دیکتاتۆره‌کان و هه‌ستی خوایه‌تی
Friday, 22/04/2011, 12:00
دروست بوونی هه‌ردیکتاتۆرێک هاوکاته له گه‌ڵ بوونی گه‌لێکی نه‌فامی بێخاوه‌ن، ئه‌و کاته‌ی گه‌لێک ڕێژه‌ی(80%-95)ی لایه‌نگری حیزبی ده‌سه‌ڵاته، واته‌حیزبی ده‌سه‌ڵات هه‌ست ده‌کات خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی زۆر هه‌واداره بۆ نمونه حیزبی نازی ئه‌ڵمانیا (94%)ی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا لایه‌نگریان بوو، یان یه‌کێتی و پارتی به هه‌ردوکیان دوای ڕاپه‌ڕین (90%)ی خه‌ڵک زیاتر لایه‌نگریان بوو، ستالین وته‌یه‌کی جوانی هه‌یه له سه‌ر ئه‌م باسه ((هه‌موو گه‌لێکی نه‌فام دیکتاتۆرێک درووست ده‌کات)).
سه‌ره‌تا که دێنه سه‌ر ته‌خت ده‌ڵێن ئێمه چاکسازی ده‌که‌ین، ئه‌و سیسته‌مه‌ی پێشوو نه‌فره‌تلێکراو بووه، ئازادی زه‌وت کراوی ئێوه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، ده‌بێت بژێوی هه‌ژاره‌کان باشر ببێت و گوزه‌رانی خه‌ڵک بگاته ئاستی پێویست، چه‌ندین درۆ و ده‌له‌سه‌ی تر...پاشان دێن هه‌موو ده‌نگێکی ئازادی ئه‌ندامانی ناو حیزبه‌که‌ی خۆیان کپده‌که‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ر که‌س دژایه‌تی سه‌رۆک بکات و ئه‌م یاسایه بشکێنێت سوکایه‌تی و پاشان هه‌ڕه‌شه و ئازاردانی جه‌سته‌ی و ده‌رونی و پاشانیش کوشتن یه‌خه‌ی ده‌گرێت، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر ده‌ست ده‌کات به دروستکردنی میدیای حیزبی، من هیچ ده‌رباره‌یان ناڵێم چوونکه پێشتر به‌ختیار عه‌لی ووتویه‌تی(((ئه‌و ملیۆنه‌ها دۆلاره‌ی ڕۆژانه له کوردستاندا ده‌خرێته میدیاکانه‌وه بۆ دروست کردنی قسه نه‌بووه، به‌ڵکو بۆ به گه‌ڕ خستنی کارخانه‌ی گه‌وره‌ی بێده‌نگی بووه، به‌جۆرێک له هه‌موو شارێکدا ده‌یان کارخانه‌ی بێده‌نگی خولقاوه، ئه‌و کارخانه‌یه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیای کوردی له‌م ده‌ساڵه‌دا ڕێزمانێکی قسه‌کردن و یاسا و عورفێکی بۆ ته‌عبیر داڕشتووه ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێزمانه نه‌کات ده‌بێت ده‌می پڕبکرێت له گوله))). سه‌ردشت و بارۆنه‌کان
لێره به‌دواوه کاری مدیدیا ئه‌وه‌یه خه‌ڵک گه‌وج بکات، کاری ئه‌وه‌یه چه‌نین جه‌لادی قه‌ڵه‌م بخولقێنێت، ئه‌وانه‌ی به قه‌ڵه‌مه‌کانیان خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ی وڵاته‌کانیان ده‌چه‌وسێننه‌وه، وه‌ک له (17ی دوو)دا بینیمان و ده‌یبینین، پاشان ئه‌و شته‌ی سه‌ره‌تا ناویان لێناوه دیموکراسی ده‌ست ده‌خرێته بینی و ده‌خنکێنرێت، هه‌ڵبژاردن و ئازادی ده‌خه‌سێنرێت،ئینجا ده‌بنه خه‌لیفه وه‌ک له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بینیومانه، ده‌بنه نوێنه‌ی خودا له سه‌ر زه‌وی وه‌ک له فه‌ڕه‌نسادا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19 دا پاپ ده‌یوت ڕوحی پیرۆز چووه‌ته له‌شییه‌وه، یان ده‌بنه سه‌رۆک هه‌رێمی به خه‌یاڵ هه‌تاهه‌تای وه‌ک له کوردستاندا ده‌یبینین...، پاشان وه‌ک خودا خۆیان به هاونیشتیمانه هه‌ژار و به‌شمورده‌کانیان ده‌ناسێنن، ده‌ڵێن ئێمه خوداین و له‌م وڵات و هه‌رێمه‌دا جگه له ئێمه خودایه‌کی تر بوونی نییه، هیچکه‌س بۆی نییه دژایه‌تیمان بکات چونکه ئێمه خواین و هه‌رکه‌س ئه‌و هێڵه ببه‌زێنێت ده‌بێت ناوده‌می پڕبکرێت له گوله، هه‌ر که‌س وتارێک له سه‌ر گه‌نده‌ڵی و دزی و خیانه‌ته‌کانیان بنوسێت ده‌ڵێن تیرۆریسته و په‌یوه‌ندی به تۆڕه تیرۆریستییه‌کانه‌وه هه‌یه، باشترین نمونه‌ش له کوردستان کوشتنی شه‌هیدی هه‌رگیز نه‌مر سه‌ده‌شت عوسمانه، ئه‌مانه له ئاستی زلهێزه‌کانی جیهانیشدا (ڕاستتره بڵێین ئاغاکانیان) هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه و زۆرجاران ده‌بینین ئاغاکان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر وڵاتی خواکه، خوداکه‌ش هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نییه، ته‌نانه‌ت ناتوانێت به‌یاننامه‌یه‌ک له دژی ئه‌و ئاغایه‌ی ده‌ربکات (هێند ئاغایان هه‌یه له ژماردن نایه‌ت)، به‌ڵام گه‌ر هاونیشتیمانییه‌ک باره‌گایه‌ک به‌ردباران بکات به بیکه‌یسی وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه، چه‌ندین هاوڵاتی شه‌هید و بریندار ده‌کات و که‌سیش دادگای ناکرێت.
لێره‌دوه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م خوایانه ده‌یانه‌وێت ئێمه بگێڕنه‌وه بۆ ناو جه‌نگه‌ڵ و سه‌رده‌می جاهیلی، بۆ نمونه دادگایکردنه‌که‌ی (سوکرات) که له‌مێژودا مناقه‌شه‌یه‌کی زۆری له‌سه‌ره، ده‌ستگیر کرا و دادگای کرا پاش دادگای کردن کوژرا، به‌ڵام له کوردستاندا سه‌رده‌شت ده‌فڕێنرێت و به‌بێدادگای شه‌هید ده‌کرێت، نمونه‌یه‌کی ڕون تر فیرعه‌ونه‌کانی میسره(6000-1000 پ.ز) که ده‌یانوت ئێمه خوداین و خوێنی خواکان له خوێنماندایه ئێمه به‌شێکین له خواکان و جگه له‌ئێمه که‌س بۆی نییه جگه له ئێمه بێته سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مانیش ده‌ڵێن ده‌بێت نه‌وه دوای نه‌وه حوکم بکه‌ین، له قورئاندا ئاماژه به‌وه کراوه (هیچکه‌س بۆی نییه کفر بکات و جوێن به خودا و پێغه‌مبه‌ره‌کانی بڵێت و هه‌رکه‌سی وا‌بکات له‌و دنی سزاکه‌ی وه‌رده‌گرێت) ، به‌ڵام له شه‌رقی ئه‌وسه‌ت هه‌رکه‌س وا‌بکات له‌م دنیا له ناوی ده‌به‌ن و وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن سه‌ری ده‌که‌ن به‌و شوێنه‌دا که لێوه‌ی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، یان گه‌ر سه‌رنج له قورئان بده‌ین ده‌بینین خوا گه‌وره‌ترینه و ئه‌م خوا پاتاڵانه‌ی لای خۆشمان وه‌ک توتی دوباره‌ی ده‌که‌نه‌وه و زۆرجاریش زیاده‌ڕه‌وی تیاداده‌که‌ن، ئه‌م دیکتاتۆرانه خۆیان له سه‌روو خوداوه ده‌بینن و وه‌ک خودای خودا خۆیان بینیوه و ئه‌م هه‌سته‌ش له‌م چه‌ند نمونه‌یه‌دا به ڕوونی دیاره:
له قورئاندا داستانی نووح هه‌یه و به‌ڕوونی ده‌بینین که نووح پێغه‌مبه‌ر سه‌ده‌ها ساڵ بانه‌واز ده‌کات بۆ یه‌کتا په‌رستی له ناو قه‌ومه‌که‌یدا و هیچ سودی نه‌بوو پاشان به‌زریانێک هه‌موو بێبڕواکانی له‌ناوبرد، به‌ڵام دیکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دام حسێن (182) هه‌زار کوردی شه‌هید کرد (له ژێڕ په‌رده‌ی ئیسلامدا.. له ژێر ماسکی سوره‌تی ئه‌نفالدا) به بێبوونی هۆکارێک یان ڕاستر وایه بڵێم له سه‌ر داواکانیان بۆ ئازادی و مافه زۆر سه‌ره‌تاییه‌کانی کورددا، یان قه‌تلوعامی ئه‌رمه‌نییه‌کان له لایه‌ن عوسمانییه‌کانه‌وه زیاد له (200) هه‌زاریان لێ‌کوشتن، نمونه‌یه‌کی ڕوونتر قه‌تلوعامی جوله‌که‌کانه له‌لایه‌ن هیتله‌ره‌وه که نزیکه‌ی (5-6) ملیۆنی لێ‌کوشتن.
لێره‌وه شتێکمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که نووح سه‌ده‌ها ساڵ بانگه‌وازی یه‌کتا په‌رستی کرد، به‌ڵام ئه‌م شه‌ره‌فسستانه ته‌نها بۆ یه‌کجاریش گوێیان بۆ خه‌ڵک نه‌گرتووه و ناگرن، ئه‌م دیکتاتۆرانه هه‌ر ڕۆژێک بێت خه‌ڵک له ناویان ده‌بات و ته‌فروتونایان ده‌کات و له خوایه‌تییان ده‌خات، بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که نه‌ک له خوا گه‌وره‌ترن به‌ڵکوو زۆر بێده‌سه‌ڵاتن و له قه‌ڵه‌مێک ده‌ترسن!! ئیتر ئه‌مانه چۆن خوایه‌کن
ناپلین که یه‌کێک بوو له دیکتاتۆره گه‌وره‌کانی فه‌ڕنسا و ئه‌ڵمانیا وته‌یه‌کی جوانی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی خۆی و ده‌ڵێت (ڕاستی ئه‌م ژیانه‌ی من ڕۆمانێکی سه‌رسام هێنه‌ره).
ئه‌ی ئه‌مانه‌ی لای خۆمان چی ده‌ڵێن!!؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست