ده‌سه‌ڵاتی کورد
Saturday, 12/06/2010, 12:00
ویستم بزانم کێتان دز نینه
ئه‌وانه‌ی ئه‌به‌ن به‌ڕێوه ووڵات
دارم هه‌ڵبڕی ساغتان تیا نه‌بوو
هه‌موو دز ده‌رچوون نووزه‌تان ئه‌هات
چاووم ئه‌گێڕا بۆ پیاو ماقولێ
دیار نه‌بوون جگه‌له دزو گزیر
ئاستی عه‌قلیان له ژێر سفر بوو
که چی پله‌یان له ئاستی وه‌زیر
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات له ناو کوردوستان
مێرده‌زمه‌یه بۆ ئێمه‌و مانان
که‌چی ئۆتۆمات وون ئه‌کا قورسی
له‌ئاست ناحه‌زو هه‌موو دوژمنان
وامانئه‌زانی کوڕی قه‌ندیلن
گران‌و سه‌نگین و دڵسۆزی کوردن
به‌ڵام نازانین بۆچی لای نه‌یار
به‌چاو نابیندرێن زه‌نگیانه‌ی ووردن
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به کوردی ئه‌ده‌ن
درۆی شاخدارو پووشی ده‌م بایه
بۆته سروودی سه‌ر زمانی ئێوه
سه‌برتان هه‌بێ حوکمه‌ت ساوایه
خۆیان کڕنووش به‌ر بۆ داگیرکه‌ران
یا ماچی ده‌سته یا ماچی ده‌مه
ڕۆژنامه‌وانی‌و ئازادی ڕه‌هاش
ده‌میان فیشه‌کی ده‌مانچه‌ی که‌مه !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست