کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داپیرەم پێكەنینى بە درۆكانى پارتى دێت!

Thursday, 23/09/2010, 12:00



ئەنجامى لێكۆڵینەوە لەكەیسى شەهیدكردنى ڕۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) كە درۆیەكى ئاشكرا و قێزەونى پارتى بوو!، بۆیدەرخستین پارتى چەند ناكارامە و ناشارەزا ــیە لە خوڵقاندنى درۆ و ڕاگەیاندنیدا، لە شاردنەوەى حەقیقەت و پەردەپۆشكردنى ڕاستى ــدا، درۆكەى پارتى ئەوەندى سادە و ساكار و دوور لە ڕاستى بوو تەنانەت داپیرەشم كە خاوەنى هۆشیارییەكى كەم و سادەیە لەبەرانبەر دۆخى سیاسى ئەم مەملەكەتە پێكەنینى بە درۆكانى پارتى دێت و بە یەقینەوە پێم دەڵێت: "درۆیە، بەخوا درۆیە، بەقەبرى باپیرەت درۆ دەكەن".
درۆكانى پارتى لەلایەن كۆمەڵێك كارەكتەرى سەربازى و سیخوڕى ناو پارتی ــیەوە كە هیچ شارەزاییەكان لە نووسین و بیركردنەوەدا نییە، كە ئاشنا نین بە عەقڵانییەت و هێزى لۆژیك داڕێژراون، ئەوان لە دیدگاى كاڵفامى و نەفامى و خۆیانەوە درۆ دەكەن و خەڵكیش هەر لەو ئاستەدا دەبیننەوە، ئەوان لە ڕوانگەى ناكامڵى و كەمعەقڵى خۆیانەوە درۆ درووست و پەخش دەكەن و هەر بەو چاوەش لە ڕاى گشتى و شەقامى كوردى دەڕوانن، ئەوان لە ئەنجامى ناڕۆشنى عەقڵ و نەبوونى ڕۆشنبیرى و هۆشیاری ــیەوە بیردەكەنەوە و درۆ چێدەكەن و وادەزانن جەماوەر لەو ئاستە عەقڵانییە نزمەى ئەواندایە، ئەوان تائێستاش وەك خیڵ ــێك كار دەكەن، و پێیانوایە كە خەڵكى كوردستان ئەزموونى خێڵەكایەتى تێنەپەڕاندووە.
ئەوان بێئاگان لەوەى خەڵك بە بچوك و گەورە ــوە، بە نێر و مێ ــوە، بە منداڵ و گەنج و پیر ــەوە، بە ئیسلامى و عیلمانى و كافر و مسوڵمان ــەوە، بە مەلا و قەشە ــەوە، بە كرێكار و كاسب و فەرمانبەر ــەوە، بە نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر و خوێنەر ــەوە، بەرچاوڕۆشن و هۆشیارن بەوەى چ قەوماوە و درۆزنى شكستخواردوو كێیە و چ كارەیە؟! بەڵێ ئێمە دەزانین درۆزن كێیە چونكە درۆزن ئەوەندە ناشارەزایانە درۆى كردووە، كە میر و مێروولە، گیاندار و بێگیان، خەبەردارە، ئەویش چ خەبەردارێك!.
ئێمە ئیتر منداڵى پشت ئەو شاخە نین، ئێمە ئیتر لە شار دەژین و كتێب و ڕۆژنامە دەخوێنینەوە، ئێمە ئەوەندە شارەزاین كە ناشارەزایى و شڵەژاوى هێزێكى درۆزن و تاوانكار و مافیاى وەك پارتى لە درۆكردندا ئیحساس دەكەین و تێدەگەین قسەكانى پارتى لە درۆیەكى گەورە، بێمانا، بێماكیاژ و ناشرین بەولاوە چیدى نییە، ئێمە ئەوەندە چاوكراوە و تێگەیشتووین ئەو درۆیەى پارتى بە ئاشكرا دەبینین و هەمووان بەیەكدەنگ ئەم دروشمە دڵێینەوە: "درۆیە!... درۆیە!... درۆیە!... درۆیە!... درۆیە!... درۆیە!...".

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە