کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
لە یادمه لە گەڵ هاوڕێیەکمدا جاروبار کە دەوامی یەک هەفتە یان دوو هەفتەیمان تەواو دەبوو لە یەکێک لە هۆڵی مەشروبفرۆشەکانی شاردا کەمێک خەمی ئەو چەند ڕۆژانەی دەرەوەی شارو دووری دۆستانمان بۆ یەکدی هەڵدەڕشت و پاشان خۆمان بۆ سەرەمەرگی باسەکانی ئاوەدانی ئامادەدەکرد. لە بیرمە خۆمان تەنها کەس بووین ئەو ڕۆژە...