کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا پێویستمان بە ماندێلایەکە؟

Monday, 14/03/2011, 12:00


ئێمە پێویستمان بە کەسێک نیە ببێتە ماندێلای کورد. لە گەڵ ڕێزوخۆشەویستیمدا بۆ ماندێلا.
کوردستان ئەمڕۆ لە هەمو کاتێک زیاتر هەنگاوی دیموکراتیانە دەنێت. ئەوەی لە مەیدانی ئازادی بەڕیوە دەچێت پرۆسەیەکە لە هەناویا چەندەها کۆرپەی هەڵگرتوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبنە سیاسەتمەدار و پسپۆڕی ئیداری و تەکنۆکرات. کەواتە کوردستان لە قۆناغێکدایە پەکی لەسەر کەسایەتی ئازاو لێهاتو نەکەوتوە. ئەمڕۆ کوردستان وەکو پێشتریش زۆرجار باسمانکردوە پێویستی بە هێنانەدی سیستەمێکی حوکمە کە ڕێگە خۆشکات بۆ بەهرەکان گەشە بکەن. ئەوانەی ئەمڕۆ حوکم دەکەن ڕێگرن لەبەردەم ئەو بەهرانەدا.
مەیدانی ئازادی ئەو فێرگەیەیە کە پێمان دەڵێت هیچ کەسێک بە ڕێگەی دیکتاتۆری تا سەر بۆی ناچێتە سەر، پێمان دەڵێت کە مەحاڵ نیە دیکتاتۆر بخرێتە لەرزەو لە لێواری ڕوخان نزیک بخرێتەوە. فێرمان دەکات کە کارەکتەری گەنجی زۆرمان هەیە کە توانای ئەوەیان هەیە ببنە کەسایەتی پێشکەوتوخواز و دیموکرات و، وڵات بەرن بەڕێوە.
مەیدانی ئازادی فێرمان دەکات کە سەردەمی پیرەمێردەکانی سیاسەت بەسەرچوەو دەبێت بچنە ماڵەوە. فێرمان دەکات کە کوردستان پێویستی بە سەرکردەیەکی ئەفسانەیی و بەهێز نیە، بەڵکو پێویستی بە سەرکردەیەکی دادپەروەر هەیە و پیویستی بە کورسیەکی سەرکردایەتی هەیە کە کراوە بێت بۆ هەمو تواناو دەنگەکانی هاوڵاتیان. کراوە بێت بۆ هەمو تاکێکی کورد. نەک کورسی و میللەت و وڵات مەجبوری دەستی سەرکردە بێت.
مەیدانی ئازادی و گۆڕانکاریەکانی رۆژانی داهاتوش دەری دەخات کە وڵاتی ئێمە هەزاران کەسی بە تواناو لێهاتو چاو نەترسی تیایە کە ئامادەیی باشیان تیایە وڵات بەرن بەڕێوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە