بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی شاره‌که‌م چۆڵبکه‌ن سلێمانی جێگه‌ی بنه‌ماڵه نییه
Wednesday, 17/02/2010, 12:00
ئه‌مشه‌و ئه‌و گه‌نجانه‌ی که به دوای ئازادی‌دا وێڵبوون، و ده‌یانه‌وێت له مانای ئازادی تێبگه‌ن ،و شه‌قام به شه‌قام ده‌پێون و ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وایه‌کی ئازاد هه‌ڵبمژن،که‌وتنه به‌رده‌ستڕێژی ملازم موحسین بێبورن مه‌به‌ستم ملازم لاهوره‌که‌ی له‌مه‌ڕ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه.ئه‌مشه‌و سلێمانی گه‌ڕایه‌وه بۆ 19ساڵ پێش ئێستا و بۆ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس.ئه‌مشه‌و ئه‌و گه‌نجانه‌ی که له‌چاوی هه‌ریه‌که‌یاندا مێژوویه‌ک له ئازار‌و مه‌ینه‌تی و پڕ حه‌سره‌ت ده‌خوێنیته‌وه،به‌خوێنیان شه‌قامی سالمیان سور کرد.ئه‌مشه‌و له مێژووی کوردا شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفال دووباره بۆیه‌وه، گه‌نجانیان فڕاندو ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت زینده‌به‌چاڵیان ده‌که‌ن.ئه‌مشه‌و ئیبراهیم پاشای بابان زیندوو بۆیه‌وه به چاوی پڕ فرمێسکه‌وه ده‌یوویت ئه‌گه‌ر بمزانیایه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دیمه‌نی دڵڕفێنی شاره‌که‌م ده‌شێوێنن و گه‌نجه‌کانم سه‌رکوت ده‌که‌ن ئه‌وا هه‌رگیز سلێمانیم ئاوه‌دان نه‌ده‌کرده‌وه.پیره‌مێردیش گه‌ڕابۆیه‌وه له گردی مامه یاره‌وه سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌کردن بوو بۆ چه‌ژنی نه‌ورۆز، به‌ڵام که دژه تیرۆر و هێزه تایبه‌ته‌که‌ی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بینی سه‌رقاڵی به غه‌ڵتان خوێنکردنی ئه‌و لاوانه بوون که هه‌موو ساڵێک به‌ده‌م هۆنراوه‌که‌یه‌وه یادی نه‌ورۆز و پیره‌مێرد ده‌که‌نه‌وه،به‌غه‌مگینییه‌وه ده‌ستێکی به‌ڕیشه سپییه‌که‌یدا هێناو گۆچانه‌که‌ی هه‌ڵگرت و هێواش، هێواش گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌نزڵگه ئارامه‌که‌ی خۆیی و ووتی هه‌تا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له سلێمانیدا بمێنن ئه‌وا من یادی نه‌ورۆز ناکه‌مه‌وه.له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پیره‌مێرد بۆ مه‌نزڵگه‌که‌ی سلێمانیش به مات و مه‌لولی و به‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه یه‌ک پارچه ڕه‌شی پۆشی و،خۆزگه‌ی ده‌خواست ته‌نیا شه‌وێک به ئارامی له باوه‌شی ئه‌زمه‌ڕو گۆیژه‌دا چاو لێکبێنت.ئه‌وا سالمیش قه‌ڵه‌مه‌که‌ی هه‌ڵگرت و جارێکی تر به ئاهو ناڵه‌وه ده‌ستی کرد به‌نوسینی نامه بۆ نالی و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و باره ناله‌باره‌ی سلێمانی تێکه‌وتووه، ئه‌مجاره‌یان سالم ده‌بێت دڵی نالی به‌وه داخورپێنێت، که ئه‌مجاره‌ش کورد ده‌ستی چۆیه‌وه خوێنی کورد،کورد کورد به‌رشه‌ق ده‌دات، و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی گه‌نجان ده‌خه‌نه سوچی زیندانه‌وه له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی کورسی، له پێناوی مانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌سه‌رۆک کۆماریدا.سه‌رۆک کۆمار خۆشت و جه‌نگی برات و لاهوری کوڕی جه‌نگی و ئامۆژنی براژنی چه‌نگی و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئامۆژنی لاهور ده‌بێت باش بزانن که چیتر تر جێگه‌ی ئێوه نه‌ماوه له سلێمانیدا، به‌ده‌ردی ڕژێمی به‌عس و دار‌و ده‌سته‌که‌ی ده‌چن،چونکه ئێوه میلله‌تان چه‌وسانده‌وه، ئێوه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیتان لاوازکرد،ئێوه که‌وتنه به‌ر نه‌عله‌تی مێژووه.ئێوه نه‌تانتوانی یه‌کسانی و عه‌داله‌تی بپارێزن،ئێوه نه‌تانتوانی له خیانه‌تکردن خۆتان بپارێزن،ئێوه بوون به خۆره‌ی کورد،ئێوه بوونه هۆی لاوازکردنی پارته‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان له پێناوی ڕازیکردنی دڵی دووژمنان.ئێوه بوون به په‌نی زه‌مانه، ئێوه ده‌بن به وانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆتان که ئه‌وانیش وه‌کو ئێوه نه‌بن ئه‌گه‌ر وه‌کو ئێوه بن ئه‌وا ئه‌وانیش به‌ده‌ردی ئێوه ده‌چن.بڕۆن شاره‌که‌م چۆڵبکه‌ن با مرۆڤه‌کان تێیدا ئازاد بن ،با مرۆڤه‌کان ده‌نگ هه‌ڵبڕن داوای مافی خۆیان بکه‌ن.ڕژێمی به‌عس نه‌یتوانی چۆک به سلێمانی دابنێت ئێوه‌ش هه‌رگیز به خوێن ڕشتنی ڕۆڵه‌ی به‌ش مه‌ینه‌تی ئه‌و گه‌له ناتوانن چۆکیان پێدابنێن،به‌ڵکو هێنده‌ی تر ڕقی میلله‌ت بۆخۆتان زیاد ده‌که‌ن.زۆر گرنگه که پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش ووشیار ببنه‌وه چیتر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌کاریان نه‌هێنن دژی ئه‌و میلله‌ته،خوێنی ئه‌و گه‌نجانه به‌بێ تاوان نه‌ڕژن و دووژمن دڵخۆش بکه‌ن،چونکه ئێستا هه‌موو دووژمنه‌کانمان چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر شه‌ڕی کورد و کورد درووست بکه‌نه‌وه له‌سه‌رده‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌کی که ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیان ده‌وێت نه‌ک میلله‌ت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست