دەڵێن هیچ کارەساتێک بە تەنیا نایەت، ئەمە هەڕەشەکانی دەسەڵات دەقاودەق دەگرێتەوە. مەلا بەختیار دەڵێت ئەوان بەرانبەر میللەت نەرمن. مەسعود بارزانی بڕیار دەردەکات دادگا خۆپیشاندەران بگرێت و، لە کەلاریش پەرلەمانتارەکان دەدەنە بەر بۆکسخەنجەر و، لە سلێمانیش لای کاسە مۆڵ تەقە لە گەنجان دەکەن و، لە مەیدانی...
ئەو پرسیارەی سەرەوە، پرسیاری دۆستێکە، پرسیاری تاکێکی کوردە کە ئاڕاستەی منی کردووە و لە نێوان بێ ئومێدی و ئومێددا گیری خواردووە. ئێستا ئەو پرسیارە بووە بە پرسیاری زۆربەمان. ئەو کەسە یەکێکە لەوانەی کە دەنگی بۆ گۆڕان داوەو، بێ ئەوەی خواستی دەستکەوتێکی حیزبیی هەبێت بەوپەڕی لەخۆبوردەییەوە داکۆکی لە هەموو...
ئەو ئەقڵەی لە پشت بڕیارەکەی مەسعودەوەیە ئەقڵێکە خاوەن لۆژیکێکی شمولییە، ئەقڵێکە ناتوانێت دیاردە و شتەکان وەکو خۆیان ببینێت، بەڵکو هەمیشە پێویستی بە دیاردەیەکە بۆ ئەوەی دیاردەیەکی تری پێ بخەمڵێنێت و دەیانبەستێتەوە بەیەکەوە. ئەو ئەقڵە بارستایی و کێش و قەبارەکان تێکەڵ دەکات و تواناشی نییە لە یەکیان جیابکاتەوەو...
بڕیارەکەی مەسعود: لە بڕیارەکەدا هاتووە کە ڕێکاریی یاسایی پێویست دژ بە هەر کەسێک وەربگیرێت کە: یەکەم ـ تەقەی لە هاوڵاتیان کردبێت و بوبێتە هۆی شەهیدکردن و بریندارکردنیان. دووەم ـ هێرشی کردبێتە سەر بارەگا حیزبیەکان و دامەزراوە حکومیەکان و زیانی بە موڵک و سامانی دەوڵەت و هاوڵاتیان گەیاندبێت. با باسی خاڵی...
لە پێش هاتنی ئەردوگان بۆ هەولێر: لە ١٧ ی شوباتدا لە سلێمانی لقی چوارمان لەلایەن منداڵەوردکەوە درایە بەر بەرد. کوڕە ئازاکانی ڕێبازی بارزانی توڕەبون و سەمفۆنیای مەرگیان بۆ سازکردن. لە زۆر لاوە فشارمان خرایە سەر. بۆیە ناچاربوین پەنا بەرینە بەر دۆستە هەمیشەییەکانمان لەو دیو سنورەوە. مام و نێچیرمان چون بۆ...
خەباتی ناتوندوتیژیی ئەو جۆرە خەباتەیە کە توندوتیژی لەلایەن شۆڕشگێرەکانەوە تیا پەیڕەو ناکرێت نەکو لەلایەن دەسەڵاتەوە. دەسەڵات لە هەموو کات زیاتر ئامادەیی بەکارهێنانی توندوتیژیی هەیە. داینەمۆ و ئاڕاستەکەری خەباتی ناتوندوتیژیی سەرکردەیە نەک شۆڕشگێڕەکان. تاکەکانی شۆڕش لە هەموو ئان و ساتێکدا ئامادەیی پەنا...
لەم ڕۆژانەدا گفتوگۆیەکی زۆر لە ئارادایە لەبارەی ڕۆشنبیران و ڕۆڵیانەوە لە شۆڕشدا. پێش ئەوەی بچمە ناو ئەم باسە کورتەوە پێم باشە بڵێم کە ئیتر ڕۆشنبیرەکان بە تەنیا سەرچاوەو مەرجەعی زانیاری و فیکر نین.ئەمڕۆ هەموو کەسێک دەتوانێت بە کرتەی کۆمپیوتەرەکەی دەستی بگاتە زۆرترین زانیاری و، کتێبیش ئەوەندە گران...
هەولێر شاری ئەدەب و ڕەوشت و فیکرە، بە هیچ ئەجندایەکی زۆرەملێی و زۆرداری کۆڵی پێنادرێ و شکۆی نەوی ناکرێ. هەولێر خاک و موڵکی گەوهەرە، هیچ داگیرکەرێک بۆ یەک چرکەساتیش ناتوانێت دڵنیا بێت لەوەی ڕەونەقی بەرێت. هەولێر شاری ئەدەب و ئەدیبانە، بێ ئەدەبی پێکردن لە هیچ داگیرکەرێک قبوڵ ناکات. هەولێر براگەورەی...
هەروەک ئاگادران مەسعود بارزانی رۆژ لە دوای ڕۆژ بێباکی و خوێن ساردی خۆی زیاتر دەردەخات لە ئاست ئەو تاوانانەدا کە لە دژی ئێوە کردویەتی. خۆی و بەرهەم و قادر وەکو نمایشێک بۆ یەکدەنگیان لە دژی داواکاریەکانمان و بۆ نیشاندانی خوێنساردیان لە بەرانبەر خوێنی بە ناهەق ڕژاوی شەهیدەکانی کوردستاندا، سەرقاڵی ئاهەنگی...
نمایشەکانی مەسعود بارزانی و هەڵسوکەوتەکانی بەرامبەر شەهیدەکان و شاری هەولێر و دهۆک و شارەکانی تری ژێر کۆنترۆڵی خۆی دەریدەخات ئەو نەک هەنگاوێک بەرەو ڕوی داواکاریەکانی ئازادەکان و مەیدانی ئازادی ناچێتە پێشەوە، بەڵکو دەیەوێت زیاتر پشتیان تێبکات و لەوێشەوە پشت بکاتە میللەت و خواستی میللەت بۆ گۆڕانکاری. ئەو...
هێشتا مەرەکەبی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق بۆ بە جینۆسایدناساندنی کیمیابارانی هەڵەبجە وشک نەبۆتەوە، چەتەکانی جەلال و هێرۆ دەستیان بە خوێنی نەوەکانی عومەری خاوەر و براکانی عەلی سورکرد. ئەمڕۆ ئەوان بەیعەتیان بۆ گۆڕەکەی سەدام و، بۆ ڕوحە تاقەت نەگرتوە شپرزەکەی دوبارەکردەوە و پێیان ووت: هەتا ئەوان...
ئەم شۆڕشەی گەنجان داواکانی ڕون و ڕەوان. ڕونن بەوەی داوای دروستکردنی بەهەشتێک دەکەن لە سەر زەمین. ڕەوان بەوەی مافی هەموو کەسێکە، بەتایبەتی گەنجان، کە لە سەر ئەم زەمینەی لێی دەژین بەهەشتێک هەبێت و هەموان ئەندامی یەکسانی ئەو بەهەشتە بن. ئەوەیە گەنجان داوای دەکەن. ئایا لە سەر زەمین بەهەشتێک هەیە یان...
هەڵەبجە: بیستوسێ ساڵە، هەموو ڕۆژێک، خانەیەکی سیەکانم دەخنکێ، لە هەموو رۆژەکانیش زیاتر، شانزەی سێ. بیستو سێ ساڵە، هەموو شەوێک، کە خەو دەبینم دەڵێم خودایە، بگەڕێ دواوەو، لە ڕۆژژمێرەکەت، دەرکە شانزەی سێ! خودایە، لە خەونەکانیشمدا نا ئاگا دەزانم، پێنج هەزار خانەی دڵم، دەخنکێ، شانژەی سێ! خودایە، ئەمە...
گەورەترین تەحەدا لەبەردەم مەیدانی ئازادی سلێمانیدا ئەوەیە بڵێت: مەسعود بارزانی مەیە! جەلال تاڵەبانی مەیە! ئێوە چۆن دێن لە کاتێکدا هەرچی مەیدانەکانی ئازادیە لە هەولێر و لە دهۆک و لە کەرکوک و لە شەقلاوەو لە سۆران و لە کەلار و لە سەری ڕەش و لە زاخۆ و لە قەندیل و لە شوێنەکانی ترە داتانخستوە؟ ئێوە بۆ چی...
لە یەکەم ڕۆژی ئازادکردنی سەراوە هەموچاوەکان روو لەو مینبەرەن کە دەنگی خەڵکانی ستەم دیدەی کوردستانە. ئەو مینبەرە پەیامی ئازادی بە میللەت دەگەیەنێت و ترسیش دەخاتە دڵە سستە نزیک لە مردنەکەی مەسعود و جەلالەوە. ئەو مینبەرە بووە بە خاڵی چڕبونەوەی هەموو ململانێکان. ئەوانەی دژی ئەو دەنگە سازگارەن هەمو کۆششیان...