کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال ئەم پلانەی بۆ ناچێتە سەر

Sunday, 13/03/2011, 12:00





ئەگەر جەلال بە کارێکی لەوەی ناوی ناوە مستەکۆڵەی ئاسنین هەستێت ئەوا دوا بزماری لە دارمەیتەکەی خۆی داوە.
کەس نیە بتوانێت مستەکۆڵەی ئاسنین لە میللەتی ئێمە بدات.
سەدام بە کیمیایی و ئەنفال نەیتوانی هەتا سەر بۆی بچێتەسەر، کەواتە جەلال نەک بە مستەکٶڵە، بەڵکو بە هەمو تواناکانی خۆشی و بە زیرەڤانیەکانی مەسعودیشەوە ناتوانێت دڵی نەترساوی لاوەکان بترسێنێت.
ئەمە ئێستەو ڕۆژانی داهاتوش پیشانی ئەویش و دارودەستەکەشی دەدەین.
من تەنیا روی قسەم لەو بێمێشکانە دەکەم کە کوێرانە و ترسەنۆکانە دوای جەلال دەکەون و پلانەکانی بۆ جێبەجێدەکەن، و دەپرسم:
ئیوە خەریکی چین و بەتەمای چین، و چۆن لەدەست میللەت دەربازدەبن؟ پێیان دەڵێم ئەم گۆمە پڕمەکەن لە خوێن، چونکە خۆتانی تیا دەخنکێن؟
بە یەکێتیش دەڵێم بە تەما نەبن بە چاودێریش بمێننەوە لە ڕێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیونالدا.
بەلام دیارە جەلال لەوەش بێ منەتە. ئەو بڕیاری خۆی داوە کە یەکێتی خەجاڵەتی لای دنیا بکات.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە