کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانگانە 20 هەزار لە مووچەى فەرمانبەرانى تەندرووستى بازیان بەبێ هۆ دەبڕدرێت

Thursday, 16/12/2010, 12:00


مانگانە 20هەزار دینار لە دەرماڵەى جوگرافى فەرمانبەرانى مەڵبەندى تەندرووستى ئێشكگرى بازیان بەبێ هۆكارێكى دیاریكراو و (بەدەستى) دەبڕدرێت، لەكاتێكدا بەپێى چەند دۆكۆمێنتێك كە دەست كوردستانپۆست كەوتوون دەرماڵەى جوگرافى بۆ ناحیەكان 40هەزارە بەڵام ئەو فەرمانبەرانە 20هەزار وەردەگرن.

فەرمانبەرانى مەڵبەندى تەندرووستى ئێشكگرى بازیان، لەنووسراوێكیاندا كە دانەیەكى بۆ كوردستانپۆست نێردراوە ئاماژە بۆ دەكەن كە ئەوان وەك سەرجەم دامودەزگاكانى ترى ناحیەكەیان بڕى 40هەزار دەرماڵەى شوێنى جوگرافیان بۆ سەرف ناكرێت و مانگانە تەنیا 20هەزار دینار وەردەگرن.
ئەو فەرمانبەرانە دەڵێن: "لەسیستەمى نوێى مووچەدا، فەرمانبەرانى ناحیەكان 40هەزار دینار وەكو دەرماڵەى شوێنى جوگرافى وەردەگرن، بەڵام ئێمە تەنیا چەند مانگێك ئەو دەرماڵەیەمان بۆ سەرفكرا و دواتریش بەدەستى لێمانوەرگیرایەوە، ئەمە لەكاتێكدایە كە بازیان یەكەیەكى بەڕیوەبەرایەتى فەڕمییە و هەروەها چەندین دامودەزگاى حكومیش لە ناوچەكەدا ئەو دەرماڵەیە وەردەگرن تەنیا ئێمە نەبێت".
كوردستانپۆست دەستى گەیشتووە بە چەند دۆكۆمێنتێك كە فەرمان بە سەرفكردنى 40هەزار دینار دەكات بۆ فەرمانبەران بەڵام ئەمە فەرمانبەرانى مەڵبەندى تەندرووستى ئێشكگرى بازیانى نەگرتۆتەوە.
ئەو دۆكێنتانەش دوو نووسراوى فەڕمى وەزارەتى شارەوانى و وەزارەتى گواستنەوەن بە ژمارەكانى 8528 و 5315 و كە ئاڕاستەى شارەوانى بازیان و نووسنگەى پۆستە و گەیاندنى بازیان كراوە تێیدا داواى سەرفكردنى 40هەزار دینارى دەرماڵەى شوێنى جوگرافى دەكرێت، ئەمەش ئاماژەى راستى قسەكانى ئەو فەرمانبەرانە و خورانى مووچەكانیانە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە