کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاک نه‌وشیروان سه‌رکرده‌ی من نییه‌ ئه‌گه‌ر بڕوای به‌ کێشه‌ی ژن نه‌بێت

Saturday, 13/06/2009, 12:00


کاتێک ئێمه‌ وه‌ک و ڕه‌گه‌زی مێینه پشتگیری له‌لیستی گۆڕان ده‌که‌ین،له‌لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه‌ پێمان ده‌وترێت بۆ دیفاع له‌ لیستێک ده‌که‌ن که‌ سه‌رکرده‌که‌ی بڕوای به‌ مافی ژن نییه،سه‌رکرده‌که‌ی ووتویه‌تی کێشه‌یه‌ک نییه‌ به‌ناوی کێشه‌ی ژن.من نه‌ده‌توانم بڵێم کاک نه‌وشیروان ئه‌و قسه‌یه‌ی کردووه‌ یاخود نه‌یکردووه،نه‌ده‌توانم بڵێم ئه‌وکه‌سانه‌ ڕاست ده‌که‌ن یاخود ڕاست ناکه‌ن.هه‌روه‌ها ئیشی من نییه‌ که‌ به‌ شان و باڵی کاک نه‌وشیروان هه‌ڵبده‌م،چونکه‌ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌فتارو کرداری من ناگونجێت، .به‌ڵام مافی خودی کاک نه‌وشیروان خۆیه‌تی که‌ چۆن جوابی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی دایه‌وه‌ که‌ ناوییان بردووه‌ به‌ ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناوخۆ،پێویسته‌ جوابی ئه‌و که‌سانه‌ش بداده‌ته‌وه‌ که‌ پێیده‌ڵێن کاک نه‌وشیروان بڕوای به‌ مافی ژن نییه،چونکه‌ ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵگان دایکی نیوه‌که‌ی ترن،پێویسته‌ به‌ڕوونی باسی مافه‌کانی ژنان و کێشه‌کانییان بکات.گه‌وره‌تریین کێشه‌ له‌ کوردستاندا کێشه‌ی ژنه‌ ئه‌وه‌ ژنانن سوکایه‌تییان پێوه‌ده‌کرێت،ئه‌وه‌ ژنان هه‌موو ڕۆژێک ته‌رمه‌کانییان ده‌دۆزرێته‌وه‌ به‌ده‌ست و قاچ به‌ستراوی و ده‌یانکوژن له‌ژێر په‌رده‌ی شه‌ره‌ف،ئه‌وه‌ ژنان بێبه‌ش ده‌کرێن له‌ مافه‌کانییان،بۆیه‌ پێویسته‌ لیستی گۆڕان له‌ دوای هه‌ڵبژاردن یه‌کێک له‌ کاره‌کانی ئیشکردن بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ژنان،ئیشکردن بۆ چه‌سپاندنی مافه‌کانی ژنان به‌پێی یاسا،ده‌بێت یاسایه‌ک هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی تووندوتیژی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به‌ژنان له‌ دواجاردا له‌ژێر باڵی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان داڵده‌ ده‌درێن.له‌ کۆتاییدا سه‌باره‌ت به‌ کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێم ئه‌وه‌ کاک نه‌وشیروان نییه‌ ژنی پیاوێکی تری داگیرکردبێت،ئه‌وه‌ کاک نه‌وشیروان نییه‌ باندێکی هه‌بێت له‌ قوتابخانه‌کان که‌ کچی جوانو منداڵ و ناسک و نازدارییان بۆ هه‌ڵبژێرێت،ئه‌وه‌ کاک نه‌وشیروان نییه‌ تموحی له‌ ژنی هاوڕێی خۆیدا هه‌بێت،ئه‌وه‌ کاک نه‌وشیروان نییه‌ به‌ژنێکی ووتبێت ئه‌تنێرم بۆ ئه‌وروپا به‌س سێکسم له‌گه‌ڵ بکه،ئه‌وه‌ کاک نه‌وشیروان نییه‌ ده‌سه‌ڵاتی دابێت به‌ کۆمه‌ڵێک ژن که‌ مسته‌وایان نییه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ژنێکی چاک بووه‌ خۆی بۆ شل کردووه‌ ده‌سه‌ڵاتی دابێت پێی،ئه‌وه‌ کاک نه‌وشیروان نییه‌ دووسێ ژنی هه‌بێت،ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌موو ئه‌و دیارده‌ ناشرینانه‌ ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ن که‌ ئێستا پێمان ده‌ڵێن ئێمه‌ مافی ژنمان له‌لایه،‌ ئێستا ده‌یانه‌وێت سه‌رکردایه‌تی ئێمه‌ بکه‌ن ناوناتۆره‌ی ناشرین له‌ خه‌ڵکانی پاک ده‌رده‌که‌ن.ئێستا ئه‌وان ده‌مییان گه‌رمه‌و‌ له‌ تیڤییه‌کانه‌وه‌ قسه‌ی زلمان بۆ ده‌که‌ن،که‌ ته‌واو جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ کردارو ڕه‌فتارییان. له‌دواجاردا هێنده‌ ده‌ڵێم لیستی گۆڕان چاوه‌ڕوانین خه‌ونه‌کانی ئێمه‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌ بهێننه‌ دی،به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابوو کاک نه‌وشیروان تۆ بڕوات به‌کێشه‌ی ژن نه‌بوو ئه‌وه‌ من له‌ ئێستاوه‌ به‌سه‌رکرده‌ی خۆمت نازانم.‌‌‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە