فێمینیستی ڕاسته‌قینه دووجار له مه‌ترسیدایه: سه‌رنجێک له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی که‌ویار شه‌ریف
Wednesday, 10/11/2010, 12:00
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر بابه‌تێک له ژێر ناونیشانی ("ئۆقیانووسێک له تاوان" یا سێ چۆله‌که به‌به‌ردێک) له‌لایه‌ن به‌ڕێزێکه‌وه به‌ناوی (که‌ویار شه‌ریف) بڵاوکرایه‌وه. من لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کیی بابه‌ته‌که‌ی ناکه‌م، به‌ڵام پێم خۆشه هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له سه‌ر به‌شێکی بابه‌ته‌که‌ی بکه‌م.
نووسه‌ری به‌ڕێز ته‌واو ئامانجی پێکاوه که ده‌ڵێ نێر له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا هیچ کاتێ شه‌رمه‌زاری له‌شکڕین نه‌بوه، به‌ڵکو هه‌میشه شانازیشی پێوه کردوه. به‌ڵام پێم وایه له‌وه‌دا نه‌یپێکاوه که پێی وایه نووسه‌ری کتێبی ئاماژه‌پێکراو هیچ مه‌ترسیی له‌سه‌ر نه‌بوه.
ئاشکرایه کۆمه‌ڵگای کوردی که تائێستا ئالووده‌ی نه‌ریت و ئاکاره ترادسیۆنه‌کانه، هۆی سه‌ره‌کیی و هانده‌ری په‌روه‌رده‌کردن و هاتنه مه‌یدانی نێری له‌و جۆره‌یه. له وتارێکیشمدا که سالی 2007 له ماڵپه‌ڕی ڕه‌وه‌ز بڵاوکرایه‌وه ڕوونم کرده‌وه خودی مێینه‌یش، که نیوه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه، به‌شێکی به‌رپرسیارێتیی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، چونکه ئه‌وه مێینه‌یه به به‌که‌مزانینی خۆی و پاڵدان به سێبه‌ری پیاوه‌وه سالاری و ده‌سه‌ڵاتی نێر به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ ده‌کات و خۆی ده‌کاته کۆیله. من هه‌میشه ئه‌وه‌م له گوێدا ده‌زرنگێته‌وه که پێیان ده‌وتین نابێ فڵان کار بکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی "زه‌عیفه"ین. یان چه‌ندین جار ڕێگه‌مان لێده‌گیرا به‌بێ باوک، برا، مام، ئامۆزا یا هه‌ر نێرێکی "مه‌حره‌م" دوو هه‌نگاو له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ڕێبکه‌ین.
ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ی کۆمه‌ڵگا، به‌داخه‌وه، شێوه‌یه‌که که مێینه کردۆته کاڵایه‌ک بۆ موڵکایه‌تیی پیاو و نێری له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن به‌و کاڵایه‌وه سه‌رپشک کردوه. بۆیه نێر له‌کۆمه‌لگای ئێمه‌دا وا په‌روه‌رده بووه هه‌رکاتێک له به‌موڵککردنی ئه‌و کاڵایه‌دا شکستی هێنا، ئیتر ده‌بێ به‌هه‌ر شێوازێک بێ، له‌ناوی ببات. بۆیه نێری کورد له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا، ڕێگای جیاجیای وه‌کو وه‌ڕسکردن و تۆمه‌تدانه‌پاڵ و ناوزڕاندن و ته‌نانه‌ت گه‌له‌کۆمه‌یشی بۆ له‌به‌ینبردنی مێینه‌ی له‌ده‌ستچوو گرتۆته‌به‌ر. هه‌موو جارێکیش ژنان بوونه‌ته قوربانی و پیاوانیش له‌سایه‌ی یاسا‌و ڕێساکانی کۆمه‌ڵگادا وه‌کو به‌رزی بانان بۆی ده‌رچوون. دیاره ئه‌مانه‌یش هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و ئاماره ڕوو له‌هه‌ڵکشان و ترسناکانه‌ی کوشتنی ژنانن به‌بیانووی شه‌ره‌فپارێزی. جا بۆ نه‌گبه‌تیی ژنانی کورد، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هۆکاری ئابووری و هه‌ڵپه‌ی خودی ژنانیش بۆ ئابووری و خوێندن و پله‌وپایه‌ی باشتریش بوون به چه‌کی تر به‌ده‌ستی پیاوانه‌وه. ئیتر ژنان هێنده‌ی تر بوونه نێچیری حه‌زه ئاژه‌ڵیه‌کانی یاوان. ئه‌م حاڵه‌ته له ساڵانی گه‌مارۆی ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پاش ڕووخانی سه‌دامدا له کوردستان زۆر به زه‌قی ده‌رکه‌وت. وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و تۆمارگاکانی وه‌رگرتنی قوتابیان له نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و ده‌زگایانه‌بوون که هه‌زاران مێینه‌یان تێدا له‌خشته برا. وه‌زیرێک شتی سه‌یروسه‌مه‌رای له‌باره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه ده‌گێڕایه‌وه. ده‌یوت بریکاریكی ئه‌و وه‌زاره‌ته ئاماده‌نه‌بوو "بێ به‌رامبه‌ر" مێینه له لیژنه‌کانی وه‌زاره‌ت و ڕێکخرا‌وه بیانیه‌کاندا دابنێ. هه‌روه‌ها خۆ زۆرێک ئاگادارن که له‌سه‌رده‌می قبوولخاسه‌کاندا به‌رپرسی ورگرتنی زانکۆیه‌ک ده‌ستی به‌ژماره‌یه‌ک قوتابیی کچ گه‌یاندبوو. ئه‌مانه ته‌نها دوو نموونه‌ن له سه‌دانی تر. بێگومان ده‌سه‌ڵات له کار‌و ڕه‌فتاری ئه‌م جۆره که‌سانه به‌ئاگابوو، بۆیه ناچار ده‌بوو جێگۆڕکێیان پێ بکات. جا بۆ ئه‌وه‌ی دڵیان نیگه‌ران نه‌بێ، ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه تا ده‌هات پله‌کانیان به‌رز ده‌بووه‌وه. دیاره ئه‌م نموونانه وه‌کو هه‌ر هاوشێوه‌یه‌کی دیکه‌ی خۆیان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هه‌رگیز خۆیان به‌شه‌رمه‌زار نه‌زانیوه‌و بێگومان شانازیشیان پێوه‌کردوه. به‌ڵام باس و خواسی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌یان ته‌نها له نێوان خۆیان و هاوشێوه‌کانیاندا ئاسایی و ڕێگه‌پێدراو بووه. ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز ڕازی نه‌بوون که‌سێکی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌که‌ی خۆیان باس له‌و کرده‌وانه‌یان بکات، چ جای به دۆکیومێنتکردن و نووسینی کتێبێک له‌سه‌ر کاروکرده‌وه‌کانیان. ئه‌وسا که تاونه‌کان ته‌نها زاره‌کی بوون و له‌به‌ر ڕه‌حمه‌تی له‌بیرچوونه‌وه‌ی مرۆڤ و ته‌سکیی مه‌ودای په‌یوه‌ندییه زاره‌کیه‌کان و له سنوری بێمه‌شروعیه‌تی قسه‌کانی سه‌رزاردابوون، ده‌سه‌ڵات ده‌یتوانی کاربه‌ده‌سته چاوچنۆک و دزو داوێنپیسه‌کانی له جێیه‌که‌وه بگوێزێته‌وه بۆ جێیه‌کی تر. به‌ڵام ئیتر که تاوانه‌کان نووسرانه‌وه‌و بوونه دۆکیومێنت و سه‌رچاوه‌ی بڕواپێکراو، نه‌ده‌سه‌ڵات و نه ئه‌وکه‌سانه‌یش ده‌ست سپی داده‌نیشن.
بۆیه به پێچه‌وانه‌ی نه‌یارێکی ده‌سه‌ڵات یان یاخیه‌ک له داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا که به ته‌نها له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات یان پارێزه‌رانی نه‌ریتی کۆمه‌ڵگاوه ده‌که‌ونه به‌رهه‌ڕه‌شه، خه‌ندان، وه‌کو فێمینێستێکی یاخی له ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه، له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه له مه‌ترسیدا بووه. مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له به‌هایه‌کی کۆمه‌ڵگا یه‌خی بووبوو، خوێنی حه‌ڵال کرا. سه‌رده‌شت عوسمان و سۆران مامه حه‌مه یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات و کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتیان گرت، جوانه‌مه‌رگ کران. بۆیه پێم وایه حاڵه‌تێکی ناوازه‌یه که ئه‌و نووسه‌ره دووساڵ له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا سه‌لامه‌ت ماوه‌ته‌وه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست