بانگەوازێک بۆ ئازادیخوازانی کورد لە دەرەوەی وڵات، دیسان سۆسیالیست ئینتەرناسیونال!
Saturday, 23/04/2011, 12:00
با هەمومان پێکەوە نامە بنێرین بۆ سەرۆکی سۆسیالیست ئینتەرناسیونال و بۆ ئەو ڕێکخراوە و، ئاگاداریان بکەینەوە کە چیتر قبوڵی ناکەین کە حیزبێکی ئەندامی ڕێکخراوەکەیان و یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکی ڕێکخراوەکەیان لە کوردستان تاوان دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامدەدات.
گەر بە زوترین کات هەڵوێستیان نەبێت ناچاردەبین شکات لە ڕێکخراوەکەیان بکەین وەکو چاوپۆشیکەر و شەریکە بەش لەو تاوانانەدا!
ئێمە دەتوانین لەو وڵاتانەی خۆرئاوا کە لێیان دەژین بچینە بنکەکانی پۆلیس و شکات لە سۆسیالیست ئینتەرناسیونال بکەین کە لە کوردستان بەشدارن لە ستەمکردن لە میللەتی ئێمە لە ڕێگەی یەکێتی و جەلال تاڵەبانییەوە!
ئەم بانگەوازە بۆ سەرجەم گروپەکانی ڕاپەڕینە، بۆ نموونە گروپی ١٧ ی شوبات و، بۆ هەموو کەسێکی کوردی ئازادیخوازە کە دانیشتووی وڵاتانی خۆرئاوان.
با کەمپینێک دەست پێبکەین بۆ ئەم پڕۆسەیە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست