تا كەى بەناوى بەرژەوەندى گشتییەوە فریومان ئەدەن

Saturday, 08/08/2009, 12:00


لاى هاوڵاتییانى كوردستان ئاشكرایە كە لە ماوەى مانگێكى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستاندا زۆربەى لیستە ڕكابەرەكانى لیستى كوردستانى بەتایبەتى لیستى (خزمەتگوزارى وچاكسازیى) و (لیستى گۆڕان) زۆر بێ پەردانە و بەئاشكرا باسى گەندەڵى و دزى وجەردەیى و بێ ئابڕویى هەردوو حیزبە مافیاكەى لیستى كوردستانیان دەدا بەگوێى هاوڵاتیانى ناڕازى وبێزارو چەوساوەى دەست یەكێتى پارتى دا وبە بە رنامەو پڕۆگرامى چاكسازى وگۆڕانكارى خۆیان لێكردبووین بە (محمدى مهدى) و وامان دەزانى لەئاسمانەوە بۆما ن دابەزیونەتە سەر زەوى.
هەروەها لەكاتژمێرى 5ى ئێوارەى ڕۆژى هەڵبژاردنەكاندا هاواریان لێبەرزبۆوە و لیستى كوردستانیان بە تەزویرچى وساختەكارى وبەزۆر بردنى خەڵكیان بۆسندوقەكانى دەنگدان تاوانبار كرد و سكاڵایان لە كۆ مسێنى باڵا لە دژیان تۆماركرد و بەیاننامەشیان بڵاوكردەوە وهەتا داواى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردنیان دەكرد لە هەردوو پارێزگاى هەولێرو دهۆك .بەڵام بە داخەوە لەكاتى ڕاگەیاندنى ئەنجامى كۆتاى هەڵبژاردنەكاندا هەردوو لیستى (خزمەتگوزارى وچاكسازى)و (لیستى گۆڕان)
بەجیا بەیاننامەیان ڕاگەیاندو سەرەڕاى تێبینیان لەسەر هەڵبژاردنەكان وبوونى 700 سكاڵا لە كۆ مسێنى باڵا لەبەر بەرژەوەندى گشتى ئەنجامەكەین قبوڵە .
لێرە بەسەرانى چوار حیزبەكەو كاك نەوشیروان دەڵێم كەئێوە ئەتانزانى دەسەڵاتتان نیە و ناتوانن ئەنجامەكان قبوڵ نەكە ن بۆچى خەڵكى كوردستانتان چەواشە كردوو وەك مووى ناو ماست دەرتان هێنان و خستانە بەردەم گورگە هارەكانى یەكێتى پارتى و توشى نانبڕین و دەركردنتان كردن . بۆ نەتان ئەتوانى وەك ئۆپۆزسێۆنى ئێران ئەنجامەكان قبوڵ نەكەن و بڕژانایەتە سەر شەقامەكانى كوردستا و بەدنیاتان بوتایە ئەم حكومەتە ى یەكێتى وپارتى مافیان وحكومەت نین ؟
ئیتر نازانم سەرانى ئۆپۆزسێۆن ئێوەش تاكەى بەسەرابى (بەرژەوەندى گشتى و پاراستنى ئەزمونى دزى وگەندەڵى)
فریومان ئەدەن وهەڵمان ئەخەڵتێنن . جارێكى ترمێداقیەتى چوار ساڵى تر بۆ دەسەڵاتى گەندەڵ ودزو خائینى كوردستان ئەگێڕنەوە ؟
سلێمانى
8-8-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە