کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێنج شەممە بازیان خۆپیشاندان دەكات

Wednesday, 29/12/2010, 12:00




فۆتۆ: بەڵێن

بڕیاروایە ڕۆژى پێنج شەممە، دانیشتووانى ناحیەى بازیان، بەمەبەستى دەربڕینى ناڕەزایەتى بەرانبەر پەسەندكردنى پڕۆژە یاساى ڕێكخستنى خۆپیشاندان، خۆپیشاندانێكى بێمۆڵەت ئەنجامبدەن.

لەدواى واژۆكردنى پڕۆژە یاساى ڕێكخستنى خۆپیشاندان، ناڕەزایەتییەكى گەورە شەقامى كوردى گرتەوە لەوچوارچێوەیشدا لە زۆربەى شار و شارۆچكەكانى هەرێمى كوردستان خۆپیشاندانى بێمۆڵەت ئەنجامدرا، وەك زۆربەى شوێنەكانى تریش بڕیاروایە ڕۆژى پێنج شەممە، دانیشتووانى ناحیەى بازیان، بەمەبەستى دەربڕینى ناڕەزایەتى بەرانبەر پەسەندكردنى پڕۆژە یاساى ڕێكخستنى خۆپیشاندان، خۆپیشاندانێكى بێمۆڵەت ئەنجامبدەن.
لەمبارەیەوە ئەندامێكى دەستەى ڕێكخەرى خۆپیشاندانەكە بە كوردستانپۆست ــى ڕاگەیاند: "دەمانەوەێت دەنگمان بخەینە پاڵ سەرجەم هاوڵاتیان و ئازادیخوازانى هەرێمى كوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش ئەم خۆپیشاندانە ئەنجام دەدەین" ووتیشى: "خۆپیشاندانەكەمان بێمۆڵەتە، لە ناو بازاڕى بازیان دەستپێدەكات بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتى ناحیەى بازیان و تیایدا یاداشتێك بەرز دەكەینەوە بۆ سەرۆكى هەرێم".
هەروەها ئەمەى خوارەوەش دەقى بانگەوازە:

بـــانگەواز  بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان

ئاگادارى سەرجەم هاوڵاتیان و ئازادیخوازانى سنوورى ناحیەى بازیان دەكەین: بەمەبەستى دەربڕینى ناڕەزایەتى دژى پەسەندكردنى پڕۆژە یاساى ڕێكخستنى خۆپیشاندانەكان، و داواكردن بۆ دووبارە هەمواركردنەوەى پڕۆژە یاساكە، هەڵدەستین بەئەنجامدانى خۆپیشاندانێكى جەماوەرى ، داوا لە ئێوەى بەڕێزیش دەكەین بە گەرم و گوڕییەوە بەشدارى بكەن:

ڕۆژ: پێنج شەممە
بەروار: 30/12/2010
كاتژمێر: 2ــى پاش َشنیوەڕۆ
شوێن: سەروو ناوچەى پیشەسازى بازیان

بەشداریكردنتان، ئەركێكى نیشتیمانییە و نیشانەى خەمخۆریتانە بۆ مافەكانى خۆتان....

دەستەى ڕێكخەرى خۆپیشاندان
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە