کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئوبامە و ئوسامە، مام جەلال و عەلی حەسەن مەجید!

Tuesday, 03/05/2011, 12:00


\

هەندێک لێکچوون و لێکنەچوون:

ئوبامە و جەلال هەردوکیان دەرچووی کۆلیژی یاسا.
هەردوکیان سەر بە لایەنێکی مرۆڤایەتی کە ئەگەرەکان لە مێژودا دژیان بوون، کورد و رەشپێستەکان. بوونی ڕەشپێستێک و کوردێک بە سەرۆک لە چاوەڕواننەکراوەکان بووە.
ئوباما دیموکرات، تاڵەبانی سۆسیالدیموکرات.
ئوباما وەک پارێزەر کاری کردووە، تاڵەبانی مەگەر هەر خوا خۆی بیزانێت.
ئوباما سەرۆکی گەورەترین وڵاتی دیموکراتیی بە هەڵبژاردن، جەلال تاڵەبانی سەرۆکی وڵاتێکی زۆر بچوک بە تەوافوق.
ئوباما زۆر گەنج، تاڵەبانی زۆر پیر.
ئوباما تاکێک لە کۆمەڵگەی ئەمەریکی کە دوو تاوەری بەرزیان لەلایەن تیرۆریستانەوە قەتڵوعام کرا، تاڵەبانی تاکێک لە میللەتی کورد کە هەڵەبجەی کیمیابارانکرا و ئەنفالی بەسەر هێنرا.
دوژمنی هەرە سەرسەختی ئوباما بنلادن، دوژمنی هەرەسەرسەختی کورد عەلی حەسەن مەجید.
عەلی حەسەن مەجید دیل لەو وڵاتەی کە تاڵەبانی سەرۆکی بوو، بنلادن ئازاد.
عەلی حەسەن مەجید حوکمدەدرێت بە ئیعدام و حوکمەکەی لەلایەن تاڵەبانیەوە ئیمزا ناکرێت بە بیانووی ئەوەی پارێزەرەو دژی لە سێدارەدانە، بنلادن بە غیابیی لەلایەن ئوبامەوە حوکمی گرتن یان کوشتنی دەدرێت.
کە عەلی حەسەن مەجید هەڵدەواسرێت تاڵەبانی خۆی دەدزێتەوە، کە بنلادن دەکوژرێت ئوبامە خۆی هەواڵی کوشتنەکەی بڵاودەکاتەوە.
ئوباما بە شانازییەوە باسی ئەوە دەکات کە کەس لە سزا نەجاتی نابێت کاتێک تاوان بەرانبەر ئەمەریکیەکان بکات، تاڵەبانی بۆ کوردکوژەکان دەپاڕێتەوە و دژی سزای هەڵواسینە.
ئوبامەی سەرۆکی گەورە وڵاتی دیموکراتیی، کە لەهەمان کاتدا محامییە، بۆ سزادانی دوژمنانی ئەمەریکایە، تاڵەبانی بۆ ئازادکردنی دوژمنانی کوردە!

هیوادارم لەم خاڵانەی سەرەوەدا خوێنەر گەیشتبێتە ئەوەی کە ئەگەر چی ئوباما سەرۆکی گەورە وڵاتی ئەمەریکای دیموکراتییە و بۆ مافی مرۆڤە، لە هەمان کاتدا بە شانازییەوە ئوسامەیان لەناو ماڵەکەی خۆیدا کوشت و واشیان جێ گوومکرد کە کەس نەیدۆزێتەوە، کەچی تاڵەبانی هەموو کارەکەیان بۆکرد، مەحکەمە و دەوڵەتی عێراقی عەرەبی عەلی حەسەن مەجید و سەدام و هاوڕێکانیان بۆ خستە سەر سفرە، زاتی نەکرد ئیمزا لەسەر بڕیاری هەڵواسینەکەیان بکات بەبیانوی ئەوەی نەخوازەڵا پێی بوترێت بۆ هەڵواسینی مرۆڤە و دژی دیموکراتییە، ئەمە لە کاتێکدا کوشتنی ئوسامە لەلایەن ئوبامەوە بە گەورەترین دەستکەوت بۆ دیموکراتی و بۆ مرۆڤایەتی و بۆ موسڵمانان ژمێردرا.



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە