قه‌ل به قه‌لی ووت ئه‌وه بۆ وا رووت ره‌شه ...زه‌که‌ریاو هه‌لکه‌وت زاهیر
Thursday, 19/03/2009, 12:00
نیرینه‌یه ک به‌ناوی مێینه‌یه‌که‌وه زه‌ینه‌ب ناوێ داکۆکی له زه‌که‌ریا ده‌کات که گوایه ئه‌و له هه‌لکه‌وت باشتره‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل هه‌لکه‌وت گۆرانیان وتوه تێکه‌وتون به‌لام زه‌که‌ریا تێ نه‌کوتوه.
زه‌که‌ریا که یه‌که‌م گۆرانی بیژه راسته‌و خۆ شه‌ریکی دزه گه‌وره‌کانی هه‌رێمه هه‌لکه‌وت به‌ناوی راوێژکار که ده‌بوو پیی بوترێت به‌دکار نه‌ک راوێژ کار ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی زه‌که‌ریا هه‌ر خه‌ریکی هه‌مان کاره به‌لام به جۆرێکی تر ئه‌م دوو که‌سه باوه‌ر ناکه‌م که‌س هێنده‌ی ئه‌وان نه‌فره‌ت لێکراو بێت له‌ناو جه‌ماوه‌ری کوردا .زه‌که‌ریا که هات بۆ سوید پاش ئه‌و هه‌موو ریکلام‌و پاره سه‌رفکردنه که ناوی نابوو پێشبرکێی جیهانی ،هه‌موو که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن هه‌رێمی بنه‌ماله‌و دزه‌کانی ده‌وروبه‌ریان رێکلامیان بۆ ده‌کرد به‌و هه‌موو خۆ ماندوو کردنه‌ی 200 که‌س ئاماده‌ی ئه‌و حه‌فله شه‌رم ئامێزه‌ی زه‌که‌ریا بوون ،به‌پیی راپۆرتی ریئۆرێنت فێستیڤال به‌مه‌رجی له سوید که جێگه‌و مه‌رکه‌زی کورده له ئه‌وروپا که‌س ئاماده‌ی ئه‌و حه‌فله‌یه نه‌بوو که ئه‌و هه‌موو مۆسیق ژه‌نه‌ی هینابوو ،ئه‌مه باشترین چه‌پۆک بوو بۆ ده‌مو قه‌پۆزی ئه‌و زه‌که‌ریایه که تا ئه‌و کاته نه‌ی زانیبوو که چه‌ند قێزه‌ونه لای جه‌ماوه‌ری کورد ،بۆیه به‌و به‌ناو زه‌ینه‌ب خانمه که له‌سه‌ر زه‌که‌ریای نوسیوه ده‌لێم دیفاع له زه‌که‌ریا مه‌که با مه‌حکوم نه‌بێت
هه‌موو ئه‌و گۆرانی بێژانه‌ش که رازی بوون به‌وه‌ی که هه‌لکه‌وت زاهیر له‌حنی میسریان پێ بلێت ئه‌وه ماهیه‌تیان ده‌ر ده‌خات که ئه‌وانه ئاماده‌ن له هه‌موو ئان‌و زه‌مانێکد ا خۆیان بفرۆشن،بێشه‌خسیه‌ترین سوکه‌له‌کانی ناو گۆرانین ،به هه‌ر که‌سێک پاره‌یان بداتێ ئه‌و گۆرانیه میسریانه مۆریکه به ناوچه‌وانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تۆماریان کردوه بۆ هه‌تا هه‌تایه ،که له‌سه‌رده‌می ئازادی کوردوستاندا وتنی ئاوازی میسری له‌به‌ر خۆ ده‌رخستنو که‌مترین به‌رژه‌وه‌ندی مادی .ئه‌مرۆ به ئاشکرا ده‌یانه‌وێت کوردوستان ته‌عریب بکه‌ن ئه‌وه هه‌ر گۆرانیه‌کانمان ته‌عریب نه‌بوون به‌لکه ماسته‌ر پلانی شاره‌کانیشمان وه‌کوو خه‌ریته‌ی ولاته عه‌ره‌بیه‌کانی لێکراوه،به‌تایبه‌تی دوبه‌ی ،ئه‌مه خه‌ونی سه‌رکرده به‌ره‌چه‌له‌ک عه‌ره‌به‌کانی کوردن ،که سه‌ربه‌خۆییان لی کردوینه‌ته خه‌ون ،له کۆتایدا ئه‌مانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ده‌ور ببینن به پاره‌ی دزراوی خه‌لکی کوردوستان ئه‌مانه ده‌بێت رۆژیک له‌گه‌ل تاوانبارانی ده‌سه‌لات دادگایی بکرێن ،ئه‌م تورک‌و عه‌ره‌ب بێژانه‌ی کورد زۆله کوردن حاشا ئه‌مانه کورد نین ،هه‌زاران سلاو له‌وانه‌ی خۆیان نه‌فرۆشت به هیچ ده‌سه‌لاتیک .نه‌فره‌ت له هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ قازانجێکی که‌می مادی‌و خۆ ده‌ر خستن هونه‌ره‌که‌مانیان توشی ئه‌فلۆنزا کرد. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست