کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانی سیروان ابوبكر عزیز- وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەبەڵگەوە

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


1- خزمەكانی خۆی تەعین كردووە و دابەشی كردوون بەسەر هەمەوو بەشەكانی وەزارەت هەر لە شۆفێر و چایچی و سكرتێرە تاوەكو لێپرسراوی بەش و بەڕێوەبەر، ئەمەی خوارەوە تەنها نمونەیەكی خزمەكانیەتی كە بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە 1689 لە 20/5/2009 وە فەرمانی وەزاری ژمارە 1758 لە 26/5/2009 دایمەزراندون:




2- سیروان ابوبكر جاسوسی خۆی داناوە بەسەر هەموو كارمەندەكانەوە كە چاودێری جوڵانەوەیان بكات تەنانەت بەسەر د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانەوە بۆ ئەوەی شەخێیا بزانێ كەی چ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك وەزیر دەبینن.



3- فەرزی ئەكات بەسەر ئەو كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیە خەدەمیانەی كە ئیشیان هەیە لە بواری نەوتدا بۆ ئەوەی خزم و ناسیاوەكانی تەعین بكەن یان ترەینینی پێ بكەن.



4- فشار ئەخاتە سەر كۆمپانیا نەوتیەكان بۆ ئەوەی قەرار و پرۆسەی تەندەرەكانیان دەستكاری بكەن و ئیش بدەنە كۆمپانیاى تر كە توانایان نیە، ئەمەش بۆتە هۆی دروستكردنی گومانی گەورە لە لای كۆمپانیاكان بەتایبەتى بیانیەكان.



5- بەنیسبەت سیروانەوە ڕیزبەندی سودمەندبوون بەمجۆرەیە: عایلەی سیروان ابوبكر عزیز پاشان پارتی ئینجا هەولێری.



6-ئیشی گواستنەوەی نەوت لە تەق تەق بۆ وێستگەی خورماڵە كە بە تەنكەر ئەكرێ دراوە بە كۆمپانیای عێراق ئۆیڵ (Iraq Oil) بەبێ تەندەر و بانگێشتى كۆمپانیای ترئەمەش كە مەسڵەحەتی سیروانی تیایە چونكە پەیوەندی نزیكی هەیە لەگەڵیان. ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند كۆمپانیایەكی تریش مونافەسەیان ئەكرد لەسەری.



تێبینی: بۆ هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە بەڵگەی تەواو لە بەردەستایە بە نوسراوی فەرمی و واژوو ، وە ئەگەر پێویست بوو ئەوا دەتوانرێ سەرجەم بەڵگەكان بە سكانكراوی و بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و كوردی بخرێنە بەردەم كەناڵكانی ڕاگەیاندن لە كوردستان و دەرەوە ، ئەگەرچى هەندێك لەو هەواڵى گەندەڵیانە بەرٍێوەن بۆ میدیا نێودەوڵەتیەكانى تایبەت بە نەوت.



ئیمزا: سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گەندەڵیەكانی سیروان ابوبكر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە