هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د بودجه‌ی تایبه‌تی هه‌یه!
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
له‌م ڕۆژانا له که‌ناڵی گه‌لی کوردستان و له مانشێتی هه‌واڵه‌کانیانا هه‌واڵێکی سه‌یر نوسرابوو! هه‌واڵه‌که ئه‌یوت: له‌سه‌ر بودجه‌ی خانم هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له‌که‌لار به‌شه ناوخۆییه‌کان به‌سه‌ر ده‌کرێنه‌وه... ئه‌وا سه‌رم سپی کرد هێشتا نه‌مبیستوه بودجه به‌ناوی خه‌ڵکێکه‌وه بێ!! خۆ ئه‌گه‌ر وڵاته‌کانی خارج ئه‌مه ئه‌بیستن هه‌ر ئه‌مانکه‌ن به کێوا! توخوا بڵێ هێرۆ که بودجه‌ی تایبه‌تیت هه‌یه بۆچی دوو پول به‌لاوه نانێیت بۆ ڕۆژی مردنت؟ با تۆش وه‌ك ئۆمه‌تی محمد کفن‌ودفن کرێی و ته‌سلیم به خاك کرێی! نه‌ك شاره‌وانی به خێری خۆی بتنێژێ! یان دوو پولی بۆ خۆت خه‌رج بکه با تۆزێ شکڵت له ئۆمه‌ت بچێت! خۆ بچیته خه‌وی زه‌یستانه‌وه لێت ئه‌تۆقێ! پێم مه‌ڵێن هێرۆ ساده‌یه‌و گوێ به جوانی نایا! ئه‌و شتانه سه‌لیقه‌یه‌و ئه‌م ژنه نه سه‌لیقه‌ی خۆ چاککردنی هه‌یه‌و نه سه‌لیقه‌ی قسه‌کردن و نه هیچ شتێکی تر. خۆ من که ژنی حوسنی موباره‌ك ئه‌بینم که به‌ته‌ڵاقه‌ت خوتبه ئه‌یاو له مه‌جلیسه‌کانا به ڕێك‌وپێکی ده‌ر ئه‌که‌وێ به‌زه‌ییم به خۆمانا یه‌ته‌وه! خۆ ئێسته‌ش ئه‌م هێرۆیه‌مان نه‌بینی دوو قسه‌مان بۆ بکا! یان ده‌ست‌وخه‌ت و نوسین و کوردیه‌که‌ی که کوردستانپۆست ده‌ستیان خۆشبێ خستیانه ڕوو! وه‌لا مناڵی ئیبتدائیش له‌وه جوانتر ئه‌نوسێ! هێرۆ دایکی بمرێ، نا ببورن دایکی هێشتا ماوه‌و له خۆشی جوانتره! ئه‌و ڕۆژه له ته‌له‌فزیۆنا ده‌رکه‌وت سوره‌سوری ڕومه‌تی ئه‌هات و کراسێکی له به‌را بوو فوت لێبکردایه با ئه‌یبرد! ئه‌مانه هه‌ر به تایفه دڵته‌ڕن! گه‌لاوێژ خان باسی ڕۆژانی خه‌باتی ئه‌گێڕایه‌وه، وه‌کو که‌س خه‌باتی نه‌کردبێت ئه‌وان نه‌بێ! به‌هه‌زاران خێزان زینده‌به‌چاڵ کران! به هه‌زاران کوڕی گه‌نج له سێداره‌دران! به هه‌زاران دایك جگه‌ری سوتا! به‌هه‌زاران دڵدار له خۆشه‌ویسته‌که‌ی دابڕا! خۆ ئێوه پشیله‌ی ده‌رکی ماڵیشتان خوێن له لوتی نه‌هاتوه ئیتر بۆ هه‌مو ڕۆژێ به‌سه‌رمانا خۆتان با ئه‌یه‌ن؟ ئه‌م ژانی گه‌له هه‌ر نه‌بڕایه‌وه؟ به‌خوا ئێسته سه‌د ژانی گه‌ل ئه‌نوسرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه به‌م خه‌ڵکه داماوه‌ی ئه‌که‌ن!! خۆ من حه‌زم له باسکردنی خه‌ڵك نیه به‌ڵام ئه‌مانه به‌کرداروڕه‌فتاریان وایان له خۆیان کردوه هه‌رچیان پێبڵێی هێشتا که‌مه! ئه‌م خێزانه ملیۆن قاتی ئه‌وه‌ی کردویانه وه‌ریان گرته‌وه که‌چی له‌کۆڵمان نابنه‌وه! داخی دڵم زۆره بۆتانی هه‌ڵڕژم به‌ڵام ئیتر به‌سه با بڕۆم به‌لای چێشت لێناناکه‌مه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست