کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازێک بۆ هەمو ئازادیخوازان

Saturday, 12/03/2011, 12:00


با هەمومان پێکەوە یان هەرکەس لەلای خۆیەوە نامەیەک ئاڕاستەی سۆسیالیست ئینتەرناسیونال بکات و، ئاگاداریان بکاتەوە لە پلانەکانی جەلال تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەکەیان، کە وا لە سلێمانی نیازی وایە ئەمشەو خەڵکی خۆپیشاندەری سەرای ئازادی دارکاری و تیرۆر بکات و مەیدانەکەیان لێ داگیر بکات.
ئەمەی خوارەوە لینکی رێکخراوەکەیە و مەیلئەدرەسەکەشیان لە ژێریا نوسراوە یان لە ناو لینکەکەی خوارەوەدایە:


http://www.socialistinternational.org/index.cfm

Socialist International

خۆشتان دەتوانن بچنە ناو سایتەکەیانەوەو ناونیشانەکەیان وەربگرن.
دەشتوانن تەلەفۆن بۆ ئیدارەکەیان بکەن


SOCIALIST INTERNATIONAL, MARITIME HOUSE, OLD TOWN, CLAPHAM, LONDON SW4 0JW, UNITED KINGDOM
T: (44 20) 7627 4449 F: (44 20) 7720 4448 / 7498 1293 E: "Socialist International
هەرچی بەڵگەنامەو فلیمی کوشتار و دەستدرێژیەکانی ئەم ڕاپەڕینەو پێشوتریش هەیە لەسەر تاڵەبانی ڕادەستیان بکەن. با لێیان بپرسین ئایا ڕێکخراوەکەیان بەم شێوازەی تاڵەبانی ئاگای لە ماف و ئازادیەکانی مرۆڤ دەبێت.
لە کاتێکدا کە لە بری ئەوەی جێگری سەرۆکەکەیان بە شەخسی بچوایەتە لای خۆپیشاندەرەکان و پشتگیریی لە داواکاریەکانیان بکردایە، و پرنسیپەکانی ئەوانی خاڵ بە خاڵ بخستایەتە ئەرزی واقیع، دێت و بڕیار دەدات چەکدرەکان لەو مەیدانە دەریان بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە