پرسیارێك لە كاك شكرللە سكرتێرى پێشووى دیموكراسیخوازان
Saturday, 10/04/2010, 12:00
دواى خوێندنەوەى وتارێك لە ژێر ناوى (دوو قسەى خێر بۆ سەركردایەتیە كاتیەكەى دیموكراسیخوازان) خوێندەوەئەم پرسیارەم لا دروست بوو بۆیە بەباشم زانى لە رێگاى كوردستان پۆستەو ە ئاراستەى كاك شكرللە سكرتێر دەست لەكاركێشەوەى دیموكراسیخوازان بكەم كە بۆ خۆى زۆر حەزى لە پرسیار و وەڵامە .
كاك شكرللە دەكرێ پێمان بڵێى ئەگەر جەنابى دەست لە كارى حزبابەتى كردن وەربدات چى روودەدات ؟ تۆ بلێى بەدووركەوتنەوەى كاك شكر لە حزبابەتى كردن ئەزموون ژیانى هاوڵاتیانى بكەوێتە مەترسییەوە ئەم هەرێمە لە خاچ بدرێت ؟ بێ گومان نەخێر چونكەشكرللە حزبابەتیكردنى ریسوا كردووە بە ماناى وشە , دەیباشە بۆ كاك شكر واز لەم یاریكردنە ناهێنێت هەر جارەوە خۆى بابەتێك دەنووسى و داكۆكى لە خۆى دەكات و بە ناوى خوازراوەوە بڵاوى دەكاتەوە. ئاشكرایە كاك شكر بۆ واز لە لەم مەخسرە بازییە ناهێنێت چوون هیچ كارێكى ترى پێناكرێت , ئەو لەرێگاى دیموكراسیخوازانەوە مۆنیكا لە مەلا بەخیار وەردەكرێت بۆ خۆى دەیفرۆشێت , چێشتخانە لەگەڵ بازرگانەكانى وڵاتى سوریا دادەنێت بە پارەو پولى حیزبەوە دواتریش پارەكەى حەپەلوش دەكات . كاك شكر سەیارەى حیزب دەفرۆشێت و دواى حاجى مەلا وەك شەریكى دز بۆى پەردەپۆش دەكات و دەڵى وەرگەڕاوە ئێمەش بەسیكراب بە 1000 دۆلار فرۆشتمان . شكرللە ئێستا لە هەموو كات زیار دەزانێت كە دۆڕاوەو درۆكانى كاك شكرللە هیچى بۆ ناكەن . بۆیە كەس بڕوا بە وتارەكانى شكرللە ناكات , چونكە ئەو دیموكراسیخوازانى كردە ئامرازێك بۆ پڕكردنى گیرفانە كونەكانى خۆى . بەداخەوە سەركردایەتى كاتیش درنگ دەركیان بە پلانەكانى شكرللە كرد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست