پێشبینیەکانی وەهابی زاگرۆس
Thursday, 10/03/2011, 12:00
دوای ئەوەی عەبدوڵای مەلا نوری لە پەرلەمان وەڵامی سالار مەحمودی دایەوەو بەرگری لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان کرد و لەلایەن سەرۆکە بەکرێگیراوەکەی پەرلەمانەکەی پارتیەوە هەوڵدرا بێدەنگ بکرێ، و عەبدوڵا وتی ئەو قسەی خۆی هەردەکات.
دواتر بە کەمالی وت دیکتاتۆر، ئەم قسەیە ترسێکی گەورەی خستە دڵی بنەماڵەو شایەرەکانیانەوە.
ئەوەبوو وەهابەکەی تەلەفزیۆنی پارتی،
کۆنترۆڵی خۆی لە دەستداو ماسکی پێشکەرکاری لێ کەوتە خوارەوەو،
وەکو چەتەکانی لقی چوار کەوتە هاشوهوش و هەڕەشە.
هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەو و سەرۆکەکانی لە وڵات لە دایک بون و هەر لەوێش دەمرن.
سەدامیش کە لە کەوتن نزیک بوەوە هەر وای وت.
ئەو کاتە پێشبینیەکانی سەدام، هەمومان بینیمان چۆن هاتنە دی.
خۆشی و کوڕەکانیشی هەر لەوێ گۆڕ بە گۆڕکران.
پێشبینیەکانی وەهابیش لە پێشبینیەکانی نۆسترەدامۆس و
سەدام بەهێزترن.
گەر کەمترین گومان لەوەی ئەوان هەبوبێت، ئەوا ئەوەی
وەهاب بە دڵی خۆی و سەرۆکەکانی دەبێت.
ئێمەش ئەو پێشبینیانەی بە خۆشیەوە لە ئایندەدا بۆ نەوەکانمان دەگێڕینەوە.
ئەوە ئێوە مردو میللەتیش زیندوو!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست