تا درەنگ نییە لێیان بدەن!
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
سڵاو بۆ هەموو ئازادیخوازان کوردستان!
خۆڕاگر بن،
خۆتان ڕێک بخەنەوە!
ئەم کەشەی دروست بووە جوانترین و باشترین فەزای شۆڕشگێڕییە!
لە ڕووی سەبری شۆڕشگێڕییەوە بە بارستایی تەمەنی نوح فرسەتتان دا بە دەسەڵات، بەڵام ئەوان هەروەکو هەموومان دەزانین لە ئاست ئەو جۆرە بەرپسیارەتیەدا نین!
تەنیا بیر لە پارەکانیان دەکەنەوە!
ئەمڕۆ عەساکەی جەلال و مێزەرە سورەکەی مەسعود لە یەک ئاڵاون و خۆشیان نازانن چی بکەن!
هەر هەنگاوێک دەنێن لاقیان لەیەک دەگیرێت و سەرسم دەدەن.
ڕێگە مەدەن شەقام و کۆڵانەکانمان بە پۆستاڵە بەکرێگیراوەکانیان پیس بکەن!
ئێوە نەترساون، نەپساون،
وەکو قەندیل ڕاوەستاون!
با لەسەر بیناکانی دەوروبەری سەرا بن بە دۆشکەو بیکەیسیەکانیانەوە،
ئەوان هەموو منداڵێک و هەموو پیرەمێردێک و هەموو ژنێک و هەموو کەسێکیان لێبووە بە خۆپیشاندەر!
کونە مشکیان لێبووە بە قەیسەری!
ئەمڕۆ ڕۆژی ڕاستەقینەی ئێوەیە!
هەرچی بکەن ڕق و توڕەیی خەڵکی خۆڕاگری ئێمەیان لێ ئەستورتر دەبێت!
ئەوانەی ڕووی لولەی دۆشکەکانیان دەکەنە ئێوە برامان نین، کەسمان نین،
ئەوانە مولازم موحسینەکانی ئەمڕۆن!
خۆفرۆشن!
ئەوە دوومانگە مۆڵەتیان هەیە هەڵوێست وەربگرن بەڵام هەر نۆکەری گوێ لەمستی ئاغاکانیانن!
ئەوانە ڕەنجیان بە بایە،
سبەینێ کە بنەماڵەی مەسعود و جەلالی خائین تێیان تەقاند چارەنوسیان باش نیە!
ئەمجارە وەکو نەوەدویەک نییە هەر کەسە و تەزکییەی لایەنێک وەرگرێت و پارێزراو بێت.
ئەم شۆڕشە هەرچی تەزکیەیە سوتاندی!
لەمەو دوا یاسا سەروەر دەبێت و خۆفرۆش و بەکرێگیراوان کونجێکیان نابێت خۆیانی تیا حەشار بدەن!
خۆتان ڕێک بخەنەوەو شێواز بگۆڕن!
ئەنجومەنی کاراتر و لەش سووک دروست بکەن و بکەونە جوڵە!
پشوویان لەبەر ببڕن،
چاوی میللەت لەسەر ئێوەیە!
سەرەتا لە بەرپرسەکانەوە دەستپێبکەن:
کۆڵانەکانیان بزمار ڕێژ بکەن با تایەی سەیارەکانیان پەکی بکەوێت!
سەیارەکانیان پەک بخەن!
پشویان لێ تێک بدەن،
ئۆقرەیان لێببڕن!
کێڵکە و باخەکانیان پەک بخەن با شوێنی خواردنەوە و حەوانەوەیان نەمێنێت!
ئەوان ژیانی ئێوەیان کردووە بە نیشانە،
ئێوە مڵک و ماڵەکانیان بکەن بە نیشانە!
ڕێگە مەدەن لە گەڕەکەکانتاندا ئیسراحەت بکەن!
سەر ڕێگەی هاتووچۆی سەیارە و ناقیلەی چەکدار و چەتەکانیان بزمار ڕێژ بکەن با سەریان لێ تێک بچێت!
چاوتان لە کۆمپانیاکانیان بێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست