کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەندان گەیت Gate و، کەسیش نەڕۆیشت

Wednesday, 09/03/2011, 12:00







١) کێشەی واتەرگەیت، Watergate Scandal 1972/1974، نیکسۆنی سەرۆکی ئەمەریکای لەکار خست، ئەوە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکایە لە مێژوی ئەو وڵاتەدا کە دەستی لە کارکێشابێتەوە بەهۆی حەیاچونێکی سیاسیەوە.
ئەویش بە هۆی سیخوڕیکردن بەسەر بنکەی سەرکردایەتی دیموکراتەکانەوە لە واتەرگەیتی واشینگتۆن دی سی. هەتا مردنیشی هەر بە گۆشەگیریی مایەوە.
لە کوردستان هەر بە تەنیا لە 17 شوباتەوە تا ئەمڕۆ چەندان گەیت ڕویان داوە، کەچی کەس نەکەوت:

گەیتی لقی چوار.
گەیتی سەرای ئازادی، چاندن وتەقاندنەوەی بۆمب و کەمیندانان بۆ گەنجەکان و کوشتن و بریندارکردنیان.
گەیتی کەلار، کوشتنی بیلال و پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک.
گەیتی چەمچەماڵ، کوشتنی گەرمیان و بریندارکردنی ژمارەیەک کەسی تر.
لە هەڵەبجە کوشتنی پۆلیسێکی لاو.
گەیتی گرتن و ئەشکەنجەدانی دکتۆر پشتیوان و هەڤاڵەکانی لە هەولێر کاتێک ویستیان ناڕەزایەتیەکی هێمنانە دەربڕن.
گەیتی سوتاندنی نالیا بە دەسیسە.
گەیتی سوتاندنی ڕادیۆی دەنگ.
گەیتی سوتاندنی خێمەکانی سەرای ئازادی بەبەرچاوی ئاسایشەوە.
گەیتی ئاهەنگگێڕانی تاڵەبانی و مەڵبەندی یەک.
گەیتی خۆکردن بەخاوەنی کوژراوەکان.

ئەوانەی سەرەوە هەمویان گەیتن و کەچی کەس نەکەوت. نیوەی ئەوانە لە ئەمەریکا ڕویان بدایە گەر دەوڵەتیان نەخستایە، چەند ولایەتێکیان دەخست،
دەسەڵاتدارانیش لە شەرما نەدەهاتنە دەرەوە.
کەواتە باناوی گەیتەکان بنێین:
شەهیدی خۆمان گەیت، ئاهەنگ گەیت، خێمەگەیت، دەنگ گەیت، نالیا گەیت، پشتیوانگەیت، پۆلیس گەیت، گەرمیان گەیت، کەلارگەیت، سەرابۆمب گەیت و لقی چوارگەیت.

٢) کەمال کەرکوکی ٨ ی ئازار گەیتی پەرلەمان لەسەر پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن دادەخات بۆ ماوەیەک، ئەمە ناو دەنێین کەمال گەیت، یان پەرلەمانگەیت.
ئەمەیان تەواوکەری هەموو جەماعیەکانی جارانە.
جاران بەعس ئەنفالی جەماعی ئەنجامدەدا و، گۆڕی جەماعی لە دوی خۆی بەجێدەهێشت و کۆڕەوی جەماعی بە کورد دەکرد.
ئەمڕۆش لە پەرلەمانگەیت، سزای جەماعی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن دراو بە جەماعی زیندانی کران. واتە جەماعی گەیت.

٣) گەیتی تریش بەڕێوەن، ئەوە نیە مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمری داوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرای ئازادی بە گەنجەکان چۆڵ بکەن!
سکرتێری حیزبێک ئەمر بە حکومەتێک دەکات.
یان پێدەچێ وەکو سەرەک کۆمار ئەو ئەمرەی دەرکردبێت؟ ئەوە لە سەلاحیەتی سەرەک کۆمارە یان سەرەکوەزیرانی عێراق؟ یان کێ سەلاحیەتی هەیە؟




 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە