برا گۆڕان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌و شێوه‌یه نابێت
Thursday, 22/10/2009, 12:00
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌م به‌نوسینی ووتاره‌که‌م،ده‌مه‌وێت بڵێم کێ وا تێده‌گات نوسینی ئه‌م ووتاره بۆ خۆده‌رخستنه ،یاخود بۆ ده‌سته‌ڵاته، یاخود به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر تێده‌گه‌ن،گرنگ نییه له‌لای من ،له بری وه‌ڵامێک ده وه‌ڵامم بۆ بنوسن ،چونکه ماوه‌یه‌که ناوێرین ڕه‌خنه‌یه‌ک بگرین تاوانبارمان ده‌که‌ن به‌وه‌ی حه‌زمان له خۆ ده‌رخستنه یاخود شه‌ڕی ده‌سته‌ڵات ده‌که‌ین، ئه‌و جۆره قسانه له‌لای من قسه‌ی بێ بنه‌مان،بۆیه کێ ڕه‌خنه‌ی له من هه‌یه، من زۆر ئاساییه له‌لام ،دڵنیابن به ڕۆحێکی وه‌رزشییه‌وه لێتان وه‌رده‌گرم هه‌تا خۆتان ده‌گه‌نه هه‌موو ڕاستییه‌کان،چونکه من له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه نه گۆڕان و نه‌سه‌ر به‌هیچ گروپ و تاقمێکم.گرنگ بوو له‌لای من کۆمه‌ڵێک پارله‌مانتار چوونه پارله‌مان که داکۆکی له خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژار بکه‌ن، گرنگ بوو له‌لام که ده‌سته‌ڵات له ژێر ده‌ستی دوو حزبی زۆرداری دیکتاتۆر ده‌ربکرێت،ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه‌مان بۆ نه‌کرا به‌ڵام ئومێدم هه‌یه بۆ ساڵانی داهاتوو،ئه‌وه‌ی گرنگتره که هه‌روه‌کو له نوسینێکی پێشتر ئاماژه‌م پێکردووه، جارێکی تر شه‌ڕی ناوخۆ درووست نه‌که‌نه‌وه له بری به‌کارهێنانی کلک زه‌ردو کلک سه‌وز کلک مۆر به‌کاربهێنن،چونکه ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی بۆنێکی زۆر ناخۆشی لێدێت. لێره‌وه به‌هه‌موو هاوڕێیانی خۆمم ڕاده‌گه‌ینم که من که‌سێکی سه‌ربه‌خۆم هه‌روه‌کو چۆن پێشتر که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ بووم له ئه‌مڕۆ به‌دواوه هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی جارانم.خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست زۆر گرنگه،ڕاستگۆیانه بدوێین. مرۆڤ نابێت درۆزن بێت،مرۆڤ نابێت ڕقی له‌که‌س بێت،هاوڕێ نابێت بێ وه‌فا بێت به‌رامبه‌ر به هاوڕێ،مرۆڤ ده‌بێت نیشتمانه‌که‌ی له‌خۆی خۆشتر بوێت،ده‌بێت مرۆڤه‌کان له پێناوی یه‌کتردا بژین،نابێت به ته‌نیا بۆ خۆمان بژین،ده‌بێت پێمان خۆش بێت ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بوو له ئێمه زیره‌کتر بوو،واتا نابێت به‌غیل بین،ژیان هه‌تا سه‌ر بۆ ئێمه نییه ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌مێنێته‌وه ناو و ناوبانگمانه جا ئه‌گه‌ر که‌سێکی باش بین و بتوانین خزمه‌ت بکه‌ین به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان،یاخود که‌سێکی خراپ بین.ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر تاکێکی کورد به‌م شێوه‌یه درووست بوو،یاخود به‌وشێوه‌یه بیری کرده‌وه،ده‌بێت هه‌تا ده‌توانێت دووربێت له که‌سانێک که به‌ناو سیاسه‌ت ده‌که‌ن بۆ باشوری کوردستان،یاخود ده‌یانه‌وێت گۆڕان بکه‌ن.یاخود به‌هه‌ر ناوێکی تره‌وه ئیش ده‌که‌ن،زۆر ئیشم کرد له گه‌ڵ خه‌ڵکی جیاوازدا ،له شوێنی جیاوازدا،زۆر هه‌وڵمدا خزمه‌ت به گه‌له‌که‌م بکه‌م،ته‌نانه‌ت زۆرم له‌خۆم ده‌کردو به‌ته‌نیا 3 کاتژمێر له پاسدا ده‌بووم ده‌ڕۆشتم بۆ ئه‌و چالاکییانه‌ی که ده‌کرا،بۆ ئه‌وه‌ی که به‌که‌مترین مه‌سره‌ف ده‌ربچم له زۆرترین شوێن ئاماده بم،ئه‌گه‌ر چی خۆشبه‌ختانه که‌مترین هاوڕێم ههبوولهو شوێنانه که زۆر نزیک بوون لێمه‌وه،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌مبینین کردار‌و ڕه‌فتاره‌کانیان هێنده بێ هیوایان کردووم،که بڕوام به کێشه‌یه‌ک نه‌مێنێت به‌ناوی کێشه‌ی کورد له باشور، چارسه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌قسه‌و قسه‌ڵۆک نابێت،چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵک و گۆڕانکاری به ته‌علیقدان له ئه‌ندامانی حزبه‌کانی تر نابێت له کۆڕه‌کاندا،چه‌ندین جار به گۆڕانم ووتوه ، ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌م دوا جاریشم بێت پێتان بڵێم،ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی ناو یه‌کێتی بخه‌نه ناو خۆڵه‌که‌ی ماڵتانه‌وه،کێشه‌ی کورد به‌و عه‌قڵییه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر نابێت،له ئێستاوه شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن که کێ قسه ده‌کات بۆ ڕاگه‌یاندن ؟و قسه‌کانی کێ ده‌کاته‌وه؟ بێ ئه‌وه‌ی ئاگاتان له هیچ بێت خه‌ڵک تاوانبار بکه‌ن که هه‌واڵ به درۆوه ده‌گوێزێته‌وه قسه‌ی که‌سێکی کردووه به هی که‌سێکی تر،له کاتیکدا قسه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی وه‌کو خۆی گواستبێته‌وه، له ئێستاوه کوتله‌و کوتله بازی بکه‌ن، کۆبونه‌وه‌ی نهێنی بکه‌ن.که چاوتان به‌یه‌کێک که‌وت کچی چاک و کوڕی چاکه که خۆی ڕۆیشت که‌سێکی زۆر خراپه،تاکی کوردی ئه‌مه که‌ی عه‌قڵییه‌ته؟ئه‌م ووته‌یه‌م بۆ هه‌موو کورده ئێوه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تان له به‌رده‌مدایه،ئه‌ویش کێشه‌ی هه‌موو کورده،واز بهێنن له‌م کردار‌و ڕه‌فتارانه،هه‌رچی ڕه‌خنه‌یه‌کتان هه‌یه به‌که‌سه‌که خۆی بڵێن بۆ ده‌که‌ونه ته‌له‌فون کردن بۆ ئه‌م و ئه‌و ،بۆ ملی هاوڕێکانی خۆتان ده‌شکێنن،نازانم چۆن هاوڕێ ده‌توانێت خیانه‌ت له هاوڕێی خۆی بکات و قسه‌ی پێ بڵێت.پاشان ده‌سته‌ڵات چییه که شه‌ڕی له‌سه‌رده‌که‌ن؟پاره چییه که خۆتی بۆ سوک ده‌که‌یت؟مرۆڤ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که له ئاستی پاره وده‌سته‌ڵات خۆ ده‌رخستندا لاواز بێت و له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وشتانه‌دا قسه به خه‌ڵک بڵێت و بێزاریان بکات،با ئێمه له ئاستی خۆشه‌ویستیدا لاواز بین،با هه‌موو که‌سێکمان خۆش بوێت،به‌ڕێزه‌وه ته‌ماشای یه‌کتر بکه‌ین.له دواجاردا ده‌ڵێم ڕێزم بۆ هه‌موو لایه‌ک هه‌یه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه زرووفی هه‌ر حزب و لایه‌نێک ناسکه، با هه‌وڵبده‌ن خۆیان چاکبکه‌ن، وه‌کو که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ له کوردستانپۆستی ئازیزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بم.ئه‌و کوردستانپۆستهی که له پێش گۆڕانه‌وه داوای گۆڕانی ده‌کرد.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست