31ی ئاب خۆی دوباره ده‌کاته‌وه!؟
Sunday, 01/05/2011, 12:00
ئه‌وکاته‌ی کاره‌ساتی 31ی ئاب ڕوویدا من ته‌مه‌نم نزیکه‌ی دوو ساڵان بوو، بۆیه هیچکام له ڕوداوه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ و پێشترم نه‌دیوه، به‌شێکی زۆری ئه‌و گه‌نجانه‌ی دوای 1991 له دایک بوون نازانن 31ی ئاب چییه، له‌وانه‌شه وه‌ک سهوهرییهکی گه‌وره‌ش بیناسن.
له ڕۆژی 22-8 دا مه‌سعود بارزانی نامه‌یه‌کی نارد بۆ سه‌دام حسێن تا یارمه‌تی پارتی بدات دژی یه‌کێتی، له ڕۆژی 31ی ئابدا که ئه‌وکات هه‌ولێر له ژێر ده‌ستی یه‌کێتیدا بوو هێزه‌کانی پارتی "یه‌کێتی پێی ده‌وتن جاشه کلک زه‌رده‌کان" و سوپای ئه‌وکاتی عێراق به به‌شداری ((45 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و 300 تانک و نزیکه‌ی 200 تۆپی قورس)) هێرشیان کرده سه‌ر هه‌ولێر و له شه‌ڕێکی ئێجگار خوێناویدا یه‌کێتی زۆر به‌خراپی شکا و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید بوو، 100 ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌عسه‌وه کوژران و زۆربه‌ی مه‌ڵبه‌ند و دائیره‌کان تاڵان کران و هه‌رچی کۆمپیوته‌ر له هه‌ولێرا هه‌بوو دزرا و زۆر به‌داخه‌وه ده‌ستدرێژیش کرایه سه‌ر چه‌ندین ئافره‌تی کورد، له ئه‌نجامی ئه‌م چونهناوهوهیهی سوپای عێراقی بۆ ناو هێڵی "36 که له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه قه‌ده‌غه‌کرابوو له حکومه‌تی عێراقی" له سه‌ر داوای پارتی، گرژییه‌کی سیاسی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه له نێوان عێراق و ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، تاکار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ده‌ره‌وه ڕاگیرا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه.
له 2-9دا یه‌کێتی له سلێمانی خۆپیشاندانی سازکرد له دژی هێنانی سوپای عێراقی بۆ ناو شاری هه‌ولێر و خۆنیشانده‌ران ده‌یانگووت "جاشی پارتی و بارزانی... به‌عسی بۆ هه‌ولێر هانی" ، پاشان له 9-9دا هێزه‌کانی یه‌کێتی له دوکان و سلێمانی پاشه‌کشه‌یانکرد و زۆربه‌ی بنکه و باره‌گاکانی خۆیان ته‌قانده‌وه و له‌وانه‌ش باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی و سکرتارییه‌ت له قه‌ڵاچوالان، هێزه‌کانی یه‌کێتی کارتی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی سه‌دی دوکانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد بۆ ئێران و پارتییه‌کان پاش داگیرکردنی سلێمانی بێته‌قه ده‌یانووت "جه‌لال تاڵه‌بانی کاره‌بای دزیوه".
له 19-9 شدا فه‌له‌که‌دین کاکه‌ی سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی پارتی به ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی عێراقی ڕاگه‌یاند: پارتی سه‌لماندی که چاکترین به‌رگری کاری خاکی عێراقه.
له 26-9دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی حیزبی پارتی به ڕۆژنامه‌ی شه‌رقل ئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاند " که بۆیه داوای یارمه‌تی له به‌غدا کردووه چونکه پیلانێک له دژی شکۆی عێراق و مانه‌وه‌ی پارتی له گۆڕدابووه.
ڕۆبه‌رت پێلهترۆ له کۆنگرێسی ئه‌مریکادا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست