کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەکەتان بۆ تاڵەبانی ڕای خۆتانە، خۆشبەختانە کە ژمارەتان کەمە.

Sunday, 13/03/2011, 12:00


بۆ نوسەران و هونەرمەندان کە نامەکەیان نارد بۆ تاڵەبانی
بەڕای ئێمە تاڵەبانی هەڵوێستی مێژویی خۆی و بەرپرسیارەتیەکەی زۆر دەمێکە هەرزان فرۆش کردوە. ئەم نامەیەی ئێوە وەکو ئەوە وایە داوای مەرحەمەتی لێبکەن بفەرموێ دەست لە گەنجەکان نەوەشێنێت. ئەو ١٧ ی شوبات و ١٩ ی شوبات و ٢٥ ی شوبات و ڕۆژەکانی تر، گەر باسی مێژوی براکوژیەکانی نەکەین، دەستی خۆی وەشاند.
ئەو کوا لە ئاستی بەرپرسیارەتی مێژودا بوە تا ئێستا داوای ئەوەی لێبکەن.
کوڕەکەی بەرپرسی پیاوکوژەکانە، کوڕەکەی سەرۆکی تیرۆریستەکانە کە شێرزاد و سورکێویان کوشتوە. خۆی و ژنەکەی داهاتی کوردستانیان تاڵان کردوە و گەندەڵییان بڵاوکردۆتەوە. ئەوان سەرچاوەی هەمو کێشەکانن نەک ڕاپەریوەکان.
دەبوو ئێوە نەک داوا بەڵکو بە بێ پێچ و پەنا پێتان بوتایە بڕوات و واز لە کورسیەکەی بهێنێت. یاریەکانی ئەو بەسەرچوە. ئەو سفر و فاریزەش نیە لە مەسەلەی بەرپرسیارەتی مێژوییدا، ئەو کەتۆتە پەراویزی ناپاکیەکانەوە کە بەرامبەر خەڵکی کوردستان کراوە.
ڕاپەریوەکان پێویستیان بەوە نیە کە تاڵەبانی مەرحەمەت بکات و دڵی باش ببێت بەرامبەریان.
ئەوەی راپەریوەکانی توڕە کردوە کەس نیە تاڵەبانی و بارزانی خۆیان نەبێت. ئەوەی لە خۆپیشاندەرەکانی کوشتوە کەس نیە تاڵەبانی و بارزانی نەبێت. تۆ ناتوانیت بچیت داوا لە پیاوکوژ بکەیت دڵی نەرم بێت و زۆرتر نەکوژێت، دەبو داوای ئەوە بکەن تاڵەبانی بدرێتە دادگاو هیچی تر.
لە داهاتودا گەر پێویستی کرد وردتر لەبارەی ناواخنی نامەکەتانەوە قسە دەکەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە