بانگەوازێک بۆ خەڵکی بەشەرەفی هەولێر! لەگەڵ کامەران مەنتک بن!
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
ئەی خەڵکی هەولێری ئازا، ئازایەتی هەر ئەوە نیە بچیت بەگژ دەبابەدا!
ئازایەتی ئیرادەیە،
ئازایەتی خواستە کە مرۆڤ ویستی،
ئازایەتی نەخواستنە کە مرۆڤ نەیویست!
ئێوەرۆژی ههینی یادی ڕاپەڕینتانە،
تێکۆشەرێکتان هەیە بڕیاری داوە سبەینێ لەماڵ نەیەتە دەر،
ئەویش مامۆستا کامەران مەنتکە.
ئێوەش وەکو ئەو بکەن!
دەسەڵات تەنیا لە یەک شت دەترسێت،
لە خواستی جەماوەر.
ئێوە دەتوانن بەرەنگاری دەبابە ببنەوە،
دەشتوانن لە ماڵەوە بمێننەوەو
مانبگرن!
لە دو کاتی جیاوازدا ئەو دوانە کاریگەرییان وەکو یەکە.
ههینی گەر مانبگرن و نەیەنە دەرەوە پشتی دەسەڵات دەشکێنن.
گەر نەیەنە دەرەوە روحی سەردەشت و شەهیدەکانتان ئازاد دەکەن.
لە ماڵەوە بن و مەیەنە دەرەوە.
بەبەرگی ڕەشەوە لە ماڵ بمێننەوە.
دەسەڵاتی بنەماڵە ئەوکاتە هەست بە نابوتیی خۆی دەکات.
بە نەهاتنە دەرەوەتان بە دەسەڵات دەڵێن هەولێر قسەی خۆی دەکات!
هەر بژی هەولێر
مردن و سەرشۆڕی بۆ هێزی داگیرکەری بنەماڵە
نەمان و فەوتان بۆ عەرشی ال بارزان!
ئەو عەرشەش هەولێر دەتوانێت لە کەوتن نزیکی بکاتەوە.
دوبارە هەر بژی هەولێر و هەولێریەکان!
بانگهوازهکهی بهریز دکتۆر کامهران مهنتک:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=1537
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست