۆژئاواو باشورەوە. هەرچەندە ئێمەی کورد نامانهەوێت دەست درێژی بکەینە سەر هیچ گەلو وڵاتێک هەرچەندە ئێمە شەرخوازنیین بەڵام کاتێک جام پربوو لێی دەرژێت، ئیتر بابەس بێت کوشتنو برین ئیتر بابەس بێت ئاوارەییو پەنابەری بابەسبێت دووبارەبونەوەی ئەزمونی تاڵی چەند سالە لەگەل دوژمن بابەسبێت ئیتر چەوسانەوەی نەتەوەییو رەگەزپەرستیو داگیرکاریو بردنی خێروبێری وڵات. با گەلانی ناوچەکەو رایگشتی جیهان باش بزانن ئێمە دوژمنی کەس نین ئێمە نامانەوێت شەر لەگەل کەس بکەین بەڵام کە شەر بوبەتوشەوە ئەبێت چەکی بۆهەلگرین. ئەگەر ئەم بانگەوازەم بانگەوازی شەریشبێت ئەوا شەرە لە پێناو کۆتایی هێنانی شەر، با ئەمرۆ من شەهیدبم لە پێناو ئازادی وڵات و سەقامگیری دووارۆژی نەوەکانی سبەی ، با ئەمرۆ سەرف کەین لە پێناو کرینی چەندین سبەی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست