ئه‌و کاته‌ی که خه‌یاڵ به ئاره‌زووی خۆی یاریم پێده‌کات،که خه‌یاڵ ده‌مبات بۆ نیشتمانێك که خۆم بنیاتم ناوه،نیشتمانێك که مرۆڤه‌کانی به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆم درووستم کردون خۆم په‌روه‌رده‌م کردوون،وا په‌روه‌رده‌م کردوون که ده‌بیت بزانن له نیشتمانه‌که‌ی ئێمه‌دا پاره نیه،له نیشتمانه‌که‌ی ئێمه‌دا خواردن...
حه‌یاچوون ئه‌و ووشه‌یه‌یه، که هه‌ر له 12 ساڵییه‌وه ئێمه‌ی کچانی پێ ترساوین.ب ه‌ڵام ئه‌وه‌ی که له 12 ساڵییه‌وه وه‌ستاندومی و ناتوانم لێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌م بۆی هه‌بێت ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ حه‌یا چییه؟ حه‌یاش هه‌ر شه‌ره‌فه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌یر نه‌بێت لاتان که بڵێم له مانای شه‌رفیش تێناگه‌م،...
ماوه‌یه‌که ده‌نگوباس وا بڵاوبۆته‌وه که کاك نه‌وشیروان مسته‌فا به نیازه به‌لیستێکی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه دیسان ده‌م ڕاسته‌که‌ی یه‌کێتی که‌وته‌وه هه‌ڕشه‌کردن له ئه‌ندامه‌کانی یه‌کێتی، که درووست بوونی لیستێکی سه‌ربه‌خۆ له ناو یه‌کێتی دا جێگه‌ی مه‌حاڵه. به‌ڵام ئه‌مه...
ئه‌م بابه‌ته‌م له دوای ئه‌وه دێ که له‌زۆر که‌س بیستومه ده‌ڵێن کورده‌کانی باکور به کوردی قسه ناکه‌ن له ئه‌وروپاش.ئاخۆ ده‌بێت ئه‌مه هۆکاری چی بێت؟زمانی کوردی نازانن ؟یاخود ئیعتراف نه‌کردنه به زمانی کوردی؟به‌ڵام هه‌ردوو گریمانه‌که جێگه‌ی داخه جونکه پێویسته بۆ ئێمه‌ی داگیرکراو هه‌ریه‌که‌مان...