کێن ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تیان ناشرین کردووه له کوردستان؟ (به‌شی دووه‌م)
Sunday, 20/09/2009, 12:00
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌عس،باسی ئه‌و دۆخه‌ی جارانی ژنان بکه‌ین له ڕووی سیاسه‌ته‌وه، ئه‌وه گوێ بیستی چه‌ندین چیرۆک ده‌بین که زۆر نزیکن له‌و دۆخه‌ی ئێستای ژنانی سیاسی کوردی تێدایه،جاران ئه‌گه‌ر ژنێک به‌عسی بووبێت ئه‌وه دوو په‌ڵه‌ی ڕه‌ش به‌ناوچه‌وانییه‌وه بووه، یه‌کێکیان ئه‌وه بووه که به‌عسی بووه ،ئیشی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ری ووڵاته‌که‌ی کردووه دژ به گه‌له‌که‌ی خۆی،بۆ نمونه ده‌گێڕنه‌وه که چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له مزگه‌وتێکدا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه شه‌هید ده‌کرێن،ژنێکی کورد که به‌عسی ده‌بێت جگه‌ره‌که‌ی له لاشه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا دکوژێنێتهوه، که یه‌کێک له‌و شه‌هیدانه شه‌هیدێکی ناوداره له سلێمانیدا هه‌ر به‌ناوهێنانی له‌وانه‌یه ژنه‌که‌ش بناسرێته‌وه که ئه‌و ئیشه قێزه‌ونه‌ی کردووه،یه‌کێکی تر له‌و په‌ڵانه‌ی که به‌ناوچه‌وانی ژنانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه بووه ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه به‌عسییانه‌ی که ئیشیان له‌گه‌ڵ کردوون سوکایه‌تییان پێکراوه،شهخسییهتیان له‌که‌دار کراوه، بۆ زۆر ئیشی ناشرین به‌کاریان هێناون،ئه‌مه وای لێکردوون نمونه‌یه‌کی ناشرینی ژنی کورد وێنه بکه‌ن، هه‌ر به‌ناوهێنانیان به‌هۆی کرده‌وه ناشرینهکانیانهوه بناسرێنهوهلهو کاته‌دا و له ئێستاشدا،له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌وژنانه‌ی که جاران به پاکی شان به‌شانی مێرده‌کانیان له ده‌ره‌وه خه‌باتیان کردووه.ئه‌گه‌ر باسی دۆخی ژنانی سیاسی و نا سیاسی بکه‌ین له ئێستادا، ئه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چه‌ندین خاڵی له یهکچوومان ده‌ست ده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ پێش ڕاپه‌ڕیندا،بۆ نمونه هه‌ندێک له ژنان و کچانی کورد له دوای ڕاپه‌ڕین هه‌تا ئێستا،که‌وتونه‌ته به‌رچاوی پیاوه چاو برسییه سیاسییه‌کانی کورده‌وه، به‌چه‌ندین شێوه سوکایه‌تی به‌ژنان ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش وایکردووه ژنان له سیاسه‌ت بترسن چوونه ناو سیاسه‌ت به ڕووشاندنی شه‌خسیه‌تی بزانن،بۆ نمونه هه‌ر له سلێمانیدا چه‌ندین کردار‌و ڕه‌فتاری به ناو سیاسییه‌کانمان بینی،که شاری سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیرییه،ئه‌وه ئه‌گه‌ر باسی شاره‌کانی تر بکه‌ین هه‌ر ته‌واو نابین له باسکردنیان،له سلێمانی بینیمان که چۆن کچانیان غه‌ڵتانی خوێن ده‌کرد چونکه ڕازی نه‌ده‌بوون شوو به‌وان بکه‌ن،چه‌ندین چیرۆکمان له‌سه‌ر یه‌کێک له خوێندنگه نمونه‌ییه‌کانی سلێمانی بیست،که چه‌ندین لێپرسراوی تێوه‌گلابوو،به‌ڵام هه‌رزوو پینه‌و په‌ڕۆیان کرد و ڕێیان له زیاتر ئه‌تک کردنی کچان کرد،با باسی ئه‌و کادیرهش بکه‌ین که له‌م دوایه‌دا وێنه‌یه‌کی سێکسییان بڵاو کرده‌وه ناوی ئه‌و کادره‌ی خۆیان لێ نووسی بوو،باسی ئه‌وه بکه‌ین که لێپرسراوه‌کانمان دێنه له‌نده‌ن و لێره‌ش کچانی کورد هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن پێیان ده‌ڵێن ته‌نیا چه‌ند شه‌وێک له‌گه‌ڵمان ڕابوێرن ئه‌وا پۆستی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمت ده‌ده‌ینێ له له‌نده‌ن، هه‌ر ئه‌وکچه‌ش خۆی ده‌چێت گاڵته به‌و لێپرسراوه ده‌کات له‌لای هاوڕێکانی که ئه‌و چه‌ند شه‌وه هیچی پێنه‌کراوه.ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌مان کتێبی ئۆقیانوسێک له تاوان بخوێنینه‌وه ده‌زانین چ کاره‌ساتێک له‌و ووڵاته‌دا به‌سه‌ر ژنانی ئێمه دێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌ستی لێپرسراوهکانمانهو،ه کاتێک ئه‌و کتێبه‌م نارد بۆ هاوڕێیه‌کم له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ووتی شۆخان 3 ڕۆژه ده‌ڵێیت به‌نجیان کردووم،ده‌یووت ئه‌وه چییه ده‌گوزه‌رێت له‌مه‌ڕ ئه‌و شاره‌ی ئێمه؟. یاخود سیاسیه‌کانی کورد ژنیان بۆ جاسوسی به‌کارهێناوه،ئه‌گه‌ر وویستبێتیان ملی پیاوێک یاخود هاوڕێیه‌کیان بشکێنن ئه‌وه ژنێکی بۆ ده‌نێرن،ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و سوکایه‌تییانه‌ی که به‌ژنانی ئێمه ده‌کرێت.ئه‌ی بۆ باسی ئه‌وه نه‌که‌ین که پیاوه سیاسییه‌کانمان تا ئێستا بڕوایان به‌وه نییه که ژنه‌کان و کچه‌کانی خۆیان بهێننه ناو کۆڕ‌و سیمیناره سیاسییه‌کانه‌وه.زۆر کات هێرشده‌کرێته سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان خۆیان به فیمینست زانیووه به‌ڵام له دواجاردا شویان به پیاوێکی بێگانه کردووه،ده‌بێت چی شتێک له‌وه قورس‌تر بێت شوو به پیاوێکی بێگانه بکه‌یت،ژیان له‌گه‌ڵ که‌سێکه به‌ریته سه‌ر که کورد نه‌بێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌وه بکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ژنانه‌ی که خۆیان به‌ڕۆشنبیر ده‌زانن و له‌گه‌ڵ زۆریه‌ک له سیاسییه‌کانی کورد کاریان کردووه به‌ڵام گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی شوو به پیاوێکی بێگانه بکه‌ن،به‌دڵنیای ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م ژنانه هێند ئازار دراون له‌لایه‌ن پیاوه سیاسییه‌کانی کورد و لێپرسراوه‌کانی کورده‌وه بۆیه بڕوایان به کورد نه‌ماوه.له دواجاردا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که ژنی کورد له دۆخێکی زۆر ئاڵۆزدایه،پێویستییان به خه‌باتێکی گه‌وره هه‌یه بۆ بنبڕکردن و له ڕهگو ڕیشه هه‌ڵکێشانی هه‌موو ئه‌و کردار‌و ڕه‌فتاره ناشرینانه‌ی که سیاسییه‌کانی کورد ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ریان،بۆ ئه‌وه‌ی ژنان کۆیله‌ی خۆیان بکه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی هاوکارییه‌وه سوکایه‌تییان پێبکه‌ن.ئه‌م خه‌باته‌ش له سه‌ره‌تادا به هۆشیارکردنه‌وه‌ی ژنان و کچان ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست