له‌گه‌ڵ گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ر بریندارێکی هه‌ڵه‌بجه‌دا،دڵم داده‌خورپێت و لێدانه‌کانی زیاد ده‌کات. ئه‌و کۆسته گه‌وره‌یه جارێکی تر سوێ ده‌باته دڵمه‌وه.جه‌سته‌م لاواز‌و سارد ده‌کات و ده‌مکاته به‌شێک له‌خه‌یاڵ.له‌وێوه له‌به‌رده‌م په‌یکه‌ره‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ردا ده‌گیرسێمه‌وه.هه‌ناسه‌که‌م تێکه‌ڵ به‌ئازاره‌کانیان...
که خۆرهه‌ڵات له به‌یانی ڕۆژی ده‌نگدان، له ده‌ستێک جلی کوردی سوردا،له‌گه‌ڵ لۆگۆی لیستی گۆڕان ده‌ڕۆم به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدان.خۆ من ته‌نها یه‌کجاری تر پێش ئێستا ده‌نگمداوه،بۆیه ئه‌و جاره دڵم پێی خۆش بوو جونکه یه‌که‌مجارم بوو شمولی هه‌ڵبژاردن بکه‌م،زۆر حه‌زم ده‌کرد بۆ یه‌که‌مجار سندوقه‌کانی ده‌نگدان...
له‌دوای ئه‌وه‌ی که ریکلام بۆ کۆشکی باڵنده غه‌مگینه‌کان کرا و که‌وته بازاڕه‌وه ،یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندیم به کوردستانه‌وه کرد که به‌زووترین کات بۆم بنێرن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ته‌ئسیره زۆره‌یه که له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆمانێکی به‌ختیار عه‌لی له‌لام به جێده‌مینێت. ئه‌وه بوو له ماوه‌یه‌کی زۆر...
هه‌موو ڕۆژێک سه‌رکرده‌یه‌کی کورد خۆی ده‌کوژێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕووی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هه‌موو ڕۆژێک ته‌عزێیه له کوردستان.ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که خوێندکاره خۆشه‌ویسته‌کانمان له خوێندن دوا بکه‌ون ،هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌که‌ون بچن پێشوازی له ته‌رمی ئه‌و خوا لێخۆشبوانه...
ئه‌مڕۆ سه‌عات سێی ئێواره به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز مام جه‌لال،که بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڕێزیان له به‌غداده‌وه ته‌شریفی هێنایه‌وه بۆ سلێمانی،کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتومان ئه‌نجامدا.له کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌نگاوێکی زۆر پۆزه‌تیڤمان نا،بڕیارماندا...
کۆچکردنی به لێشاوی لاوه‌کانمان له کوردستانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌کان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ته‌ئسیری له کوردستان جێهێشتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌شی له‌هزرو مێشکی لاوه‌کانمانداو هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه درووست کردووه.کاتێك ئه‌و...
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی کوردا بخشێنینه‌وه مێژوویه‌کی پڕ له خوێناوی،پڕ له‌ده‌رده‌سه‌ری،پڕ له ئازایی و قاره‌مانی،پڕ له‌هه‌ڵه‌ی گه‌وره،گه‌وره ده‌بینین.هه‌رچه‌ند کتێبه‌که‌ی کاک نه‌وشیروانیش حه‌قیقه‌تێکی تاڵی تری پێداین ،هینده تاڵ بوو وای لێکردبووم هه‌ر ده‌هاتم و ده‌ڕۆشتم له‌به‌ر خۆمه‌وه وڕێنه‌م ده‌کرد...
کاتێک که ڕه‌خنه ده‌گرم یاخود زۆر کات له‌سه‌ر یه‌کێتی ده‌نوسم،زۆر کات ڕوبه‌ڕووی ئه‌وه بومه‌ته‌وه‌که پێم ووتراوه گوایه من یه‌کێتیم یاخود پشتگیری له لیستی گۆڕان و له کاک نه‌وشیروان ده‌که‌م.هه‌رچه‌ند من شه‌رم ناکه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم منیش وه‌ک و هه‌ر منداڵێکی تر له خێزانه‌که‌مه‌وه ڕۆژێک له‌ڕۆژان یه‌کێتی...
ئه‌گه‌ر به ووردی کتێبه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان بخوێنینه‌وه هه‌رچه‌ند هێشتا به‌شێکیمان لێ خوێندۆته‌وه،چه‌ندین خاڵی تێدایه که ڕامانده‌وه‌ستێنێت.باسی ئه‌وه ناکه‌م که کاک نه‌وشیروان ویستویه‌تی به‌م کتێبه پاکی خۆی بسه‌لمینێت و جوابی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه بداته‌وه که وه‌ک و خۆی ده‌ڵێت به ئه‌ندازیاری شه‌ڕی...
ئه‌مشه‌و کچی خه‌یاڵی به‌سێوی سیحراوی ووت سێوی سیحراوی تۆ ده‌بێت سیاسه‌تی خۆت بگۆریت،جونکه خه‌ریکه خه‌ڵک متمانه‌ی پێت نامێنێت و خه‌ڵک باوه‌ڕت پێناکه‌ن،هۆشیاری دایه پێی‌ووت ئه‌ی سێوی سیحراوی دووڕویی له سیاسه‌تدا به‌ره‌و ئاقارێکی ترسناکت ده‌بات،هه‌رچه‌ند کچی خه‌یاڵی ده‌یویست به به‌ڵگه‌وه قسه‌کانی...
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ی کاک سه‌باح یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندیم پێوه کرد‌و قسه‌م له‌گه‌ڵدا کرد،ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌وه به براو ،هاوڕێم کاک سه‌باح بڵێم که تۆ گه‌نده‌ڵ نیت،ئه‌وانه گه‌نده‌ڵن که نازانن میلله‌ت به‌رێوه به‌رن،ئه‌وانه گه‌نده‌ڵن له‌بری زه‌وییه‌ک به‌دۆنم زه‌وی ده‌که‌ن به ناوی...
سلێمانی له ماکدۆناڵده‌که‌ی لای ماڵی خۆمان دانیشتبووم هینده‌ی چاوم کرده‌وه‌و دامخست خۆمم له کوچه‌و کۆڵانه‌کانی تۆدا بینییه‌وه ده‌رگای یادگارییه‌کانم کرانه‌وه خۆمم بینی وه‌ك و جاران له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشکه‌کانم له دوای مه‌کته‌ب ڕۆشتین بۆ سۆپه‌رمارکێتی میهراکۆ چلوره‌مان کڕی و ڕۆشتین به‌ره‌و باخجه‌ی...
کاتێ له سکی دایکمدا بووم ئاگام لێ بوو، له بری رۆحم ترسیان کرد به‌به‌رمدا، که مناڵ بووم له گوورگه‌شه‌وانێ زۆر ده‌ترسام. که گه‌وره بووم نه‌مده‌زانی ئه‌م دێوه‌زمه‌یه بۆ له کۆڵم نابێته‌وه؟ ترس بوو به‌به‌شێك له من، ترس له خودا،ترس له شه‌یتان، ترس له کچێنیم،ترس له پیاو، ترس له ڕووناکی،ترس له...
ئه‌مشه‌و هه‌وره تریشقه گرماندی به‌ڵام باران نه‌باری.ئه‌مشه‌وخودامنی بێبه‌ری کردله‌خۆی منی به عه‌بدی خۆی نه‌زانی.خودا چاوی داخست و منی فڕێدایه ناو زه‌ویه‌کی پڕ له تاوان،داوای لێکردم گله‌یی نه‌که‌م لێشی نه‌پارێمه‌وه،پێی ووتم جونکه تۆسه‌رکێشیت کرد له‌وسێوه‌ت خوارد که قه‌ده‌غه کرابوو.منیش پێم ووت...
له‌وانه‌یه تۆی خوێنه‌ری ئازیز که ئه‌م ناونیشانه بخوێنیته‌وه تووشی حه‌په‌ساندن بێیت.بڵێیت ده‌مانچه‌کانی یه‌کێتی له کوێ؟ژنێکی نه‌خۆش له کوێ؟ئه‌مه‌یه وامان لێده‌کات له کورد بوونی خۆمان بێزار بین،ده‌ڵێین قه‌ره‌جێك بوینایه کورد نه‌بوینایه،ئه‌مه‌یه وامان لێده‌کات بگه‌یه‌نه ئه‌وپه‌ڕی توڕه‌یی،ئه‌مه‌یه...