کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشتر دەرچوانى پەیمانگاى مامۆستایان كێشەبووبۆتان ، ئەى ئەمرۆ چیدە كەن لە دەرچوانى پەیمانگاكانى (كومپیوتەرو وەرزەش و هونەرى) نا شارەزایانى

Wednesday, 19/01/2011, 12:00


لە ساڵى 2007 وە وەزارەتى پەروەردە بە فەرمان سەرجەم پەیمانگا مەڵبەندیەكانى مامۆستایانى كوردستانى داخست كە بە بیانووى ئەوەى سیستەمى خوێندن مامۆستایى خاوەن بڕوانامە بەكالۆریۆسى پێویستەو خاوەن بڕوانامە دبلۆمەكان لە ئاستى پرۆگرامەكانى ئەم سیستەمەدانین و پێویستیان نیە ، دەرچوانى پەیمانگەكانى مامۆستایان كێشەیان زۆرەو پێویستی نین ، بەڵام هەر لەگەڵ داخستنى پەیمانگاكانى مامۆستایان دەیان پەیمانگاى بەناوى (وەرزەشى و كۆمپیوتەر و هونەرى)یان كردەوە لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان كە ساڵانە نزیكەى 3000 قوتابى وەردەگرێت و پاش 5ساڵ داواى دامەزراندن دەكەنەوە بە پیشەى مامۆستا لە وەزارەتى پەروەردە كە لە ئێستا وە نیشانەكانى دەركەوتووە ئەمە چیدەرچوو؟بۆ پسپۆریەكانیان زۆرگرنگە بڕوانامەكانیان دبلۆم نیە؟ بۆ ئێوە گەلێ توانیوتانە پسپۆریەكانى (بیركارى و كیمیا و احیاو و...كوردى و........ .هتد)كە خاوەنى بڕوانامەى بكالۆریۆسن زۆر پێویستى پەروەردەكانن دابمەزرێنن ، ئەدى كو دەگونجێت لە گەڵ سیستە سەقەتەكەتانا ئەى ناشارەزا و ڕاوێژكارەبێكارەكانى وەزارەتى پەروەردە؟

ساڵانى داهاتوو دەبینن كە دەرچوانى ئەو پەیمانگایانە دەبێتە چ كێشەیەك ، چوونكە ئێوە زۆر بە بێ پلان وڕاوێژ بە پەروەردەكارانى مەیدانى بوارى پەروەردە و فێركردن ساڵانە زیاتر لە 3000 قوتابى وەردەگرن لە ڕێگەى بەناو(بەڕێوەبەرێتى گشتى پەیمانگەكانى وەزارەتى پەروەردەوە) .

بۆیەجەنابى وەزیرى پەروەردە زۆر پێویستە پیاچوونەوەیەكى خێرا بە پلان و سیستەمى خوێندن لە كوردستاندابكەن و بێلایەنانە هەڵوێست وەرگرن لە ئاست ئەم تەنگەژەیەو سەرجە م گرفتەكانى خوێندن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە