هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەستی خۆیانی خستە روو
Wednesday, 27/08/2014, 12:00
چیا عەباس لەم نووسینێکی ریاکارانەدا بە ناوی "
مەراق و خەمەکانی سەرۆک بارزانی" وتارێکی نووسیوە خەمی سەرۆکی سەرۆکەکەی خۆی دەخوات. فەرهاد سەنگاوی چی نەما بە یەکێتی نەڵێت؟ کەچی لە پڕ خۆی بووەوە بە ئەندامی پەڕلەمانی یەکێتی. ئەمە هەر فەرهاد نییە کە تف بەرەو رەشەبا هەڵدەدات، لەوە دەچێت قوتابی قوتابخانەی ئەم پارتانەی کە هەمیشە بازرگانیان بە خوێنەوە کردبێت چەندەهای وەکو چیا عەباس و فەرهاد سەنگاویان دروست کرد بێت.
پاش ئەم هەموو هێرشەی کە بزووتنەوەی گۆڕان کردیە سەر یەکێتی و پارتی ئێستا دەرکەوت وەکو قسەکانی فەرهاد سەنگاوی هەمووی تف بوو بەرەو رەشەبا. بزانن چیا عەباس کە یەکێکە لە هەڵسوڕاوەکانی بزووتنەوەی گۆڕان چۆن قسە دەکات.
چیا عەباس دەڵێت:
(کاتێک تێرۆریسته‌کانی داعش له پێشره‌ویدا به‌ره‌و هه‌وڵیر چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کیان داگیرکرد و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌ی شه‌نگال ده‌ڤه‌ره‌که‌یان بۆ داعش چۆڵکرد و کاره‌ساتی ئێزیدیه‌کان دنیای وروژاند، بێگومان به‌ڕێز مەسعود بارزانی له هه‌ستیارترین ساته‌کانی ژیانی سیاسی‌دا گوزه‌ری کردوه، ئه‌و ساتانه‌ی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی باشوری کوردستان و به‌رهه‌می ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه و حیزبه‌که‌ی و خودی خۆی که‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جدی دڕنده‌ترین هێزی تیرۆریسته‌وه.)
هەروەها چیا عەباس لەسەر به‌رپرسیاریه‌تی بارزانی دەنوسێت:
مسعود بارزانی، که‌سایه‌تیه‌که چه‌ندین خه‌سڵه‌تی له‌خۆ گرتوه: سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌هێزترین و ناودارترین که‌سایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رکرده‌یه‌کی ناوداری خاوه‌ن پێگه‌ی به‌هێزی کورد. زیاده بۆ ئه‌مانه‌ش وه‌ک مرۆڤێک و باوکێک و خێزاندارێک به‌رپرسیاریه‌تی و خه‌م و مه‌راقه‌کانی زیاتر به‌رفراوانتر کردون.).
دیسان چیا عەباس دەنوسێت:
(بێگومان ئه‌مانه خه‌م و مه‌راقی گه‌وره‌ی هه‌ر کوردێکی دڵسۆزن، له‌م ساته وه‌خته‌دا هه‌ر هه‌مویان له‌سه‌رشانی بارزانی که‌ڵه‌که‌بون و به‌ته‌واوی سه‌رقاڵیان کردوه.)
ئەمە نموونەیەکە لەو قسانەی چیا عەباس دەیانکات کە یەکێکە لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەیەک کە بە ناوی گۆڕانەوە جەماوەری کوردی لە خشتە برد. ئەمن نامەوێت قسان لەسەر ئەو شەرمازارییانەی کاک چیا عەباس بکەم، تکام وایە هەر کەس تەواوی وتارەکەی کاک چیا بخوێنێتەوەو رای خۆی هەبێت لێ ئەم شتانە با ببن بە دەرس بۆ خەڵکی کە ئەوەندە بڕوا بە قسەی درۆزن نەکەن. قسەکانی چیا عەباس تەنها لە وەختێکا لە جێگای خۆیاندان کە بۆ خۆی لەژێرەوە کاری بۆ سەرۆک بارزانیەکەی کردبێت بەڵام ئێستا وا دەردەکەوێت کە لەم رێگایەوە بیهەوێت بەرگریی لە هەڵوێستی رابەرەکەی نەوشیروان مستەفا بکات کە ئێستا شەریکی شەڕ و غەنیمەی سەرۆکی هەرێمە. چیا عەباس بەم قسانەی تەنێ حەقیقەتی خۆیان زیاتر دەردەخات دەنا کەس تا ئەو حەدە بێ مەغز نیە ئەم وڵاتفرۆشانە بە قارەمان بناسێت.
تا لەم جۆرە نووسەر و بەناو روناکبیر و کەسانە لە کۆمەڵدا هەبن کورد کاری گەلێک زەحمەتە، جاشایەتی تەنێ چەک هەڵگرتن نییە. ئەم خوێنەوارانە هەمو جارێک حەقیقەتیان ئاوها دەرناکەێت. سوپاس بۆ تۆ کاک چیا عەباس کە خۆت پێ ناساندین بە راستی تۆ چیا عەباسیت.
فەرمون بە نووسینەکەی شاد ببن:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7f5dc616
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست