پشتیوان سادق ته‌زویر له حزبه‌که‌ی خۆی ده‌کات ، ده‌بێ له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی تردا چی بکات ؟
Sunday, 03/10/2010, 12:00
له‌م ماوه‌یه پارتی ده‌ستی کرد بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ کۆنگره‌ی 13 و بڕیاره له مانگی یانزه‌دا ببه‌سترێت سه‌ره‌تا ناوچه‌کانی پارتی ده‌ستیان کرد بۆ ده‌ستنیشان کردنی کاندیده‌کانیان و ئه‌مه‌ش گوایا له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌کرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر ناوچه‌یه‌ک هه‌زار فۆڕمی تایبه‌ت به ده‌نگدانی پێدرا تا ئه‌ندامه نه‌زانه‌کانی ئه‌م حیزبه ده‌نگی خۆیان بۆ کاندیده‌کانیان بده‌ن. وه‌کو هه‌موومان ده‌زانین شاری هه‌ولێر ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی لقی دوو که پشتیوان سادق به‌رپرسیه‌تی. هه‌فته‌یه‌ک پێش ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان پشتیوان سادق له‌گه‌ڵ به‌رپسی هه‌موو ناوچه‌کانی سنووری لقی دوو کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدا که تێیدا زۆر به تووندی هه‌مووانی ئاگادارکرده‌وه که ئه‌و وه‌کو به‌رپرسی لقی دوو لیستێکی تایبه‌تی ده‌بێت و هه‌ر که‌س ناوی له‌م لیسته‌دا نه‌بێت نابێت هیچ ئه‌ندامێکی پارتی ده‌نگی پێ بدات. دوای ئه‌وه‌ی به‌شێک له به‌رپرسی ناوچه‌کان بۆچوونێکی جیاوازیان هه‌بوو بۆیه پشتیوان سادق زانی که ئه‌م کاره سه‌رناگرێت که‌وته ده‌ستپێکردن به ته‌زویرات بۆیه ناسنامه‌ی بۆ چه‌ند ئه‌ندامێکی ته‌زویر دروستکرد تا پیلانه گڵاوه‌که‌ی سه‌ربگرێت . دوای چه‌ند رۆژێک تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له ناوچه‌کانی پارتی زۆرترین سكاڵا دژی پشتیوان سادق تۆمارکراوه له لێژنه‌ی ئاگادارکردنه‌وه که فایه‌ق تۆفیقی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رپرسی ئه‌م لێژنه‌یه . رێژه‌ی به‌شداربووان له سه‌دا بیست و پێنجه واتا هه‌ر ناوچه‌یه‌ک له کۆی هه‌زار ئه‌ندام ته‌نیا دووسه‌د وپه‌نجا تا سێ سه‌د ئه‌ندام به‌شداری کردووه که‌چی ناوچه‌ی وا هه‌یه له کۆی هه‌زار ئه‌ندام . هه‌زار و دوو سه‌د ده‌نگده‌ر ده‌نگی داوه . ئه‌مه‌ش بێگومان ئه‌ندامه‌کانی پارتی تووشی دڵه‌ڕواکێ و بێ ئومێدی کردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئیستا سه‌رکردایه‌تی پارتی هیچ هه‌ڵوێستیکی جیددی نه‌بووه به‌رامبه‌ر به پشتیوان سادق وه جگه له‌مه‌ش هه‌ر ئه‌ندامێکی پارتی که ده‌نگی هێناوه به‌ڵام ناوی له لیسته‌که‌ی پشتیوان سادق دا نه‌بووه ئه‌وا به‌بێ هیچ پاساوێک ده‌نگه‌کانی لێ دزراوه و دراوه به لیسته‌که‌ی پشتیوان سادق . تا ئیستا له هه‌موو ناوچه‌کانی پارتی ته‌زویرات به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ده‌کرێت . وه له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه ناوچه‌ی ئاڵا که زۆرترین ته‌زویری لێ ئه‌نجام دراوه دوای ئه‌مه ناوچه‌ی دووی فه‌رمانبه‌ران که ناسر هه‌رکی به‌رپرسیه‌تی به پله‌ی دووه‌م دێت دوای ناوچه‌ی ئاڵا که ئه‌میش زۆرترین رێژه‌ی ته‌زویراتی لێ ئه‌نجام دراوه ، سه‌ره‌تا ویستیان پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ندێک ناوه‌چه‌دا دووباره بکرێته‌وه به‌ڵام پشتیوان سادق پێداگری له‌وه کرد که نابێت دووباره بکرێته‌وه . به‌رپرسی لقی دوو که ته‌زویر له حزبه‌که‌ی خۆی بکات ئایا ده‌بێت به‌رامبه‌ر حزبه‌کانی تر چی بکات له‌کاتێکا له‌ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجام دراو دیسان به‌رپرسی لق کۆمه‌ڵێک ته‌زویراتی زه‌قی کرد له بنکه‌کانی ده‌نگدانا بۆیه ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی پارتی و به‌تایبه‌تی مسعود بارزانی و نیچیرڤان بارزانی زۆر به جیددی کار بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌گه‌رنا ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه‌ی به‌رپرسی لقی دوو کاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست