کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شۆڕشى ڕۆشنبیرى لە كوردستانى باشوردا لە پایتەختى ڕۆشنبیریە وە دەستى پێكرد

Sunday, 14/08/2011, 12:00



هاوڕێیە كم چەند جارێك بە تانەوە پێ ى ووتم زۆربە ى خەڵكى ئە مڕۆ بوونەتە ڕۆژنامە نوس یان چاودێرى سیاسى یان نوسە ر ، هەربابە تێك ئەكە یتە وە هە ریە كە زانستیانە بیرو بۆ چۆن و لێكۆڵینە وەوسە رنجى خۆى لە سە ر ئە دات ،منیش بە خۆشحاڵیە وە پێم ووت ئە وە دەرە نجامى ئە وەیەكە خەڵكى ئاستى هوشیارى و ڕۆشنبیرى بە رز بوە تەوە هە ستى نە تە وایە تى ژیاوە تە وە كە ماوە یەك وایلێهاتبو خە ڵكى ڕقى لە خۆى و لە نە تە وەكە ى ولە خاكە كە ى بوو بەهۆى ئەو گە ندە ڵى و نادادپەروە رى و نایە كسانى وبە فیڕۆدانى سامانى گشتى و كاركردن دژى بە رژە وەندیە كانى نەتەوە كە مان ، خە ڵكى هە ستى كردبوو كە كارە كان وە كو خۆى جێ بە جێ نابێت .
ڕۆژ بە ڕۆژلە برى ئە وە ى پاداشتى خە ڵكى زیان لێكە وتوو زە حمە تكێش وچەوساوەو دڵنەوایى مناڵەهە تیو ەبێ نازە كان و دایك وباوكى جگە رسوتاوو بدە نە وە و كوردستان ئاوەدان بكە نە وە وكشتوكاڵ بژییە نە وەو
پیشەسازى برەو پێ بدە ن ، ئەوەتا ئە بینین لە برى ئاوەدان كردنەوەى گوندەكان ،با ئەوەشمان لەبیرنەچێ ئەوەى بەڕژێمە پێشوەكانى عێراق نەكرا ئێستە ئەودێهاتانەى كە لە دواى ڕاپەڕین خەڵكى خۆى ئاوەدانى كردبونەوە چۆڵ بو ن یان بەرەو چۆڵ بون ئەچن بەهۆى بێ خزمەتكردنیان یان دامەزراندنیان لەنا و هێزەچەكدارەكاندا یان فەرمانگەكان بە موچەیەكى مەمرەو مەژى ، ئەمەبوە هۆى چۆڵ كردنى گوندەكان ولاوا ز كردنى كە رتى كشتوكاڵ و كۆبونەوەى جەماوەر لەنا و
شارەكان وئەویش بووە هۆى هەڵاوسان و چڕى دانیشتوان لەوشوێنەدا كەكاردانەوەى نەرێنى لێ ئەكەوێتەوە وەك ئەوەى خەڵكى لەبەرهەم هێنەرەوە بووەتە بەرخۆر ـ كێشەى نیشتە جێ بوون ـ بێ كارى ـ پیس بوونى ژینگە ـ چەند كێشەیەكى تر بۆ هاوڵاتیان و دەسەڵات .
كەرتى پیشەسازى كەپێش ڕاپەڕین بەسەدان كارگەى حكومى و ئەهلى لە كوردستاندا هەبوو بەڵام لە سایەى حكومەتى كوردیەوە هەروەكوو ئەبینین زۆربەى كارگەكان داخراون ،ئەو بەرهەمە پیشەسازی وكشتوكاڵیانەى كەپێش ڕاپەڕین هەبوون ئێستە حكومەتەكەمان لەڕێى هاوردەكرنەوە دا بینى ئەكات لەڕێگەى چەند كەسێكى دیارى كراوەوە ، زۆربەى كاڵا كانیش بەبێ كوالیتی وكۆنترۆكردنى نرخ ئەفرۆشرێت .
دەربارەى ئاڵو وێرى بازرگانیەوە جگە لەوچەند سەدتەنكەرە نەوتە كە ڕۆژانە ئەودیو ئەكرێت كە مەگەر خواى گەورەو وەزیرى بەناو سامانە سروشتیەكان وچەند كەسێكى تر بزانن داهاتەكەى چەندەو بۆكوێ ئەچێ ، بەڵام خۆش بەختانە ساڵى پار بیستم چەند تەنێ لە هەنارى هەڵەبجەیان هەناردەى وڵاتانى كەنداو كردبوو .

ئەوەى لە سەرەوە باسم كرد مشتێكە لەو گەنجینە گەنمەى پارساڵى سا یلۆكەى سلێمانى كەلەبەر هەتاو دانرابوو (22) تەنى چۆلەكە خوادبوى .
كورستانى باشور بەتایبەتى شارى سلێمانى وشارو شارۆچكەكانى كەبەپایتەخى ڕۆشنبیرى كوردستان ناسراوە كەلە سەردەمەكانى پێشوشدا بە شا رى هەڵمەت و قوربانى وشارە حەیاتەكە ناوزەند كراوە ئەوەتا كەئێستەشى لەسەرە ، خەڵكانێك لەم شارەدا هەبون و هەن كە بوێرن ـدڵسۆزن ـبەرژەوەندى پەرست نین ـ مشە خۆرنین ـ دڵیان ئەسوتێ بەخاك و نەتەوەكەیان ، هەركاتێ هەستیان كردبێت بارودۆخى كوردستان لە ئاڵۆز بوندایە ، كۆمەڵێك لەوانەى باسم كرد خۆنەویستانە وازیان لە هەموو بەرژەوەندیەكانى خۆیان هێناوە و بوێرانە و بێ باكانە و بێ ترس لەهەر كادانەوەیەك هاتونەتە سەرخەت بەبیرێكى پێشكەوتوانەو دەست وقۆڵى مەردانەیان خستووەتە گەڕ بۆتێ پەڕاندنى ئەوبارودۆخە ناهەموارە .
لە سەرەتادا بەهوشیا ر كردنەوەو هاند ا نى هاوڵاتیانى چاونەترس ودڵسۆزو ڕۆشنبیر دەستى پێكردو بۆ دەسەڵاتیان سەلماند كە كەسانێك هەن نا ڕازین بەو ناعەدالەتى و گەندەڵ و نا یەكسانى وبەفیرَۆدانى سامانى گشتى یە .
خۆشبەختانە هەوڵەكان كەوتنەگەڕ و زۆر دەزگا ى ڕَاگەیاندن و سا ییدەكانى ئینتەرنێت و میدیاكانى تر لە كاردان بۆ وشیار كردنەوەى زیاترى خەڵك كە بووە هۆى دروست بونى شۆڕشێكى ڕشنبیرى لە كوردستاندا ، ئێستە خەڵكى بەڕەش ئەڵێن سیاوو بە سپیش ئەڵێن چەرمو ، ئەوەبوو لە سلێمانى و شارو شارۆچكەكانى كوردستاندا خۆپیشاندان و كۆبونەوەى مەدەنیانە بۆ ماوەى شەست ودوو ڕۆ ژ بە ردەوام بوو بۆناڕەزایى دەڕبرین دژى ئەم بارودۆخەى هەرێم ئەوەبوو بەزۆرى لولە ى تفەنگ ناڕەزایەتیەكان سەركوت كرا ، بەڵام فشارو سەركوت وەكو موسەكینات وا یە چارەسەرى قەیرانەكە ناكات ، چونكە ئەو ەى لە بیرو هزرى خەڵكى ناڕازیدایە زیاتر پەنگ ئەخواتەوە و هەركاتێ هەلى بۆ ڕەخسا بە گوڕوتینێكى زیاترەوە دەتەقێتەوە ،لەلایەكى ترەوە بەدەنگى ئەوخەڵكە پەڕلەمان وحكومەت دەسەڵاتى وەرگرتووە ،ئێستە ئەوخەڵكە بە دەسەڵات ئەڵێ لانى كەم هیچ نەبێ ئەوەى خراپتا ن كردووە چاكى بكەنەوە .
سەرەتا دەسەڵات هیچ بایەخێكى بە ناڕەزایەتیەكان نەدەدا ، بەڵام بەهۆى فشارە نێوخۆو دەرەكییەكانەوە كەوتووەتە خۆ جارێ بەووتن وكات كوشتن بەڵێنى چاكسازى دەدات ، بەڵام ئێستە فشارەكان زۆری بۆ هێناون ئەوەتا كوناو كون بەدواى ئۆپۆزسیۆندا ئەگەڕێن بۆ ووتووێژ.
جا پێویستە بەرپرسانى هەرێم ئەگەر ئەیانەوێ ئەوەى خراپیان كردووە چاكى بكەنەوە بابەكردەوە بیسەلمێنن چونكە هەر كات ماوە . بەڕا ى زۆربەى لێكۆ ڵەرەوان ئەم كا رە ئەوان كردویا نە بەبەرنامە بووە چونكە توانویانە بەوشێوەیە كۆنترۆڵى هەموو دام و دوزگاكان بكەن لەبەرئەوە زۆرئەستەمە ئەمانە چاكسا زى بكەن . چونكە چاكسا زى یەعنى تیژ كردنى چە قۆ بۆ ملى خۆیان .
بائەوەش بزانین سەرهەڵدانى ناڕەزاییەتیەكان بەندە بە ڕووداوە ناوخۆیى و هەرێمیەكانەوە ، ئەگەر چارەسەرى كێشەكان نەكرێت .



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە