بارت ستاێس: نه‌ته‌وه‌په‌رستیی تورک، به‌لژیکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند
Monday, 15/03/2010, 12:00
پارله‌مانته‌ری پارله‌مانی ئه‌وروپا بارت ستاێس، له ووتارێکدا هێرشی پۆلیسی به‌لژیکی بۆ سه‌ر سازی و ده‌زگا و، سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ڕه‌خنه کرد و ووتی: نه‌ته‌وه‌په‌رستیی ده‌وڵه‌تی تورک، به‌لژیکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند.
بارت ستاێس ووتارێکی له ڕۆژنامه‌ی دێ مۆرگه‌ن دا، له‌ژێرناوی 'له به‌رامبه‌ر کوردان تاکتیکی ئه‌ل کاپۆن'دا، سیاسه‌تی به‌لژیک و ووڵاتانی ئه‌وروپای له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورددا نرخاند و ووتی: ئامریکا پێشنیاری به به‌لژیک کردووه که ئه‌و به سیاسه‌تی ئه‌ل کاپۆن، واته به تێکشکاندنی ئابووری، ڕۆژ تیڤی بێده‌نگ بکات.
ستاێس به ئاماژه‌کردن به لاوازیی ڕاگه‌یاندنی به‌لژیکی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا ووتی: سه‌رنجڕاکێشه که مهمنوونیهتی حکوومه‌تی تورک له باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه و، نرخاندنه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورک ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، له چاپه‌مه‌نیی بهلژیکیدا جێیان پێ نه‌درا.
بارت ستاێس به‌بیری هێنایه‌وه که ئه‌وه جاری یه‌که‌م نییه به‌لژیک به‌شداری گه‌مه و پیلانه نهتهوهپهرستیهکانی ده‌وڵه‌تی تورک ببێ، تیشکی خسته سه‌ر سیاسه‌تی دووڕوویی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر کوردان و ووتی: کاتێک مرۆڤ ئه‌ندامه‌تیی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌که‌وێته ڕۆژه‌ڤه‌وه، ده‌ووترێ که تورکیه پێوانه‌کانی ده‌وڵه‌تی حقووقی پێکنه‌هێناوه، له تورکیه که‌موکوڕیی جددی له‌بواری مافی مرۆڤدا هه‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له گه‌ڵ سیسته‌می هه‌مان ده‌وڵه‌تی تورک به هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. ئه‌وه دووڕووییه‌کی مه‌زنه. ئه‌وروپا که گوایا خه‌می کوردانی ده‌کێشا و، ڕۆژ به‌ڕۆژ دیمه‌نی کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ڕژێمی به‌عسی له به‌رامبه‌ر کوردان‌دا ده‌خسته ڕۆژه‌ڤه‌وه، له لایه‌کی تره‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیه له به‌رامبه‌ر کرداری له هه‌مان شێوه‌ی ئه‌رته‌شی تورک، که ئه‌ندامی ناتۆیه، بێ هه‌ڵوێست و بێده‌نگه.
ستاێس ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سه‌ره‌ڕای هه‌موو لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه چه‌ندین ساڵه له به‌رامبه‌ر ڕۆژ تیڤی، ئاشکرا بوو که په‌یوه‌ندیی ئه‌و به هیچ چالاکیه‌کی تێکده‌رانه‌وه نییه، به‌ڵام دیسانیش ئه‌و که‌ناڵه به شێوه‌یه‌کی که‌یفی ئاسته‌نگ کرا.
ستاێس هه‌روه‌ها به‌بیری هێنایه‌وه که ڕۆژنامه‌ی مۆرگه‌ن له ساڵی 1998دا به به‌ڵگه، پشتڕاستیکرده‌وه که به‌ر له هێرشی ئه‌وکات له‌به‌رامبه‌ر مێد تیڤی، به‌رپرسیاری ژاندرمه‌ی به‌لژیکی ئه‌وکات ویللی دهریدهر ڕۆژی 9ی ژولی 1996 له ئه‌نکه‌ره، له گه‌ڵ هاوپیشه‌ی تورکی عالاددین یوکسه‌ل، له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌دا په‌یمانی واژۆ کردبوو.
پارله‌مانته‌ری پارله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ستنیشانی کرد که به‌لژیک ده‌بێ ڕاستینه‌ی په‌که‌که وه‌کوو ئیراده‌ی سیاسیی گه‌لی کورد ببینێ و ووتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که په‌که‌که له ناو خاکه‌که‌یدا توندوتیژیی ئه‌نجام نه‌داوه، ئه‌وه 15 ساڵه به‌لژیک به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر مافه‌کانی ده‌ربڕینی بیر و ڕامانی ئازادانه‌ی کوردان، هه‌ڵوێستی نه‌رێنیه. ده‌بێ له بیر نه‌کرێ که ئه‌و لایه‌ن و زهنیه‌ته‌ی که ئێسته به په‌که‌که ده‌ڵێ تیرۆریست، پێشتریش هه‌مان شتی به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئافریقا ناسراو به ئه‌ی ئێن سی و نێلسۆن ماندێلا ده‌ووت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست