دیسان جه‌ژن هات بۆ حاڵی به‌کر مسته‌فا!

Saturday, 28/11/2009, 12:00


به‌کر مسته‌فای لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێ ی هه‌ولێر له‌1991 کاتێک له‌ئێران گه‌ڕایه‌وه‌خاوه‌نی ته‌نها جله‌کانی به‌ری بوو، ئێستا خانوو ماڵێکی شاهانه‌ی له‌هه‌ولێره‌خانوو ماڵێکی شاهانه‌شی له‌سلێمانی جگه‌له‌600 مه‌تر زه‌وی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و باخێک و خانوێک به‌ناوی ژنه‌که‌ی له‌سلێمانی ، به‌کر له‌شه‌مه‌بۆ پێنجشه‌مه به‌ناوی ده‌وامی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر له‌هه‌ولێره‌، پێنجشه‌م و هه‌ینیش له ماڵه‌که‌ی‌سلێمانیه بۆ ڕابواردن، ماڵو منداڵه‌که‌شی له‌دوو وڵاتی ئه‌وڕپا ئیقمه‌یان هه‌یه‌ و دابه‌ش بوون به‌ سه‌ر هۆڵه‌ندا و سوید، که‌ له‌وێ نیشته‌جێن، به‌کر مسته‌فاش دوو جۆره‌مووچه‌وه‌رده‌گرێت یه‌کیان مانگانه‌10000 ده‌هه‌زار دۆلار له‌سکرتاریه‌تی مام جه‌لال که‌له‌خودی جه‌لال بۆی بڕاوه‌ته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیه‌کانی کۆسره‌ت بۆ جه‌لال ببات ‌دووه‌میان مووچه‌ی مه‌ڵبه‌ند، نه‌سریه‌ی مه‌ڵبه‌ندیش 50 ملیۆن دیناره‌نیوه‌ی زیاتر بۆ خۆی خه‌رجده‌کات به‌وه‌سڵی درۆ شوێنی ده‌کاته‌وه‌.
به‌کر مسته‌فا زۆربه‌ی زۆری کاته‌کانی خه‌ریکی ڕابواردنه، به‌کر ساڵانه‌ چه‌ندین سه‌فه‌ری ده‌ره‌وی وڵاتیش ده‌کات بۆ ڕابواردن به‌تایبه‌تی جه‌ژنان هه‌رچه‌ند جارێکیش سه‌فه‌ری ده‌کات بڕێکی زۆر پاره‌ی لای جه‌لال و کۆسره‌ت بۆ سه‌رف ده‌کرێت، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌کر سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کرد جه‌لال تاڵه‌بانیش بڕی 20000 بیست هه‌زار دۆلاری بۆ سه‌رفکرد ،ئێستا به‌کر له‌ده‌روه‌ی وڵاته،‌به‌کر به‌و جه‌ژنه‌یه‌له‌جیاتی خه‌ڵکی یه‌کێتی به‌سه‌ر بکاته‌وه‌که‌وه‌کو خۆی له‌لڤین وته‌نی یه‌کێتی له‌هه‌ولێر حاڵی شڕه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە