لەیەكێتى مامۆستایان چ باسە!!!!!!داهاتى مانگانەى یەكێتى مامۆستایان 80ملیۆن دینارە!!!
Monday, 15/02/2010, 12:00
ئەگەر هەریەكە لەمامۆستا شێخ عفان سەرۆكى یەكێتى مامۆستایان و مامۆستاكمال سەرۆكى لقى هەولێرى یەكێتى مامۆستایان ئەم بابەتە بخوێننەوە پێویستە راستەوخۆ دەست لەكاربكێشنەوە ! پێویستە مامۆستایانیش دواى خوێندنەوەى ئەم بابەتە راستەوخۆ واز لەئەندامێتى یەكێتى مامۆستایان بهێنن ! خوێنەران خۆشەویستان مامۆستایانى بەرێز چەند رۆژێك لەمەوبەر بەبێ ئەوەى هیچ حسابێك بۆمامۆستایانى بەرێزبكرێت نوسراوێك گشتگیركراوە بۆپەروەردەى گشتى هەولێر تێیدا هاتووە كەرەزامەندى پارێزگارى هەولێر وەرگیرا بەزیادكردنى ئابونەى مامۆستایان لە750 دینارەوە بۆ 1000 دینار ، نوسراوەكەش واژووى مامۆستا كمال سەرۆكى لقى هەولێرى یەكێتى مامۆستایانى لەسەرە بۆ ئاگادارى تەواوى مامۆستایان لەم مەسەلەیە كەبزانن ئایا چۆن بەبێ پرسى مامۆستایان ئابونەى مامۆستایان زیاد دەكرێ پەیوەندى كرا بە مامۆستا شێخ عفان سەرۆكى یەكێتى مامۆستایان جەنابیشیان بێئاگایى خۆى لەم زیادكردنە دەربڕى !! من لەمامۆستایانى بەڕێز دەپرسم كەشتێكى ئاوا گرنگ كرابێت و مامۆستا شێخ عفان ئاگادارى نەبێت ئەى مامۆستا شێخ عفان كارى چییە؟ ئاگادارى چیە؟ بۆدەست لەكارناكێشێتەوە ؟ بۆرونكردنەوە بۆراى گشتى نادات ؟ بۆپرسى پێنەكراوە ؟ ئایا دەكرێت بەبێ پرسى مامۆستایان ئابونە زیادبكرێت ؟ لەكاتێكدا هەموو لایەكیش ئاگادارن ئابونە بەزۆر لەمامۆستایان دەسێنرێت واتە لەموچەكەى دەگێردرێتەوە ، مامۆستا ئەگەر ئەندامى یەكێتى مامۆستایان بێت یان ئەندام نەبێت ئەم ئابونەى هەر لێدەسێنرێت ! ئێمە دەزانێن لەسەردەمى رژێمى لەناوچو ئەندامبون لەحزبى بەعس بەزۆر بوو ! بەڵام ناكرێت لەكوردستان كەشەوو رۆژ باسى ئازادى بیرو ڕاو كۆمەڵگەى مەدەنى دەكرێت ئایا ئەم بەزۆر ئەندامكردنە ڕەوایە ؟ دەگونجێت لەگەڵ كۆمەڵگەى مەدەنى و ئازادى بیرو ڕا ؟ پێویستە لاى هەموانیش ئاشكرابێت داهاتى ئابونەى یەكێتى مامۆستایان لەمانگێكدا نزیكەى (80) ملیۆن دینارە هیچ مامۆستایەكیش نازانێت ئەم بڕە پارە خەیاڵیە چى لێدێت ! هەموو كات بەرپرسانى یەكێتى مامۆستایان موبەڕیڕ بۆخۆیان دەهیًَننەوە دەڵێن ئێمە یارمەتى مامۆستایان دەدەین بەم پارەى ئابونەیە ، من بەبەڕێزانى یەكێتى مامۆستایان دەڵێم كام یارمەتى ؟ ئەویارمەتیەى كەبۆ ژن هێنان تەنها (200) هەزاردینار دەدەن بەمامۆستا بەڵام لەبیرمان نەچێت ئەوپارەیە لەمامۆستا دەسێنرێتەوە نەك بۆخۆى ! كەواتە پارە بەقەرز دەدرێت بەمامۆستا نەك بەخێروپیاوەتى ! پێویستیشە حكومەتى هەرێم و چاودێرى دارایى و دەستەى نەزاهە لێكۆڵینەوە لەم 80 ملیۆن دینارەى ئابونەى مامۆستایان بكرێت كەیەكێتى مامۆستایان لەمامۆستایانى وەریدەگرێت پێویستە بۆمامۆستایان رون بكرێتەوە كەئەم پارەیە دەچێتە گیرفانى كێ ؟ پێویستە مامۆستایان لەم زیادكردنى ئابونەیەش بەبێ حسابكردن بۆئیرادەوڕاى مامۆستایان هەڵوێست وەرگرن و بێدەنگنەبن ، پێویستە یەكێتى مامۆستایانیش بەزوترین كات هەڵبژاردن بكات تادەستەیەك هەڵبژێردرێت بۆئەوەى كۆتایى بەم بێئاگاییەى بەرپرسانى یەكێتى مامۆستایان بهێنرێت كەتائێستا نەیانتوانیوە 500 هەزاردینارە قەرزەكەى مامۆستایانیش لەحكومەت وەربگرنەوە كەمافى مامۆستایانى بەڕێزە نەك خێروزەكات و ێەدەقە ، پێویستە سەرۆكى یەكێتى مامۆستایان دەربارەى ئەوەى كەبەبێ ئاگایى ئەو ئابونە كراوەتە 1000 دینار هەڵوێست وەربگرێت و ڕونكردنەوە بۆمامۆستایانى بەڕێز بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست