سیفەتەکانی شێخ
Monday, 11/04/2011, 12:00
شێخ جەعفەر سوێندیشی خوارد بە خوا و بە گۆڕی شەهیدان.
ئەو ویستی پێمان بڵێت،
لولەی چەکەکانیان ڕوی لە کەس نەبوو، زەردەڤانیەکان بۆ پیاسە و کاتبردنەسەر هاتبوون، تەقەکردنیان دەمەقاچانی خۆشی بوون و،
دەبابەکانیان سەیارەی پۆڵۆنی بوون!
گەر باوەڕیش ناکەن گوێ لە سوێندخواردنەکانی بگرن!
منیش دەڵێم سیفەتەکانی لەدەست نەدا،
ئەو سیفەتانەی کە چەندەها فرسەخ دورن لە:
ڕاستگۆیی
وەفا
ئازایەتی
دەستپاکی
خۆڕاگریی
دادپەروەریی
جوانمەردی و هەتادوایی...
دڵنیای دەکەمەوە سیفەتەکانی خۆی لەدەست نەدا،
سوێندخواردنەکانیشی لیستی سیفەتەکانی درێژتر کرد،
سوێندی درۆ!
ئەو نەبوو وتبوی ڕێگریی لە بڕینی بانقەکان کرد،
گەر وا توند وەڵامی نەدایەتەوە شۆڕشەکە سەردەکەوت،
کوشتنی ڕێژوان دیفاعی شەرعی بوو لە لقی پارتی و
هەتادوایی...
یا شێخ تۆ جامبازیت یان وەزیر؟
مەڕوماڵات دەفرۆشیت یان لە پەرلەمانیت؟
منیش دەزانم تۆ دەزانیت بیرەوەریی خەڵک کورت نییە، بۆیە سوێندی درۆمان بۆ دەخۆیت!
یا شێخ چی سوێندی تر ماوە بیخۆ، میللەت چاوی هەیە و گوێی هەیە و ئەقڵی هەیە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست