کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێكخراوی فه‌تحولڵا گوله‌ن چه‌كدار بۆ به‌ره‌ی نه‌سرای تیرۆریست دابین ده‌كات

Thursday, 08/08/2013, 12:00






ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان هه‌موویان دژی گه‌لی كورد له‌ كوردستانی ڕۆژئاوا چوونه‌ته‌ یه‌ك به‌ره‌وه‌ ، به‌ناوی جیهاده‌وه‌ قه‌تڵوعامی كورد ده‌كه‌ن . ئه‌م ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیانه‌ هه‌موویان له‌لایه‌ن توركیای فاشیسته‌وه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پاڵپشتی ماددیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت . هه‌ر له‌ ڕێگه‌ی توركیاوه‌ سه‌رلێشێواوه‌كان ده‌نێرنه‌ كوردستانی ڕۆژئاوا به‌ به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه‌ كورده‌كان سه‌رده‌بڕن و به‌ زندوویی ده‌یان سوتێنن . ئه‌و كاره‌ وه‌حشی گه‌رانه‌یه‌ له‌ مه‌نهه‌جی هیچ دینێكی ئاسمانیدا بوونی نییه‌ . ئه‌و تیرۆریستانه‌ ته‌نها ئامانجیان كوشتنی و له‌ناوبردی كورده‌ . له‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیانه‌ ته‌نها هه‌ندێكی كه‌میان له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا دیارن . هه‌ندێكیان به‌شێوه‌ی شاراوه‌ كاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چه‌كدار بۆ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان ده‌نێرن و هانیان ده‌ده‌ن . به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست شۆڕشگێڕانی كورد كه‌وتووه‌ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا له‌ گرده‌سپی (تلئه‌بیه‌ز) كه‌ ماوه‌ی (20) رۆژه‌ شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌کانی YPG و گرووپه‌ چه‌ته‌ و چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و شام و به‌ره‌ی نه‌سرای سه‌ر به‌ رێکخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌ به‌رده‌وامه‌، له‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا، دوای رزگارکردنی گوندی سوسیک YPG ده‌ستی به‌سه‌ر ناسنامه‌ی (5) هاوڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز تورکدا گرت .
یه‌كیك له‌ ناسنامه‌كان به‌ناوی (عه‌لی سانجار) و خه‌ڵکی گوندی بورچاکلی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی گه‌رگه‌ری شاری سه‌مسوری باکوری کوردستانه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و ناسنامه‌یه‌ سانجار (17) ساڵه‌ .
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ناسنامه‌یه‌شدا پیلانکارتی به‌ نوسراوی (لا اله الا الله محمد رسول الله/ جبهه‌ اللاسلامیه‌ الکردیه‌) دۆزرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌فته‌رێکی که‌ تۆماری په‌روه‌رده‌ی چه‌ک و فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی و وانه‌ی ئایینی و وانه‌کانی جه‌ماعه‌تی فه‌تحولڵا گوله‌ن و هه‌روه‌ها ژماره‌ی مۆبایلی دایک و باوکی سانجاریان تێدایه‌، له‌لایه‌ن YPG ه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و YPGش بڵاوی کردنه‌وه‌ .
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌کانی سه‌ر ده‌فته‌ره‌که‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تێبینیانه‌ی کۆکراونه‌ته‌وه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ تایبه‌تییه‌کانی جه‌ماعه‌تی فه‌تحولڵا گوله‌ن وه‌رگیراون، جێگای سه‌رنجیشه‌ که‌ تێبینیه‌کان تایبه‌تن به‌ که‌سانێک که‌ ئاستی تێگه‌یشتنیان له‌ ئاستی تێگه‌یشتنی مرۆڤی پێگه‌یشتوودا نییه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ فریودانی منداڵان و گه‌نجان به‌ فکری (هیچ که‌س بێ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ناژی) .






هه‌ر له‌و ده‌فته‌ره‌دا هه‌ندێک شت سه‌باره‌ت به‌ جه‌ماعه‌ت نوسراوه‌ و ده‌ڵێت :" جه‌ماعه‌تی گوله‌ن هاوئاهه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ‌ فه‌رمان و نزامی سه‌ربازی، ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت به‌ڕاستی ئیسلام بژی، ناچاره‌ له‌ناو جه‌ماعه‌تدا جێگه‌بگرێت . جه‌ماعه‌ت له‌ هه‌موو شوێنێک پێویسته‌، ته‌نیا له‌ شه‌ڕی خودادا پێویست به‌ جه‌ماعه‌ت نابێت ، که‌سانی جه‌ماعه‌ت ناڕاستی و هه‌ڵه‌یان نابێت . "
له‌شه‌ڕه‌کانی سه‌رێکانیشدا به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر و ناسنامه‌ی چه‌ندین هاوڵاتی تورکیا و پاسپۆرتی ئه‌مریکی، میسر، تونس، لیبیا و چه‌ند وڵاتێکی تر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو. گه‌لی كورد ئه‌وه‌ ئه‌و ڕێكخراوی فه‌تحوللا گوله‌نه‌ی كه‌ به‌ چه‌ندین شێوه‌ لای ئێوه‌ ناسێنراوه‌ به‌ جه‌ماعه‌تی فه‌تحولڵا گوله‌ن به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحوللا گوله‌ن هه‌موو كاری ئه‌م رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ به‌كارهێنانی ئایینی پاكی ئیسلامه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه و پیلانه‌ دوژمنكاره‌كانی به‌ ناوی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و زانكۆوه‌ به‌ناوی خێر و خه‌یراته‌وه‌ پاره‌یه‌كی زۆر له‌ ئێوه‌ی موسڵمان ده‌كێشێته‌وه‌ دوای له‌ كاری دژ به‌ ڕۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌تان به‌كاری ده‌هێنێته‌وه‌ ز ئه‌م رێكخراوی به‌ ناوی ئیسلامیه‌ گه‌وره‌ترین پاڵپشتی سوپای توركیای فاشیست ده‌كات له‌رووی مادییه‌وه‌ ز به‌ڵگه‌گان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ چۆن ڕۆله‌كانتان فریو ده‌دات كه‌ پییان وترا گوله‌ن وا ده‌ڵێت نابێت له‌ قسه‌ی ده‌رچن ز ڕووداوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان شاهیدی كاره‌ تیرۆریستیه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌یه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە